سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب ) شێوه‌و ڕه‌وشتی له من ده‌چێت ..(بەشی پێنجەم)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ... ئه‌مجا (جه‌عفه‌ر) ده‌ستی كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له سووره‌تی (مه‌ریه‌م)، خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشی جوانی
كاریگه‌ر و.. (نه‌جاشی) گریا و هه‌موو قه‌شه‌كانی ده‌وریشی له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیان كرد به گریان..
كاتێك فرمێسكه به‌كوڵه‌كانی سڕییه‌وه، ئاوڕی له هه‌ردوو نێردراوی قوڕه‌یش دایه‌وه و، وتی:
{ئه‌مه و، ئه‌وه‌ی كه (عیسا) هێنا بووی، له‌یه‌ك سه‌رچه‌شمه‌وه ده‌رچوون.. بڕۆنه‌وه سوێند به‌خوا نایانده‌مه‌وه ده‌ستتان}..!!!
خه‌ڵكه‌كه بڵاوه‌یان لێ كرد و، خوای گه‌وره به‌نده‌كانی سه‌رخست، له‌كاتێكدا كه هه‌ردوو نێردراوه‌كه‌ی قوڕه‌یش تووشی دۆڕانێكی خراپ بوون..
به‌ڵام (عه‌مری كوڕی عاص) كه‌سێكی فێڵباز و زۆرزان بوو، دۆڕان شكستی پێ نه‌ده‌دا و، سه‌ری بۆ بێ ئومێدی كه‌چ نه‌ده‌كرد..
به‌مجۆره كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، له بیركردنه‌وه و نه‌خشه‌داناندا بوو و، به‌هاوڕێكه‌ی وت:
((سوێند به‌خوا سبه‌ینێ ده‌چمه‌وه لای (نه‌جاشی) و، شتێكی پێده‌ڵێم ئه‌م خۆشییه‌یان نه‌هێڵێت))..
هاوڕێكه‌ی پێی وت: ((وامه‌كه، ئه‌وانه خزممانن، ئه‌گه‌رچی جیاوازیشیان هه‌بێت له‌گه‌ڵمان و سه‌رپێچیمان بكه‌ن))..
عه‌مر وتی: ((سوێند به‌خوا پێی ده‌ڵێم كه ئه‌وانه ده‌ڵێن (عیسای كوڕی مه‌ریه‌م) به‌نده‌یه‌كه، وه‌ك هه‌موو به‌نده‌كان))..
كه‌واته ئه‌مه‌ش داوێكی نوێیه كه نێردراوه‌كه‌ی قوڕه‌یش بۆ موسڵمانه‌كانی ناوه‌ته‌وه تا بیانخاته هه‌ڵوێستێكی دیژواره‌وه و، بكه‌ونه نێو هه‌ردوو به‌ردی ده‌ستهاڕتێكه‌وه، گه‌ر وتیان: (عیسای كوڕی مه‌ریه‌م) به‌نده‌یه‌كه له به‌نده‌كانی خوا، ئه‌وا رق و قینی پادشا و قه‌شه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌ستێنن،.. خۆ گه‌ر ئه‌وه‌شیان ره‌تكرده‌وه كه (عیسا) مرۆڤ بێت، ئه‌وا له ئاینه‌كه‌یان ده‌رچوون..!!
بۆ به‌یانی به‌ره‌و لای پادشا كه‌وتنه ڕێ و، (عه‌مر) پێی وت:
((ئه‌ی پادشا: ئه‌مانه قسه‌یه‌كی سه‌یر له باره‌ی (عیسا) وه ده‌كه‌ن))..
قه‌شه‌كان شڵه‌ژان..
ئه‌م ده‌سته‌واژه كورته ورته ورتی تێ خستن و وروژاندنی..
بۆ جارێكی دی ناردیانه‌وه به‌شوێن موسڵمانه‌كاندا تا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئاینه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به (عیسا) پرسیاریان لێ بكه‌ن..
موسڵمانان هه‌ستیان به‌و پلانه نوێیه كرد و، كۆبوونه‌وه و راوێژی خۆیان ده‌كرد..
پاشان پێكهاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و راستیه‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان (صلی الله علیه وسلم) بیستووه هه‌ر ئه‌وه بڵێن و، هێنده‌ی تاڵه موویه‌ك لێی لانه‌ده‌ن، ئیدی چی ده‌بێت با ببێت..!!
سه‌ر له‌نوێ دانیشتن سازكرا و.. سه‌ره‌تا (نه‌جاشی) ده‌ستی كرد به‌قسه‌كردن و له (جه‌عفه‌ر) ی پرسی:
{له باره‌ی (عیسا) وه چی ده‌ڵێن}..؟؟
(جه‌عفه‌ر) بۆ جارێكی كه وه‌ك چرایه‌كی پڕشنگدار هه‌ستایه‌وه و وتی:
{ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان (صلی الله علیه وسلم) هێناوێتی بۆمان له‌باره‌یه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێین: (عیسا) به‌نده‌ی خوایه و پێغه‌مبه‌ریه‌تی و، خوا به‌خشی به(مه‌ریه‌م) و، رۆحیشی له‌ئه‌و بوو}..
(نه‌جاشی) راستی و دروستی ئه‌وه‌ی كه له باره‌ی (عیسا) وه رایگه‌یاند دووپاتكرده‌وه و، وتی (عیسا) ش هه‌ر هه‌مان شتی له باره‌ی خۆیه‌وه وتووه..
به‌ڵام ریزی قه‌شه‌كان ژاژاوه‌ی تێكه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ی ناڕازی بن..
(نه‌جاشی) بڕواداری به‌رچاو روون به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی بۆ موسڵمانه‌كان و، وتی:
{بڕۆن، ئێوه له خاكی مندا پارێزراون و، هه‌ر كه‌سێك جنێوتان پێ بدات یان ئازارتان بدات، ئه‌وا باجی ئه‌و كاره‌ی له‌سه‌ره كه ئه‌نجامی داوه}..
پاشان ئاوڕی له‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دایه‌وه و، به په‌نجه‌یش ئاماژه‌ی بۆ هه‌ردوو نێردراوه‌كه‌ی قوڕه‌یش ده‌كرد، وتی:
{دیاریه‌كانیان پێ بده‌نه‌وه، هیچ پێویستیم پێیان نیه..
سوێند به‌خوا كاتێك خوای گه‌وره ئه‌م موڵكه‌می بۆ گێڕامه‌وه به‌رتیلی لێ وه‌رنه‌گرتم، جامن بێم و به‌رتیلی تێدا وه‌ربگرم}..!!!
دوو نێردراوه‌كه‌ی قوڕه‌یش به‌سه‌ر شۆڕی هاتنه ده‌ره‌وه و، ده‌ست به‌جێ به‌ره‌و (مه‌ككه) ڕێیان گرته به‌ر و چوونه‌وه بۆ ئه‌وێ.. (كۆتایی بەشی پێنجەم)

