سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب ) شێوه‌و ڕه‌وشتی له من ده‌چێت .. (بەشی شەشەم)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ... موسڵمانه‌كانیش به‌سه‌رۆكایه‌تی (جه‌عفه‌ر) هاتنه ده‌ره‌وه تا درێژه به ژیانی ئارامی خۆیان بده‌ن له (حه‌به‌شه)، تێیدا بمێننه‌وه هه‌روه‌ك
ده‌یان ووت: ((له چاكترین ماڵ و.. له‌گه‌ڵ باشترین دراوسێ دا..)) هه‌تا خوای گه‌وره مۆڵه‌تیان ده‌دات كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم) و براكانیان و به‌ره و زێدی خۆیان..
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلي الله عليه وسلم) ئاهه‌نگی رزگاركردنی (خه‌یبه‌ر)ی ده‌گێڕا كاتێك (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب) و ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌تا ئه‌و ساته له‌گه‌ڵیدا مابوونه‌وه له (حه‌به‌شه)، هاتنه‌وه..
به‌هاتنه‌وه‌شی دڵی پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم) پڕ بوو له خۆشی و، شادی و، مژده..
ده‌ستی كرده ملی و فه‌رمووی:
{نازانم به‌كامیان دڵخۆش بم: به‌رزگاركردنی خه‌یبه‌ر.. یان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌عفه‌ر..}
ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵانی بۆ ئه‌نجامدانی ((عومره‌ی قه‌زا)) به‌ره‌و (مه‌ككه) كه‌وتنه ڕێ و، پاش به‌جێهێنانی گه‌ڕانه‌وه بۆ (مه‌دینه) و، دڵی (جه‌عفه‌ر) پڕ له شادی بوو به‌بیستنی هه‌واڵی برا بڕواداره‌كانی كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلي الله عليه وسلم) غه‌زای –به‌در و ئوحود… چه‌ندین دیمه‌ن و غه‌زای دیكه‌یان ئه‌نجام داوه و.. چاویشی پڕ له ئه‌شك بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه به پله‌ی شه‌هیدی گه‌یشتن و راستیان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابوویان و..
دڵی ئه‌میش بۆ به‌هه‌شت لێی ده‌دا و په‌رۆشی بوو، له‌بۆسه‌دا بوو بۆ ده‌ستكه‌وتنی ده‌رفه‌تی شه‌هید بوون و، چاوه‌ڕوانی ساته سه‌رفرازه‌كه‌ی ده‌كرد..!!
غه‌زای (موئته) هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد، ئاڵاكانی له ئاسۆدا ده‌شه‌كایه‌وه و به‌ره‌و كۆڕی تێكۆشان ده‌جوڵا..
(جه‌عفه‌ر) هه‌لی ته‌مه‌نی له‌م غه‌زایه‌دا به‌دی كرد، یا ئه‌وه‌تا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ ئاینی خودا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، یان شه‌هید بوونێكی مه‌زنی له پێناوی خودا بۆ ده‌بێت..
جا له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلي الله عليه وسلم) چوویه پێشه‌وه به‌و ئومێده‌ی كه له‌م غه‌زایه‌دا جێگایه‌كی بۆ دیاری بكات..
(جه‌عفه‌ر) به‌چاكی ده‌یزانی كه ئه‌وه گه‌شت و سه‌یران نیه و.. جه‌نگێكی بچوك و ئاساییش نیه.. به‌ڵكو جه‌نگێكه كه ئیسلام پێشتر شه‌ڕی وه‌های به‌خۆوه نه‌دیبوو.. جه‌نگ له دژی سوپاكانی ئیمراتۆریه‌تێكی گه‌وره و به‌ربڵاو، كه خاوه‌نی چه‌ك و تفاق و ژماره و ئه‌زموون و ماڵ و سامانێكی وه‌هایه كه عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كان هاوتای نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕ به‌دڵ په‌رۆشی بوو، یه‌كێك بوو له‌و سێ كه‌سه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم) بۆ سه‌ركردایه‌تی سوپاكه‌ی دیاری كردوون..
سوپا به‌ڕێ كه‌وت و، (جه‌عفه‌ر)یش له‌گه‌ڵیاندا رۆشت..
له‌رۆژێكی سامناكدا هه‌ردوو سوپا به‌یه‌ك گه‌یشتن.... (كؤتايي بەشي شەشەم)

