سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌نج وکه‌سێتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هاوسه‌نگى له بونیاتنانى که‌سێتى له ئیسلامدا ......به‌شی پێنجه‌م
عبدالخالق ئیبراهیم.......پێغه‌مبه‌رى خوا که خاوه‌نى دوایین په‌یامى ئاسمانى و نموونه‌ى یه‌که‌م و بالآى به‌رجه‌سته‌کردنى کرۆکى ئه‌و په‌یامه بوو، که‌سێتى ئه‌ویش بێ وێنه‌ترین نموونه‌ى هاوسه‌نگى و کامڵبوونى مرۆییه به درێژایى مێژوویى مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر زه‌وى، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌سێتى پێغه‌مبه‌رى ئازیز به‌شێوه گشتییه‌که‌ى که‌سێتییه‌ک بوو له چوارچێوه‌ى به‌رنامه و رێنمایى خوایى ره‌نگڕێژ و نه‌خشابوو، له‌لایه‌کى تریشه‌وه له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى و په‌یوه‌ستبوونى به شه‌ریعه‌ت، ئه‌م دوانه‌ش دوو هۆکار و سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کین مرۆڤ به‌ره‌و هاوسه‌نگى و کامڵبوونى که‌سێتى ببه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش زمانى ئایین لاى خوا ته‌نها ئیسلامه [إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الإِسْلآمُ]، چونکه ته‌نها ئه‌و زمانه‌یه لاى ته‌واوى لایه‌نه جیاوازه‌کانى که‌سێتى قه‌بوڵ کراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رله‌به‌رى راسپارده و فه‌رمان و رێنماییه‌کانى هاوئاهه‌نگى و هاوته‌ریبى ئیسلام له‌گه‌ڵ ئاراسته و پێکهاته‌کانى که‌سێتى له‌وه هاتووه که ئیسلام به‌ته‌نها قسه له‌گه‌ڵ هێزێک له مرۆڤ ناکات و هێزه‌کانى تر پشتگوێ بخات، به‌مه‌ش بکه‌وێته نێو ململانێیه‌کى بێ په‌روا له‌گه‌ڵ هێزه فه‌رامۆشکراوه‌که، به‌ڵکو ئه‌و روو له "مرۆڤ" ده‌کات، که پڕاوپڕ ماناى ئه‌و ئایه‌ته ده‌گه‌یه‌نێت [فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لآتَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لآيَعْلَمُونَ(30)]الروم. له‌و باره‌یه‌وه وتوویانه که "خواى گه‌وره ئایینه‌که‌ى دامه‌زراندووه له‌سه‌ر نموونه‌ى دروستکراوه‌کانى". (الملل والنحل للشهرستاني ج1 ص45). به‌و مانایه‌ى ئیسلام له‌گه‌ڵ هێزه جیاوازه‌کانى که‌سێتى مرۆڤ به یه‌ک ده‌گات و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موویان ده‌کات. له سۆنگه‌ى ئه‌و راستییه نه‌گۆڕه‌ى له مرۆڤدا هه‌یه که هه‌موو ئه‌و هێزه، یاخود لایه‌نانه به‌یه‌که‌وه به‌ستراون له هه‌مان کاتیش‌دا کاریگه‌رییان به‌سه‌ر یه‌کتره‌وه هه‌یه.

