سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دیمه‌نه‌کانى قورئان.. (٩٠) خواى گه‌وره به‌رده‌وام موعجیزاتى ئه‌م قورئانه ده‌رده‌خات ..
٦-له‌م دواییه‌دا موعجیزه‌یه‌کى تر‌ى گه‌وره‌ى ئه‌م قورئانه زیاتر ده‌رکه‌وت که‌ده‌فه‌رموێ: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّ كَثِيراً مِّنَ الأَحْبَاڕ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ
وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللّهِ وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلاَ يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ }التوبه‌٣٤ ئه‌م ئایه‌ته باس له‌وه‌ده‌کات که پیاوانى ئایینى گاور‌و جوله‌که‌کان پاره‌ى خه‌ڵکى به‌ناهه‌ق ده‌خۆن ، ئه‌وه‌تا دواى زیاتر له‌چوارده سه‌ده ده‌نگوباسه‌کان ده‌ڵێن :پاپاى فاتیکان بۆ یه‌که‌م جاره له شه‌ش سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه که ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه، هۆى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌سادى ره‌وشتى و فه‌سادى مالى له ده‌زگاکانى فاتیکان دا.
لۆبیه‌کى قه‌شه‌ى شازى جنسى هه‌یه له فاتیکان ، هه‌روه‌ها ته‌نها له ئه‌مریکا سێ هه‌زار ده‌عوا قه‌ید کراوه له‌سه‌ر قه‌شه‌کان له ساڵى (١٩٨٤) ه‌وه تا ساڵى (٢٠٠٩) که ده‌ستدرێژیان کردۆته سه‌ر مناڵ ، ئه‌مه‌ش واى له که‌نیسه‌کان کرد که دوو ملیار دۆلار بده‌ن به قه‌ره‌بووى ئه‌وانه‌ى که ئه‌و ناهه‌قییه‌یان به‌رامبه‌ر کراوه ، ئه‌مه‌بێجگه له وڵاته‌کانى تریش که به‌ته‌واوى ئابڕووى که‌نیسه‌کان و پیاوانى که‌نیسه چووه .
هه‌روه‌ها هۆکارێکى تر‌ى ئه‌و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یه ئه‌و فه‌ساده مالیه‌یه که له بانکى فاتیکانه‌وه ده‌رکه‌وت که‌پاره‌یه‌کى زۆرى سپى کردۆته‌وه‌و دووجار له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا (٢٠٠٩-٢٠١٣) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیتاڵیاوه به‌ڕێوه‌به‌رى بانکه‌که به‌ناوى (جوتى تيدسكى ) بانگکرا بۆ لێپرسینه‌وه .
ئه‌مانه‌و زۆر نهێنى تر‌ى فاتیکان ئاشکرابوون به‌هۆى خزمه‌تکارى تایبه‌تى پاپاوه که‌ناوى (جابيرللى )یه‌و له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌شى هه‌ژده مانگ به‌به‌ندکردن سزادرا که دواتر پاپا لێى خۆش بوو . (ناوبراو ده‌ڵێ من ئه‌وه‌م بۆیه‌کردووه سابه‌ڵکو فاتیکان و که‌نیسه‌کانى راست ببنه‌وه.)
که‌لامى خوایه که‌ئه‌وه ره‌وشت و خووى زۆرێک له پیاوانى ئایینى گاور‌و جووله‌که‌یه ، تۆ بڵێى راست ببنه‌وه ؟ ئه‌سته‌مه!! ئه‌وه‌ته پاپا بێهیوابوو وازى هێناو وتى :له‌کاتى ته‌نگژه‌کاندا بۆم ده‌رکه‌وت خوا نووستووه .
ئێ دیاره خوا ناچێ به‌هانایانه‌وه ،له‌کاتێکا که خوا لاى ئه‌وان سیانه!!
که‌ئه‌مه‌ش کفرى سه‌د کفره !!
کێ هه‌یه بێجگه له‌خوا بتوانێ له چوارده سه‌ده له‌مه‌وبه‌ره‌وه باسى ئه‌حبارو راهیبه‌کان بکات و ئه‌مڕۆش له هه‌موو کات زیاتر گه‌نده‌ڵییان لێده‌ربکه‌وێ (خوایه من شایه‌تى ئه‌ده‌م که ئه‌م په‌یامه هه‌قه‌و تۆ بۆت ناردووین ، به‌سه‌روه‌رو سه‌ردارى پێغه‌مبه‌راندا) (د.خ). گۆڤارى المجتمع ٢٠٤٥ /٢٣-٣-٢٠١٣ ).
(دیمه‌نه‌کانى قورئان / ئه‌ندازیار عوسمان).

