ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

باسی كەسێ كە لەبەر خەوتن نوێژێك نەكات یان لە بیری چوو..فيقه‌

باسی كەسێ كە لەبەر خەوتن نوێژێك نەكات یان لە بیری چوو..فيقه‌

له‌ سونه‌نى فه‌رمووده‌كانى ابوداوودى ئه‌سه‌جه‌سستانى ///عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حِينَ قَفَلَ مِنْ غَزْوَةِ خَيْبَرَ, فَسَارَ لَيْلَةً حَتَّى إِذَا أَدْرَكَنَا الْكَرَى عَرَّسَ, وَقَالَ لِبِلاَلٍ: (اكْلأْ لَنَا اللَّيْلَ). قَالَ: فَغَلَبَتْ بِلاَلاً عَيْنَاهُ وَهُوَ مُسْتَنِدٌ إِلَى رَاحِلَتِهِ فَلَمْ يَسْتَيْقِظِ النَّبِىُّ صَلَّى

اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, وَلاَ بِلاَلٌ, وَلاَ أَحَدٌ مِنْ أَصْحَابِهِ حَتَّى إِذَا ضَرَبَتْهُمُ الشَّمْسُ, فَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَوَّلَهُمُ اسْتِيقَاظًا, فَفَزِعَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: (يَا بِلاَلُ؟!). فَقَالَ: أَخَذَ بِنَفْسِى الَّذِى أَخَذَ بِنَفْسِكَ بِأَبِى أَنْتَ وَأُمِّى يَا رَسُولَ اللَّهِ, فَاقْتَادُوا رَوَاحِلَهُمْ شَيْئًا, ثُمَّ تَوَضَّأَ النَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, وَأَمَرَ بِلاَلاً فَأَقَامَ لَهُمُ الصَّلاَةَ, وَصَلَّى بِهِمُ الصُّبْحَ, فَلَمَّا قَضَى الصَّلاَةَ قَالَ: (مَنْ نَسِىَ صَلاَةً فَلْيُصَلِّهَا إِذَا ذَكَرَهَا, فَإِنَّ اللَّهَ تَعَالَى قَالَ: (أَقِمِ الصَّلاَةَ لِلذِّكْرَى)[طه:14].). قَالَ يُونُسُ: وَكَانَ ابْنُ شِهَابٍ يَقْرَؤُهَا كَذَلِكَ./(صحيح)/واتە: لە ئەبو هورەیرەوە هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم كاتێ لە غەزای خەیبەر گەڕایەوە بۆ مەدینە شەویان بەسەردا هات هەتا خەو دەیبردینەوەو باوێشكیان دەدا, لە كۆتایی شەودا لایاندا بۆ ئەوەی كەمێك بحەوێنەوەو بخەون, بە بیلالی فەرموو: (ئەمشەو پاسەوانمان بە واتە خەبەرمان بكەرەوە بۆ نوێژی بەیانی). بیلال خەو زۆری بۆ هێنا پاڵی دا بە كۆپانی وڵاخەكەیەوە بەبێ ویستی خۆی خەوی لێ كەوت, ئیتر نە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم و, نە بیلال و, نە هیچ كەسێك لە هاوەڵانی خەبەریان نەبوەوە بۆ نوێژی بەیانی هەتا خۆر لێی دان, یەكەم كەسێ كە خەبەری بوویەوە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بوو راچڵەكی و فەرمووی: (ئەی بیلال – بۆ خەوتی و خەبەرت نەكردینەوە بۆ نوێژ - ؟!). بیلال وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بە خۆم و دایك و باوكمەوە بە قوربانت بین ئەوەی كە تۆی خەواند منیشی خەواند, جڵەوی وڵاخەكانیان گرت و كەمێك رۆشتن, پاشان پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەستنوێژی گرت و فەرمانی كرد بە بیلال كە قامەتیان بۆ بكات, بەرنوێژی بەیانی بۆ كردن كاتێ كە لە نوێژ بوونەوە, فەرمووی: (هەركەسێك لە بیری چوو نوێژێك بكات, هەر كاتێك هاتەوە بیری با نوێژەكە بكات, چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: (أَقِمِ الصَّڵاەَ لِلژِّكْرَی). واتە: بە تایبەتی ئاگاداری نوێژەكەت بكەو لەكاتی خۆیا بیكە بۆ یادكردن و ناوبردنی من  . یونس دەڵێت: ئیبنو شەهاب بەم شێوەیە دەیخوێندەوە - واتە: بە (لِذكْڕی) -. عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ, فِى هَذَا الْخَبَڕ, قَالَ: فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (تَحَوَّلُوا عَنْ مَكَانِكُمُ الَّذِى أَصَابَتْكُمْ فِيهِ الْغَفْلَةُ). قَالَ: فَأَمَرَ بِلاَلاً, فَأَذَّنَ, وَأَقَامَ, وَصَلَّى/(صحيح)/واتە: ئەم بەسەرهاتە لە ئەبو هورەیرەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (لەو جێگایەدا بگوێزنەوە كە تێیدا خەوتن و تووشی غەفڵەت و بێ ئاگایی هاتن). راوی وتی: فەرمانی كرد بە بیلال, بانگی داو قامەتی بۆ كردن و, نوێژیان كرد./عَنْ أَبُو قَتَادَةَ: أَنَّ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ فِى سَفَرٍ لَهُ, فَمَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَمِلْتُ مَعَهُ, فَقَالَ: (انْظُرْ). فَقُلْتُ: هَذَا رَاكِبٌ, هَذَانِ رَاكِبَانِ, هَؤُلاَءِ ثَلاَثَةٌ, حَتَّى صِرْنَا سَبْعَةً, فَقَالَ: (احْفَظُوا عَلَيْنَا صَلاَتَنَا). يَعْنِى صَلاَةَ الْفَجْڕ فَضُڕبَ عَلَى آذَانِهِمْ, فَمَا أَيْقَظَهُمْ إِلاَّ حَرُّ الشَّمْسِ, فَقَامُوا فَسَارُوا هُنَيَّةً, ثُمَّ نَزَلُوا فَتَوَضَّئُوا, وَأَذَّنَ بِلاَلٌ فَصَلَّوْا رَكْعَتَىِ الْفَجْڕ, ثُمَّ صَلَّوُا الْفَجْرَ وَرَكِبُوا, فَقَالَ: بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ: قَدْ فَرَّطْنَا فِى صَلاَتِنَا. فَقَالَ النَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِنَّهُ لاَ تَفْڕيطَ فِى النَّوْمِ, إِنَّمَا التَّفْڕيطُ فِى الْيَقَظَةِ, فَإِذَا سَهَا أَحَدُكُمْ عَنْ صَلاَةٍ فَلْيُصَلِّهَا حِينَ يَذْكُرُهَا, وَمِنَ الْغَدِ لِلْوَقْتِ)./(صحيح)/واتە: لە ئەبو قەتادەوە هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە سەفەرێكیدا لایدا منیش لەگەڵیدا لامدا, فەرمووی: (سەیركە). – لە ریوایەتی پێشەوا (مسلم)دا هاتووە فەرمووی: بزانە كەس دەبینی - وتم: ئەوە سوارێكە, ئەوانەش دوو سواری ترن, ئەوانەش سیانن, هەتا گەیشتینە حەوت سوار, پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (كێ ئاگادار دەبێت بۆ ئەوەی خەبەرمان بكاتەوە بۆ نوێژ هەتا لەكاتی خۆیدا نوێژەكەمان بكەین و لەكاتی خۆی دوای نەخەین). واتە بۆ نوێژی بەیانی, ئیتر خەوتن و پەردە درا بەسەر گوێیانداو هیچیان گوێ لێ نەبوو, وە هیچ شتێ وە خەبەری نەهێنان تەنها گەرمای خۆر نەبێت, جا هەستان و بە هێواشی كەمێك رۆشتن, پاشان دابەزین دەستنوێژیان گرت, بیلال بانگی داو دوو ركات سوننەتی پێش نوێژی بەیانیان كرد, پاشان نوێژی بەیانیشیان كردو سواربوون, هەندێكیان بە هەندێكی تریان وت: لە نوێژەكەماندا كەمتەرخەمیمان نواند, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (كەمتەرخەمی لە خەوتندا نیە, بەڵكو كەمتەرخەمی كاتی بەخەبەر بوونە, ئەگەر یەكێ لە ئێوە لە بیری چوو نوێژێك بكات, هەر كاتێك هاتەوە بیری با نوێژەكە بكات, واتە با بشگاتە كاتی هەمان نوێژ لە سبەینێشدا - بۆ نمونە ئەگەر یەكێ لەبیری چوو نوێژی بەیانی بكات ئەگەر رۆژی دواتر لە هەمان كاتدا هاتەوە یادی یەكەم جار نوێژە فەوتاوەكە بكات, وە لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا هەمان نوێژیش بكات و دوای نەخات).

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز