سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
داخ هه‌ڵمه‌کێشه بۆ شتێک که‌شیاوى داخ هه‌ڵکێشان نییه
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى ڕاگیر بکات و قووڵى بکاته‌وه و گه‌وره‌ى کات, گرنگى نه‌دانه به شتى پڕوپوچ, خاوه‌نى هیمه‌تى به‌رز, گرنگى و بایه‌خ به ئاخیره‌ت دانه, هه‌ندێ پێشینه که وه‌سیه‌تى یه‌کێک له براکانى ده‌کرد, ده‌یوت: هه‌موو بایه‌خه‌کان بکه به یه‌ک بایه‌خ, ئه‌ویش بایه‌خ و گرنگیدانه به گه‌یشتن به لیقاى خودا, بایه‌خ به‌دوارۆژ, بایه‌خ به ڕاوه‌ستان له خزمه‌ت خودادا(يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لَا تَخْفَىٰ مِنكُمْ خَافِيَةٌ ) الحاقه:١٨ واته: (ئه‌و رۆژه هه‌موو کاره‌کانتان پێشان ده‌درێ هیچتان لێ ناشارێته‌وه).
هه‌رچ بایه‌خ و گرنگیه‌ک ته‌نها به دوونیا بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى دوا رۆژ زۆر که‌م به‌هایه نه‌خێر هه‌ر له‌بنه ره‌تدا بێ به‌هایه ئه‌م جۆره بایه‌خ پێدانه چ گرنگیه‌کى هه‌یه‌و بایه‌خێکه به‌م ژیانه‌ى دونیامان؟ پله‌وپایه‌ى و فه‌رمانبه‌رى و زیڕ و زیو و منداڵه‌کانى و سه‌روه‌ت و سامانه‌کانى وڕۆى, ناوبانگى و کۆشک و ته‌لارى ماڵه‌کانى, ئه‌مانه هه‌مووى هیچ شتێک نین!! به‌رانبه‌ر به دوا رۆژ.
خوداى گه‌وره به گه‌وره‌یى خۆى باسى دوژمنانى خۆى کردووه له دووڕوه‌کان, که ده‌فه‌رموێت(أَهَمَّتْهُمْ أَنفُسُهُمْ يَظُنُّونَ بِاللَّـهِ غَيْرَ الْحَقِّ)ال عمران: ١٥٤
واته: ئه‌وانه‌ى ته‌نها گرنگى و بایه‌خیان به خۆیان ده‌ده‌ن, گومانى ئه‌مانه گومانى خراپ و ناڕاست و ناڕه‌وا و به‌د فه‌ڕ وبێخێر به خودا ده‌به‌ن.
گرنگى و بایه‌خیان ته‌نها به‌خۆیان و سکیان و ئاره‌زوه‌کانیانه‌وه, هیچ گرنگى و بایه‌خى گه‌وره و به‌رز و شیاویان نییه.
کاتێ یاوه‌رانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم سۆز و په‌یمانیان دا به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم یه‌کێک له دووڕووه‌کان(منافق) وشتره‌که‌ى له ده‌ست به‌ربوو وتى وشتره‌که‌م وه‌ده‌ست بکه‌وێته‌وه لام چاکتره له‌وه‌ى که ئێوه په‌یمانتان داوه به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموى (كلكم مغفور لة الا صاحب الجمل الاحمر). واته: خودا له هه‌مووتان خۆش ده‌بێ, ته‌نها خاوه‌نى حوشتره سووره‌که نه‌بێ. چونکه حوشتره‌که‌ى له‌هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم باوه‌ڕپێهێنانى به‌لاوه چاکتر بوو..
یه‌کێک له دووڕووه‌کان هه‌موو شتێکى بریتى بوو له گرینگى دان به خۆى, وتى به براده‌ره‌کانى ئێوه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم یارانى مه‌ڕۆن بۆ جیهاد له کاتى گه‌رمیدا, خودا فه‌رمووى: (قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا)التوبه: ٨١ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم تۆ پێان بڵێ ئاگرى جه‌هه‌ننه‌م زیاتر گه‌رمتره.
مونافقێکیش وتى ( اذن ولا تفتنى ) واته: مۆڵه‌تم بده و به تیاچوون و تاقیکردنه‌وه‌م مه‌به . گرنگى و بایه‌خى ته‌نها به‌خۆى بوو, خودا فه‌رمووى:( أَلَا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا)التوبه: ٤٩ واته: ئه‌وان خۆیان له فیتنه‌دا به هیلاک چوون.
که‌سانێکیتر له دووڕووه‌کان گرنگى و سه‌رقاڵى به ماڵه‌کانیان و منداڵه‌کانیان زیاتر ده‌ده‌ن له باوه‌ڕبوون به خودا (شَغَلَتْنَا أَمْوَالُنَا وَأَهْلُونَا فَاسْتَغْفِرْ لَنَا)الفتح:١١ واته: ماڵ و منداڵمان سه‌رقاڵیان کردووین, داواى لێخۆشیوونمان بۆ بکه.
به‌ڕاستى خه‌مخواردنێکى بێ‌نرخ و بێبه‌هایه, زۆر نزمه, هه‌ڵگره‌کانى سووک و چروکن, به‌لآم یاوه‌رانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم که خۆیان به نرخ و به به‌هان بۆیه خاوه‌نى که هه‌ڵگرى شتێ بوون, واته خاوه‌نیشن.
چونکه ئه‌وان مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندیى خودا و میهره‌بانییه‌تى.
وه‌ک خودا ده‌فه‌رموێت(رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ)البینه:٨ واته خودا لێیان رازى بوو ئه‌وانیش له خودا رازى بوون.

