سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
فەلسەفه و حيكمەتى حەج
نووسينى /م.عادل كريم//ئامادهكردنى /نهجات رواندزى///١- طواف كردن و سوڕانەوه به دەورى كەعبه گەڕانەوەيە بۆ فيطره و گەڕانەوەيە بۆ ڕيزى گشت دروستكراوەكانى خواى گەوره چونكه هەموويان له سوڕانەوەن ( وكل في فلك يسبحون) .
مانگ به دەورى زەوى ، زەوى به دەورى ڕۆژ ، ڕۆژ به دەورى مەجەره، مەجەره به دەورى مەجەرەیەكى گەورەتردا دەسوڕێنەوه ، ئەليكترۆن به دەورى ناوك ، پەروانه به دەورى شەم دەسوڕێتەوه ، کەواته هەموو بونەوەر له سوڕانەوەيه سوڕانەوەش تسبيح و سباحيه مرۆڤيش پێويسته تسبيح بكات تاكو بێته ڕيزى ئەم بونەوەره بۆ بەندایەتى خواى گەوره .
٢- طواف كردن ڕەمزه بۆ خۆشەويستى ، سوڕانەوه و طواف كردن به دەورى کەعبه نيشانەى خۆشەويستى مرۆڤه بۆ خواى گەوره بەڵام شێوازى دەربڕينى ئەم خۆشەويستىيه بەوه دەكرێ به دەورى ماڵەکەى خوا طواف بكەيت كه كەعبەى پيرۆزه بۆيه خواى گەوره وەك رێزگرتن بۆ بەندەكانى و پێشوازى لێ كردنيان داوا له ابراهيم دەكات ئەم ماڵه پاك بكاتەوه بۆيان ( وطهر بيتى للطائفين والعاكفين والركع السجود).
٣- لەوانەيه پرسيارێك بكرێ بۆ حەوت جار طواف دەكرێت ، ژماره حەوت زۆر گرنگه نيشانەى تەواوى و پێگەيشتنه ، بۆیه طبقاتى ئاسمان حەوتە ، طبقاتى زەوى حەوته ، ڕۆژەكانى هەفته حەوته ، زۆر شتى تريش.
٤- طواف كردن و سوڕانەوەى هەموو شتەكان لە چەپەوە بۆ لاى ڕاسته تەنانەت سوڕانەوەى خوێن بە هەمان شێوەيە ، كاتێك بە دەورى كەعبە دەسوڕێنەوە دڵمان دەكەوێتە لاى كەعبە ئەوەش گرنگى تايبەتى خۆى هەيه بۆ هۆگر بوونى ئەم دڵه به کەعبه و ماڵى خوا بۆيه ئەوانەى يەكجار ڕوويان تێ كردبێت حەز دەکەن دووبارەببێتەوه، دەتوانين به زمانى ئەمڕۆى ئەليكترۆنى بڵێين دڵ تعريف دەكرێت بر كەعبەوه چۆن دوو ئامێر بە يەكەوه تعريف دەكرێت تاكو كاربكات ئەويش بەم شێوەيه زياتر ئەكتيڤ دەبێت !!

