سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وه‌ستانێک
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
ئه‌م ئایه‌تانه هیوات به‌خودا به‌هێز ده‌که‌ن, ئه‌ندامه‌کانتى لێ توند‌و تۆڵ ده‌که‌ن, گومانت باش ده‌که‌ن به په‌روه‌ردگارت.
خودا ده‌فه‌رموێت:( قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ)الزمر:٥٣ واته: ئه‌ى محمد صلى الله علیه وسلم تۆ پێیان بڵێ: خودا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى به‌نده‌کانم! که زۆر خراپه‌تان کردووه, ئێوه بێهیوا مه‌بن له میهره‌بانیى خودا, چونکه به‌ڕاستى خودا له هه‌موو گوناهه‌کان خۆش ده‌بێ, به‌ڕاستى خودا هه‌ر خۆى به‌خشه‌ر و به به‌زه‌ییه.
خودا ده‌فه‌رموێت:( وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّـهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّـهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَىٰ مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ)ال عمران:٥٣ واته: ئه‌و که‌سانه‌ى که ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌کیان کرد‌و, یان سته‌میان له خۆیان کردووه! یه‌کسه‌ر خوداى گه‌وره‌یاندێته‌وه یاد و داواى لێخۆشبونى ئه‌و ده‌که‌ن بۆ گوناهه‌کانیان, کێیه بێجگه له خوداى گه‌وره له تاوانه‌کان خۆش ده‌بێ؟ دواى ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه به‌رده‌وام نابن له‌سه‌ر خراپه‌کاریه‌کانیان کاتێ بۆیان روون بویه‌وه‌و زانیان تاوانه.
خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِڕ اللَّـهَ يَجِدِ اللَّـهَ غَفُورًا رَّحِيمًا)النساْ :١١٠ واته: هه‌ر که‌سێ خراپه‌یه‌ک بکات یان سته‌مێک له خۆى بکات, له‌پاشان داواى لێخۆشبون بکات به ده‌نگیه‌وه دێت و لێى خۆش ده‌بێت.
خودا ده‌فه‌رموێت:( وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَڕيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ)البقره: ١٨٦ واته: کاتێ ئه‌وان پرسیارت لێ بکه‌ن, که‌من له کوێم؟ به‌ڕاستى و به‌دڵنیایى من نزیکم کاتێ لێم ده‌پاڕێنه‌وه, بابێن به‌ده‌نگمه‌وه و ئه‌وانه‌یش باوه‌ڕم پێ بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى خودا له‌سه‌ر ڕێگه‌ى راستیان دابنێ.
خودا ده‌فه‌رموێت:( أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ۗ أَإِلَـٰهٌ مَّعَ اللَّـهِ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ)النمل: ٦٢ واته: کێ به‌ده‌نگ لێقه‌وماوانانه‌وه دێت, کاتێ هاوارى بۆ ده‌به‌ن , ناخۆشى یه‌کانیان له‌سه‌ر لاداو؟ ئێوه‌ش ده‌کاته خه‌لفیه‌ى زه‌وى, که‌سى تر بێجگه له خودا, کێ هه‌یه؟ بۆ تۆزى بیرناکه‌نه‌وه؟
خودا ده‌فه‌رموێت:( الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ ....... وَاللَّـهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ)ال عمران: ١٧٢ واته: ئه‌و که‌سانه‌ى که خه‌ڵکیان پێیان ده‌وتن خه‌ڵکانى زۆرتان لێ کۆبۆوه‌ته‌وه بۆ دوژمنایه‌تى و شه‌ڕتان, ده‌یانترساندن, ئه‌وان ئیمانیان زیاد ده‌بوو ده‌یان وت : خودامان به‌سه‌و هه‌ر ئه‌ویش باشترین پاڵپشته, گه‌ڕانه‌وه به به‌هره‌کان له‌لایه‌ن خوداوه و چاکه‌ى به‌سه‌ریانه‌وه‌یه چونکه ئه‌وان شوێنى رازیبوونى خودا که‌وتوون و خودا‌ش خاوه‌ن چاکه‌و به‌هره‌ى گه‌وره‌یه.
خودا ده‌فه‌رموێت:( وَأُفَوِّضُ أَمْڕي إِلَى اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ) غافر:٤٤ زمان حاڵى یه‌کێکه له پێغه‌مبه‌ران صلى الله علیه وسلم که ده‌فه‌رموێت. کاره‌کانى خۆم ده‌ده‌مه ده‌ستى خودا, به‌ڕاستى خودا بینه‌ره به به‌نده‌کانى. خواى گه‌وره‌ش ده‌یپاراست له‌وه‌ى که بۆیان دانابوو له فێڵ و توڵه‌کان.

