ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

گــەردیلــە..له‌قورئاندا

گــەردیلــە..له‌قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير///خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: {وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِنْ قُرْآنٍ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ وَمَا يَعْزُبُ عَنْ رَبِّكَ مِنْ مِثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ

وَلَا أَصْغَرَ مِنْ ذَلِكَ وَلَا أَكْبَرَ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (61)} [يونس] واتە: (ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه‌ وسلم)) تۆ بەهیچ كارێك هەڵناستیت، هیچ بەشێك لە قورئان ناخوێنیتەوە (كە ئێمە ئاگادار نەبین، ئێوەش ئەی خەڵكینە) بەهیچ هەڵسوكەوتێك هەڵناسن ئێمە شایەت نەبین بەسەریەوە لەكاتێكدا ئەنجامی دەدەن و تیایدا ڕۆدەچن، هیچ شتێكیش لە پەروەردگاری تۆ ون نابێت لە پارچە ئەتۆمێكەوە بگرە لە زەوی یان لە ئاسماندا، بچوكتر بێت یان گەورە تر، كە لە دۆسیەیەكی تایبەتی ئاشكرادا لای ئێمە تۆمار نەكرابێت. 

یان دەفەرموێت:{فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ (8)} [الزلزلة]واتە: جا ئەوەی بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەك خێر و چاكەی ئەنجام دابێت دەیبینێتەوە، ئەوەش كە بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەك خراپەی هەبێت، دەیبینێتەوە. 
لەكۆندا باوەڕ وابوو گەردیلە بچوكترین شتە، شتێك نییە كێش و قەبارەی لە گەردیلە بچوكتر بێت، بەڵام زانستی نوێ سەلماندی گەردیلەش توانای بەشكردنی هەیە. 
ئەوەیە قورئانی پیرۆز بەر لەزانستی نوێ باسی كردووە... لەكۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا ئەو وتەیە سەلمێنرا، كاتێك زانایان ئاشكرایان كرد كە گەردیلەی هەندێك ماددەی (وەك ڕادیۆم و یۆرانیۆم) هەر خۆی بۆخۆی بەش دەبێت و لێیانەوە تەنۆلكەی بارگە موجەب دەردەچێت پێیاندەوترێت (تەنۆلكەی ئەلفا) و تەنۆلكەی بارگە سالب كە پێیاندەوترێت (تەنۆلكەی دەلتا) لەگەڵ تیشكێك كە بە  (گاما) ناودەبرێت. 
تاهەنوكەش زانست لێكۆڵینەوەی بەردەوامە، تاكو گەیشتە پەرتكردنی گەردیلە، پەتكردنی دەستكرد لە ساڵی (1939ز): هەر دوو زانای ئەڵمانی (هاهن) و (استتراسمان) لە پەیمانگای بەرلین گەیشتنە كەرتكردنی گەردیلەی یۆرانیۆم بۆ دووبەشی گەورەو چەند بەشێكی تر. 
ئەم بیردۆزەی قورئانی پیرۆز لەسەدەی حەوتەمدا لەسەر زمانی پێغەمبەرێكی نەخوێندەوار، لە نەتەوەیەكی نەخوێندەوار، كە لە سارادا دەژیا و هیچ پەیوەندییەكی بەمجۆرە زانیاریانەوە نەبوو. ئایا نابێتە ئیعجازێكی جوان و سەرنجڕاكێش؟! 
چەندین لێكۆڵینەوە سەلماندیان هەر توخمێك لە گەردیلە پێكدێت، ئەو گەردیلانەش لە پێكهاتەیاندا سادە نین، وەك گومان دەبرێت، بەڵكو لە تەنۆلكەی بچوك پێكدێت پێیدەوترێت (پرۆتۆن)، بە دەوریشیدا تەنۆلكەی بچوك هەن كە (ئەلیكترۆنەكان)ن، ئەم ئەلیكترۆنانە لە جوڵەیەكی بەردەوام و یەكبینەدان بەدەوری ناوكی گەردیلەكەدا (كە پرۆتۆن و نیۆترۆن پێكیدێنن). 
پرۆتۆن بارگەی موجەبی هەڵگرتووە و ئەلیكترۆنیش بارگەی سالب. بارستایی پرۆتۆن 1840هێندەی بارستایی ئەلیكترۆنە، بۆیە ڕاستە بوترێت زۆرینەی بارستایی تەن لە(پرۆتۆن) پێكدێت. 
لەوانەوە دەردەكەوێت كە پێكهاتەیەك هەیە بچوكتر لە گەرد (گەردیلە)، دروست وەك ئەوەی خوای مەزن لە قورئانی پیرۆزدا لەبارەیەوە دواوە، ئەوەش بەدۆزینەوەیەكی زانستی دەژمێردرێت كە لەم دوادواییانەدا ئاشكرا كرا.   
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز