سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب ) شێوه‌و ڕه‌وشتی له من ده‌چێت .. (بەشی حەوتەم)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ... له كاتێكدا (جه‌عفه‌ر) مافی خۆی بوو كه تووشی سه‌رسامی بێت كاتێك سوپای رۆمی به‌دی كرد كه خۆی له
دوو سه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌ر دا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك بڕوادارێكی به‌ڕێز و ئاماده سازی پاڵه‌وانێكی به‌توانا هه‌ستی به‌شادییه‌كی بێ سنوور كرد و، ده‌یزانی كه ئه‌و له‌دژی هاوشان و هاوشێوه‌ی خۆی ده‌جه‌نگێت..!!
ئاڵاكه‌ش له‌وه‌دا بوو له ده‌ستی راستی (زه‌یدی كوڕی حاریسه) به‌ربێته‌وه، (جه‌عفه‌ر) خۆی گه‌یاندێ و به‌ده‌ستی راستی لێی وه‌رگرت و.. به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه ده‌جه‌نگا..!
جه‌نگانی پیاوێك كه به‌دوای سه‌ركه‌وتندا وێڵ نیه، به‌ڵكو شه‌هید بوونی مه‌به‌سته..
سه‌ربازانی رۆم زۆر بوون و ده‌وره‌یان دا، سه‌یری كرد ئه‌سپه‌كه‌ی رێگای جوڵانی نیه بۆیه لێی دابه‌زی و.. شمشێره‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی دوژمنه‌كانی كرد و.. بینی یه‌كێك له دوژمنان ده‌یه‌وێت له ئه‌سپه‌كه‌ی نزیك بێته‌وه تا سواری بێت، به‌لایه‌وه ناڕه‌حه‌ت بوو كه ئه‌و نه‌گریسه بچێته سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی، هه‌ر بۆیه شمشێره‌كه‌ی بۆ درێژكرد و، ملی په‌ڕاند..!!
ئه‌مجا وه‌ك زریان به‌ربوویه ریزی رۆمه‌كان و، ئه‌م هه‌ڵبه‌سته وروژێنه‌ره‌ی به‌ده‌نگی به‌رز ده‌وته‌وه:
يا حبذا الجنة و اقتــرابها طيبة و باردا شرابها
والروم روم، قد دنا عذابها كافرة بعيدة انسابها
علي اذ لاقيتها ضرابها
واته: چه‌ند شیرینه به‌هه‌شت و نزیك بوونه‌وه لێی، كه خواردنه‌وه‌كانی خۆش و سارده و.. رۆمیش هه‌ر رۆمه سزا و ئه‌شكه‌نجه‌ی نزیك بۆته‌وه و، كافر و بێ بنه‌چه‌ن.. هه‌ر بۆیه له‌سه‌رمه لێی بده‌م كه پێی گه‌یشتم.
جه‌نگاوه‌رانی رۆم توانای ئه‌م پیاوه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه وه‌ك سوپایه‌كی بێ شومار ده‌جه‌نگێت..
هه‌ر بۆیه شێتانه ده‌وره‌یان دا‌و سوور بوون له‌سه‌ر كوشتنی و.. به‌جۆرێك ئابڵوقه‌یان دا كه رێگای ده‌ربازبوونی نه‌بێت..
به‌شمشێر له ده‌ستی راستیان دا و، به‌ر له‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی له‌ده‌ست بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ستی چه‌پی گرتی.. له‌ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌شیان دا، ئه‌مجا به‌باڵه‌كانی ئاڵاكه‌ی راگرت..
ئالێره‌دا هه‌موو به‌رپرسیارێتی ئه‌و له‌وه‌دا خۆی ده‌بینیه‌وه كه لێنه‌گه‌ڕێت ئاڵای پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاة والسلام ) تا ئه‌و گیانی تێدا بێت بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی..
ئه‌و ساته‌یشی جه‌سته‌ی پاكی به‌لادا هات و كه‌وت، داری ئاڵاكه له نێو هه‌ردوو باڵی جه‌سته‌یدا چه‌قی بوو و، شه‌كانه‌وه‌كه‌ی بانگی (عبدالله ی كوڕی ڕه‌واحه) ده‌كرد و، ئه‌ویش وه‌ك تیرێكی هاوێژراو به‌ره‌و رووی هات و، به‌هێزانه گرتیه ده‌ستی و، به‌ره‌و سه‌ر ئه‌نجامێكی مه‌زن پێوه‌ی كه‌وته رێ.!!
به‌م جۆره، (جه‌عفه‌ر) مردنێكی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد كه له مه‌زنترین مردنه‌كانی مرۆڤ بێت..!! (كۆتایی بەشی حەوتەم)

