سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ابراهيم و قيبله گۆڕين
نووسينى /م.عادل كريم //ئامادهكردنى /نهجات رواندزى////هەموومان باسى قيبله گۆڕینمان بيستووه بەڵام ئەمجاره با بچينەوه خزمەت قورئانى پيرۆز بزانين پێش ئەوەى باسى قیبله گۆڕين بكرێت باسى چى كراوه ؟؟
- له ئايةتى ١٢٤- ١٤١ له سورەتى البقرة خواى گەوره باسى ابراهيم و نەوەكانى دەكات چۆن كەعبەيان دروست كرد لەگەڵ اسماعيل و دوعاى بۆ خەڵك وشارەكه كرد و دوعا بۆ هاتنى محمد دەكات عليهم الصلاة والسلام، ئينجا ناسنامەى موسڵمان بوونيان بۆ ديارى كرا وەسيەتى منداڵەكانى كرد به موسڵمانى بژين و بمرن، پاشان خواى گەوره هەندێ بير و بۆ چوونى هەڵەى أهل الكتاب ڕاست دەكاتەوه :
- دەيان ووت ببن به يهود يان نصارى تاكو هيدايەت بدرن ؟ بەڵام خواى گەوره دەفەرمووێ نەخێر بەڵكو ڕێبازى ابراهيم بگره بەر چونكه پاكه و دوور بووه له شرك.
- ئينجا پێيانى ووت دەبێ باوەڕ به هەموو پێغەمبەران و پەيامەكانيان بهێنن و بڵێن جياوازى ناخەينە نێوان پێغەمبەران .
- پاشان بۆيان ڕاست دەكاتەوه كه دەيان گووت ئێوە دەڵێن ابراهيم وإسماعيل و إسحاق و يعقوب والأسباط یەهود بوون يان نصارى خواى گەوره نەفى دەكات و دەفەرمووێ ئەوانه هەموويان موسڵمان بوون.
ئێستا ڕوون دەبێتەوە كه خواى گەوره دەیەوێ قيبله بۆ كەعبه ( المسجد الحرام) بگوازێتەوه چونكه تەنها محمد لەسەر ئايينى پاكى ابراهيم ماوەتەوه و داواى لێ دەكات شوێن ابراهيم بكەوێت ، يهود ونصارى ريگةى راستيان وون كردووة كه ريگةى ابراهيم و نەوەكانى بوون ، بۆيه محمد دەبێ ڕوو لەو شوێنه بكات كه ابراهيم دروستى كردووه و شوێنى خواپەرستى ئەويش بكات به (مصلى) ، بۆيه ئەو شەرەفه له وانى تر وەرگيراو پێغەمبەر و قیبلەکەشى دەبێ جياوازبن و خاوەنى ڕووگەى سەربەخۆى خۆيان بن ئەمەش هيوا و ئاواتى محمد بوو عليه الصلاة والسلام، بەمەش گورزێكى كوشنده له بير و بۆچوونه چەوتەكانى أهل الكتاب درا.

