سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
فەلسەفە و حیكمەتی حەج: ڕاوەستان لە ( عرفە)
نووسینی /م.عادل كریم /ئامادەكردنی // نەجات رواندزی/// هەموو ووڵاتێك لە کۆن و نوێ ڕۆژێکی هەیە كۆبوونەوەى گشتى تێدا دەكرێ جا بە ناوى ڕۆژى دامەزراندن بێت یان ڕزگاركردنى ووڵات بێت يا بە هەر ناوێكى تر، ئەوەتا فيرعەون لە ( يوم الزينة)
خەڵك كۆ دەكاتەوە و قەومى ابراهيم عليه السلام لە ڕۆژێك هەموو دەچنە دەرەوەى شار بۆ کۆبوونەوە و خۆشه دەربڕين.
ڕۆژى ( عرفة) لە هەموو ڕۆژەكانى تر جياوازە ، ڕۆژى معرفة و ناسينى خوایە کە چەند نزيکە لە بەندەكانى ، ڕۆژى معرفة و ناسينى خۆتە كە چەند دوور بوويت لە خوا و پانۆراماى كردارەكانت دێتەوە پێش چاو کە چەند تاوانت تێدا تۆمار كردووە، ڕۆژى معرفة و يەكتر ناسينى ئەم هەموو گەلانەى سەر زەوییە كە لەم کۆبوونەوە ساڵانەیە بەشداريان كردووە !
ڕۆژى ( عرفة) ئەم ڕۆژەیە كە خواى گەورە بە فريشتەكانى دەڵێت بزانە بەندەكانى من چى دەكەن ؟ پێشتر فريشتەكان لە كاتى خلق بوونى ادم بە سەرسوڕمانەوە دەيانووت ( أتجعل فيها من يفسد فيها ويسفك الدماء) خواى گەورە وەڵامى دانەوە ( اني اعلم ما لاتعلمون) ئەوەتا ئەو ڕۆژە بە دەردەکەوێت كە ئەم مرۆڤانەش فريشتە ئاسا لەم شوێنە ووشك و گەرمە كۆبونەتەوە دوور لە ووڵات و كەس و كار و ماڵ و منداڵ لە پێناوى سەلماندنى بەندايەتى بۆ خوا دەم بە دوعا و چاو بە فرمێسك هەریەك بە زمانى دڵ و زمانى زگماكى خۆى هاوار گريانیەتى و ئارەق و فرمێسكى تێكەڵ یەك بووە ، دەڵێی ڕۆژى مەحشەرە چاوەڕوانى ( عفو عام) دەكەن لە دادگاى خوا بۆيان دەربكرى، بێ گومان ئەم بڕيارەش دەردەكرێت هەر چى ئامادەى ئەم کەرنەڤاڵە بووە ئەم لێخۆشبوونە بەرى دەکەوێت و خواى گەورە خوایەتى و پەروەردگاريتى خۆى دەسەلمێنێ ناوە جوانەكانى خۆى لە الرحمن و الرحيم و الودود والرؤوف والعفو والغفار و الغفور و غافر الذنب زۆرى تريش لەم ڕۆژە بەسەر بەندەكانى خۆى دەبەخشێتەوە و دەدرەوشێنێتەوە و كەس ناگزور ناكات و بە دەستى خاڵى ڕەوان ناكاتەوە ، خوايە ئێمەش كە لەوێ نين بەڵام بە دڵ و بە گيان و زمانى بە ڕۆژوو هەمان لێخۆشبوون بمانگرێتەوە ان شاءالله امين.

