ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب ) شێوه‌و ڕه‌وشتی له‌ من ده‌چێت .. ( كۆتایی )

( جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب ) شێوه‌و ڕه‌وشتی له‌ من ده‌چێت .. ( كۆتایی )

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ... به‌م شێوه‌یه‌ به‌دیداری په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستی شادبوویه‌وه‌ و، به‌خۆ به‌ختكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و، پاڵه‌وانێتی

پێچراوه‌یه‌وه‌..خودای زانا و به‌ئاگا پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ و، ئاكامی (جه‌عفه‌ر) ئاگادار كرد و، ئه‌ویش ماڵئاوایی لێكرد و گریا..هه‌ستایه‌وه‌ و به‌ره‌و لای ماڵی ئامۆزاكه‌ی كه‌وته‌ ڕێ‌ و، منداڵه‌كانی بانگ كرد و، بۆنی كردن و ماچی كردن و، چاوی پڕ بوو له‌ ئه‌سرین..پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كۆڕه‌كه‌ی و، هاوه‌ڵانی ده‌وره‌یان دا بوو، شاعیری ئیسلام (حه‌سانی كوڕی سابیت) هه‌ستا بۆ شیوه‌نی جه‌عفه‌ر و هاوه‌ڵانی وتی:

غداة مضوا بالمؤمنين يقودهــم             الى الموت ميمون النقية ازهر

اعز كضوء البدر من ال هاشـم              ابي اذا سيم الظلامة مجسـر

فطاعن حتى مال غير موســد               لمعترك فيه القنـا يتكسـر

فصار مع المستشهدين ثوابــه              جنان، و ملتف الحدائق اخضر

وكنا نرى من جعفر من محمـد              وفاء و امرا حازما حين يأمر

فمازال في الاسلام من آل هاشم             دعائم عز لا يزلن و مفخر

له‌دوای (حه‌سان)یش (كه‌عبی كوڕی مالیك) هه‌ستایه‌وه‌ و هۆنراوه‌ی (الجزل)ی خۆی ئاراسته‌ كرد:

وجدا على النفر الذيـن تتابعوا              يومــا بمؤتة، اسـندوا لم ينقلـوا

صــلى الاله عليهمــو من فتيـة              وســقى عظامهم الغمام المسـبل

صـبروا بمؤتة للاله نفوســــهم               حـذر الردى، ومخافة أن ينكلـوا

اذ يهتـــدون بجعفــر ولـــواؤه               قــدام أوَّلـهـــــم، فنـعــــم الأول

حتى تفرجت الصفوف وجعفـر              حيث التقى وعث الصفوف مجدل

فتغـيــر القمـر المنـيـر لفقــده              والشمس قد كسفت، وكادت تأفل

هه‌موو هه‌ژار و نه‌داران بۆ باوكیان گریان، چونكه‌ به‌راستی (جه‌عفه‌ر) باوكی هه‌ژاران، بوو..
(ئه‌بو هوره‌یره‌) ده‌ڵێت:
{جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بو طالب باشترین كه‌س بوو بۆ هه‌ژاران}..
به‌ڵێ‌، به‌خشنده‌ترین كه‌س بوو له‌ماڵه‌كه‌یدا كاتێك زیندوو بوو.. ئه‌و ساته‌ی ئاكامیشی هات ته‌نها به‌وه‌ رازی بوو كه‌ له‌ هه‌موو شه‌هیدان به‌خشنده‌ تر و له‌هه‌موویان زیاتر گیان و ژیانی كۆشش پێ‌ كردبێت..
(عبدالله ی كوڕی عومه‌ر) ده‌ڵێت:
{له‌ غه‌زای موئته‌دا له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ردا بووم، كاتێ‌ سه‌یرمان كرد، بینیمان زیاد له‌نه‌وه‌د جێ‌ی شمشێر و رمی پێوه‌ دیار بوو}..!!
زیاد له‌نه‌وه‌د جێ‌ شمشێر و شوێنی رم..؟؟!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئایا بكوژانی توانیان زیان به‌رۆح و سه‌رئه‌نجامی بگه‌یه‌نن..؟؟
هه‌رگیز نه‌یانتوانی.. شمشێر و رمه‌كانیشیان ته‌نها پردێك بوو شه‌هیدی پایه‌به‌رز به‌سه‌ریدا په‌ڕیه‌وه‌ بۆلای په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن به‌زه‌یی و باڵاده‌ستی و، جێگایه‌كی بڵندی به‌ده‌ست هێنا..
ئه‌و له‌وێیه‌ له‌به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌دا، نیشانه‌ی جه‌نگه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو جێ‌ شمشێرێكی جه‌سته‌ی له‌ت له‌تی هه‌ڵگرتووه‌..
گه‌ر ئاره‌زووشتان لێ‌ بوو، ئه‌وا گوێ‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) رادێرن، كه‌ ده‌فه‌رموێت:
{له‌به‌هه‌شتدا به‌دیم كرد.. دوو باڵی خوێناوی هه‌بوو.. قاچه‌كانیشی بۆیه‌ كرابوون}..!!!  
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز