سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌نج وکه‌سێتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)لایه‌نه‌کانى که‌سێتى ......به‌شی شه‌شه‌م
ئه‌ویش له تێکڕاى رێنماییه‌کانى ئیسلام هه‌ڵێنجراوه و، سێ کۆمه‌ڵه‌یه:
کۆمه‌ڵه‌ى فیترى و سروشتى، لایه‌نى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ماددى و، مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى کۆمه‌لآیه‌تى ده‌گرێته‌وه. کۆمه‌ڵه‌ى ئیمان و باوه‌ڕ. ئه‌و لایه‌نه ده‌گرێته‌وه که ده‌کرێ ناوى بنێین لایه‌نى گه‌ردوونى و زه‌مه‌نى. ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ئاماژه به‌وه بکه‌ین که هیچکام له‌م لایه‌نانه ره‌ها و بێ سنوور نین، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له چوارچێوه و سنوورێکى دیاریکراودایه. ئه‌و سنووره بڕیاردراوه‌ش له حه‌لآڵ و حه‌رام، مه‌کروه و مه‌ندووب و واجب و سوننه‌ت و فه‌رز و نافیله و ماف و ئه‌رکه‌کانى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌م لایه‌نانه، له راستیدا به ماناى ئیقرارکردن و داننان به‌م لایه‌نانه ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى به‌هاکردنى، یاخود کورتکردنه‌وه‌ى ره‌هه‌ند و ماناکانى.
به گوزارشتێکى دیکه، ئه‌م سنوورانه بۆ ئه‌وه نین که ته‌واوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ئه‌م هێز و لایه‌نانه‌دا دروست بکه‌ن، به‌ڵکو له راستیدا مه‌به‌ست و ئامانج لێى به‌دیهێنانى سیفه‌تى (هاوسةنطى)یه له که‌سێتیدا، که به‌بێ ئه‌م سیفه‌ته گرنگ و سه‌ره‌کییه که‌سێتى مرۆڤ راسته‌ڕێ نابێت. ئه‌م سنوورانه‌ى که ئه‌م هێز و لایه‌نانه‌ى پێوه پابه‌ند ده‌کرێ له دواجاردا به‌دیهێنانى، یاخود سازکردنى که‌سێتییه، له‌پشتى ئه‌ویشه‌وه خولقاندنى که‌سێتییه له تێڕوانینه ئیسلامییه‌که‌یه‌وه. لێره‌شه‌وه به درێژى به‌ڵگه‌ى پێویست و هه‌ندێ نموونه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست که ده‌ڵێین ئیسلام دانی ناوه به لایه‌نى جه‌سته‌یى و گرنگیپێدان و رێزگرتن له‌م لایه‌نه، به‌لآم هه‌ر واش به‌جێى نه‌هێشتووه به‌بێ بوونى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست و ساغڵه‌م له‌گه‌ڵ ویژدان، چونکه له کاتى زیاده‌ڕۆیى و سنووربه‌زاندن، ویژدان ده‌بێته رێگر و ڕێنیشانده‌رى له یه‌ک کاتدا، رێگرى لێ ده‌کات له تێرکردنى ئاره‌زووه‌کانى به‌شێوه‌یه‌کى ئاژه‌ڵیانه، یاخود له خواردنى ئاره‌ق و مادده‌ى بێهۆشکه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر جه‌سته‌ى تێدایه. هه‌روه‌ها رێگرى ویژدان له کاتى لاوازى، یاخود داڕووخانیدا، بۆ نموونه که‌سێک تووڕه ده‌بێت، تووڕه‌بوون که حاڵه‌تێکى ویژدانییه، پێویسته چاره‌سه‌رى ئه‌م توڕه‌یى و هه‌ڵچوونه‌ى به‌وه بکات په‌نا بگرێ به خواى گه‌وره له شه‌یتان، یان به هه‌ر جوڵه‌یه‌کى تر‌ى بێ زیان که هه‌ڵچوونه‌که‌ى دامرکێنێته‌وه.

