سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌کانى پێغه‌مبه‌ران سڵاوى خودایان له‌سه‌ربێت....... موعجیزه‌ى به‌رانى ئیسماعیل سلآوى خواى له‌سه‌ربێ..........(2)
کتێبخانه‌ى محوی... دانانى....منصور علی عرابی....وه‌رگێڕانى......عبدالله حسن وه‌رتى..........ئینجا كه (هاجه‌ره) بێ هیوابوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی لێی پرسی:
(ئایا خودا فه‌رمانی به‌مه پێ كردوویت) ابراهیم ووتی: (به‌ڵێ) ئه‌وجا (هاجه‌ره) هێمن‌و ئارام بووه‌و ووتی: كه‌وایه خودا فه‌رامۆشمان ناكات، له‌گه‌ڵا ئه‌م ووته‌یه‌ی گوتوو گه‌ڕایه‌وه بۆ لای منداڵه ساوا‌و شیره‌خۆره‌كه‌ی (ئیسماعیل) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت.
مامۆستا (عبدالمنعم الهاشمی) ده‌ڵێت: له ساته‌كانی ماڵئاوای (ئیبراهیم) له خێزانه‌كه‌ی‌و كۆرپه شیره‌خۆره‌كه‌یدا شكۆمه‌ندی‌و پله‌و پایه‌ی ئیمان‌و گه‌وره‌ی‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ست‌و نه‌سته‌كانی ئیبراهیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، فرمێسك قه‌تیس ماون له گلێنه‌ی چاوی ئه‌و جۆره مرۆڤ پاك‌و به‌رزانه، ئه‌شك‌و ئه‌سرینه‌كانی ئه‌و منداڵه‌ی كه سه‌فه‌ر ماندووی كرد.
جگه له خوای میهره‌بان (هاجه‌ره)و كوڕه‌كه‌ی كه‌سیان له‌گه‌ڵا نییه به‌س خودای گه‌وره ئاگاداریان ده‌بێت، ئیبراهیمیش كه‌وته‌ڕێ به‌ره‌و فه‌له‌ستین‌و له‌به‌رچاویان وونبوو، خۆیشی زۆر خه‌مبار‌و دڵته‌نگ بوو خه‌ریك بوو دڵی پاره پاره ببێت له‌به‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی له هاوسه‌ر‌و كوڕه‌كه‌ی به‌ده‌م گه‌ڕانه‌وه‌وه له خوا ده‌پاڕایه‌وه‌و دوعا‌و نزای لای خودا ده‌كرد‌و ده‌یگووت: [رَّبَّنَا إِنِّي أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِي بِوَادٍ غَيْڕ ذِي زَرْعٍ عِندَ بَيْتِكَ الْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُواْ الصَّلاَةَ فَاجْعَلْ أَفْئِدَةً مِّنَ النَّاسِ تَهْوِي إِلَيْهِمْ وَارْزُقْهُم مِّنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ](ابراهيم: 37). واته: ئه‌ی خودای په‌روه‌ردگارمان، من هه‌ندێك له كه‌سم‌و مناڵه‌كانم له دۆڵی (مه‌ككه)دا دانا‌و جێم هێشتن، كه هیچ سه‌وزایی‌و كشتوكاڵێكی لێ نییه له‌لای ماڵه پیرۆز‌و به‌ڕێزه‌كه‌ی خۆت، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئێمه! بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌ڕێك‌وپێكی نوێژه‌كانیان بكه‌ن‌و بێتاقه‌ت‌و ماندوو نه‌بن، ده‌سا تۆش خودایه دڵا‌و ده‌روونی هه‌ندێك كه‌سیان به‌لادا به‌ره‌و با سۆز‌و ره‌حمیان بۆیان هه‌بێت‌و به دڵا خۆشیان بوێن، وه له‌م شوێنه دووره ده‌ست‌و دۆڵا‌و چۆڵه‌وانیه‌دا میوه‌و به‌روبووم‌و رزق‌و رۆزیان پێ ببه‌خشه، تاكو له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانت سوپاسگوزار‌و شوكرانه بژێربن‌و به‌باشی په‌رستشی تۆ بكه‌ن.

