سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی ئەگەر پێشنوێژ لەكاتی خۆی نوێژی دواخست...فيقه
له سونهنى فهرمودهكانى ابوداوودى ئهسهجهستانى //نووسينگهى تهفسير///عَنْ أَبِى ذَرٍّ , قَالَ: قَالَ لِى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (يَا أَبَا ذَرٍّ كَيْفَ أَنْتَ إِذَا كَانَتْ عَلَيْكَ أُمَرَاءُ يُمِيتُونَ الصَّلاَةَ). أَوْ قَالَ: (يُؤَخِّرُونَ الصَّلاَةَ؟). قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ فَمَا تَأْمُرُنِى؟
قَالَ: (صَلِّ الصَّلاَةَ لِوَقْتِهَا, فَإِنْ أَدْرَكْتَهَا مَعَهُمْ فَصَلِّهِّ, فَإِنَّهَا لَكَ نَافِلَةٌ).(صحيح)//واتە: لە (أَبِی ذر)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووم: (ئەی (أَبَا ذرّ) حاڵت چۆن دەبێت و چی دەكەیت ئەگەر ئەمیرانێكتان هەبوو نوێژیان دەمراند - ئەگەر لەكاتی یەكەمی خۆیاندا نەكرێن بە مردوو وەسف دەكرێن, بەڵام ئەگەر لەكاتی یەكەمی خۆیاندا ئەنجامدران ئەوە وەك زیندوو وان - یان فەرمووی: (نوێژیان دوادەخست)؟ وتم: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم! چ فەرمانێكم پێ دەكەیت كە بیكەم؟ فەرمووی: (ئەگەر پێشنوێژ نوێژی دواخست تۆ بە تەنیا نوێژەكانت لەكاتی خۆیاندا بكە, ئەگەر ئامادەی نوێژی بە كۆمەڵیش بویت لەگەڵیان نوێژ بكە, چونكە ئەوە بۆ تۆ دەبێتە نوێژی سوننەت(نَافِڵە) یان زیادە نوێژ - و نوێژەكەش كە بە تەنیا كردت بەر فەرزەكە دەكەوێت - ).//عَنْ عَمْڕو بْنِ مَيْمُونٍ الأَوْدِىِّ, قَالَ: قَدِمَ عَلَيْنَا مُعَاذُ بْنُ جَبَلٍ الْيَمَنَ: رَسُولُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَيْنَا, قَالَ: فَسَمِعْتُ تَكْبِيرَهُ مَعَ الْفَجْڕ, رَجُلٌ أَجَشُّ الصَّوْتِ, قَالَ: - فَأُلْقِيَتْ عَلَيْهِ مَحَبَّتِى, فَمَا فَارَقْتُهُ حَتَّى دَفَنْتُهُ بِالشَّامِ مَيْتًا, ثُمَّ نَظَرْتُ إِلَى أَفْقَهِ النَّاسِ بَعْدَهُ, فَأَتَيْتُ ابْنَ مَسْعُودٍ فَلَزِمْتُهُ حَتَّى مَاتَ, فَقَالَ: قَالَ لِى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (كَيْفَ بِكُمْ إِذَا أَتَتْ عَلَيْكُمْ أُمَرَاءُ يُصَلُّونَ الصَّلاَةَ لِغَيْڕ مِيقَاتِهَا؟). قُلْتُ: فَمَا تَأْمُرُنِى إِنْ أَدْرَكَنِى ذَلِكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: (صَلِّ الصَّلاَةَ لِمِيقَاتِهَا, وَاجْعَلْ صَلاَتَكَ مَعَهُمْ سُبْحَةً). (صحيح)//واتە: لە عەمری كوڕی (مَیْمُونٍ اڵاَوْدِیّ)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: (مُعَاذ)ی كوڕی جەبەل كە نێردراوی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بوو بۆسەر خەڵكی یەمەن لەگەڵ نوێژی بەیانیدا گەیشتە لامان, گوێم لێ بوو بەدەنگێكی گڕ (الله أكبر)ی كرد ئیتر لەو كاتەوە خوای گەورە خۆشەویستی خستە دڵمەوەو پابەند بووم پێوەی و لێی جودانەبوومەوە هەتا وەفاتی كردو لە شام نێژرا, دوای ئەو گەڕام بەدوای زانایەكی تێگەیشتوو لە دیندا لە هاوەڵان, هەتا رێم كەوت لە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی مەسعود بەویشەوە پابەند بووم هەتا وەفاتی كرد, جا (عَبْدُ اللَّه) وتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم پێی فەرمووم: حاڵتان چۆن دەبێت و چی دەكەن ئەگەر ئەمیرانێكتان هەبوو نوێژەكانیان لەكاتی یەكەمی خۆیاندا ئەنجام نەدەداو دوایان دەخستن؟ - مەبەستی ئەوەبوو كە ئایا ئێوەش لەگەڵ ئەوان نوێژ دەكەن یان لەكاتی یەكەمی خۆیدا دەیكەن- وتم: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ! چ فەرمانێكم پێ دەكەیت كە بیكەم ئەگەر هەتا ئەو كاتە لە ژیاندا مام؟ فەرمووی: (لەكاتی خۆیاندا نوێژەكانت بكە, ئەگەر ئامادەی نوێژی بە كۆمەڵ بویت لەگەڵیان نوێژ بكە, چونكە ئەوە بۆ تۆ دەبێتە نوێژی سوننەت(سُبْحَە) یان زیادە نوێژ). //عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ, قَالَ: قَال رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِنَّهَا سَتَكُونُ عَلَيْكُمْ بَعْدِى أُمَرَاءُ, تَشْغَلُهُمْ أَشْيَاءُ عَنْ الصَّلاَةِ لِوَقْتِهَا, حَتَّى يَذْهَبَ وَقْتُهَا فَصَلُّوا الصَّلاَةَ لِوَقْتِهَا). فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أُصَلِّى مَعَهُمْ؟ قَالَ: (نَعَمْ إِنْ شِئْتَ). وَقَالَ سُفْيَانُ: إِنْ أَدْرَكْتُهَا مَعَهُمْ أَأُصَلِّى مَعَهُمْ؟ قَالَ: (نَعَمْ إِنْ شِئْتَ).(صحيح)//واتە: لە عوبادەی كوڕی (صَّامِت)ەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (دوای من ئەمیرانێكتان دەبن, چەند شتانێك سەرقاڵیان دەكات و ئەبنە هۆی ئەوە نوێژ دوابخەن تا كاتەكەی دەڕوات, جا ئێوە نوێژەكانتان لەكاتی خۆیاندا بكەن). پیاوێ وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ! ئایا نوێژیان لەگەڵ بكەم؟ فەرمووی: (بەڵێ ئەگەر ویستت). وە سوفیان وتی: ئەگەر هەتا ئەو كاتە لە ژیاندا مام ئامادەی نوێژیان بووم لەگەڵیان نوێژ بكەم؟ فەرمووی: (بەڵێ ئەگەر ویستت).//عَنْ قَبِيصَةَ بْنِ وَقَّاصٍ, قَالَ: قَال رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (يَكُونُ عَلَيْكُمْ أُمَرَاءُ مِنْ بَعْدِى يُؤَخِّرُونَ الصَّلاَةَ, فَهِىَ لَكُمْ, وَهِىَ عَلَيْهِمْ, فَصَلُّوا مَعَهُمْ مَا صَلَّوُا الْقِبْلَةَ).(صحيح)//واتە: لە (قَبِیصَە)ی كوڕی (ۆقَّاص)ەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (دوای من ئەمیرانێكتان دەبن, كە نوێژ دوادەخەن و لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا نایكەن, ئەگەر ئێوە لەكاتی خۆیدا نوێژتان كرد بوو لەگەڵیان نوێژ بكەن چونكە خێر و پاداشتی دەبێت بۆتان, گوناهی دواكەوتنیشی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان, لەگەڵیان نوێژ بكەن مادام ررودەكەنە قیبلە).

