سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مـردن له‌ســوجـده‌دا
ئه‌ندازیار عوسمان.......یه‌که‌م :پیاوێکى باشى سایه‌ق ته‌کسى له‌سعودیه ده‌ڵێت: چوارلاوم سه‌رخست له شارى ریاز که بیانبه‌م بۆ جێگایه‌ک، له‌ڕێ بانگى عه‌سرى دا، به‌وه‌ى پێشه‌وه‌یانم وت:ئه‌ڵێن چى با دابه‌زین له‌و مزگه‌وته نوێژه‌که‌مان بکه‌ین؟؟ وتیان: نوێژى چى، ئه‌گه‌ر نوێژیش ده‌که‌یت فه‌رموو بڕۆ نوێژه‌که‌ت بکه، وا ئێمه دانیشتوین چاوه‌ڕێت ده‌که‌ین.
منیش وتم:کوڕینه هه‌رچه‌ند گوناهباریش بین به‌ڵام ناکرێت نوێژنه‌که‌ین، ئه‌وه‌ى نوێژ نه‌کات ئه‌هلى قیبله نیه و پێغه‌مبه‌ر (د. خ) شه‌فاعه‌تى بۆ ناکات.
هه‌رچۆنێک بێت ئه‌وه‌ى پێشه‌وه که‌ده‌مڕاستیان بوو قه‌ناعه‌تى کرد‌و وتى: کوڕینه دابه‌زن بانوێژه‌که‌مان بکه‌ین. دابه‌زین و له‌مزگه‌وت پێش نوێژیم بۆکردن، که‌ته‌واو بووین ئه‌وکوڕه‌ى له پێشه‌وه بوو له سوجده هه‌ڵنه‌سایه‌وه، وه‌یان زانى سوعبه‌ت ده‌کات، وتیان: فڵان بۆ هه‌ڵناسى؟ ده‌ستیان لێدا که‌وت به‌لادا، خێرا براکه‌ى که له‌خۆى بچوکتر بوو ئاوى هێنا کردى به ده‌موچاویا سوودى نه‌بوو، براکه‌ى به گریانه‌وه ده‌یووت: سبحان الله ١٥ ساڵه نوێژى نه‌کردووه‌و دووره له خوا، ئه‌مڕۆ یه‌که‌مجاره سه‌ربخاته سوجده خوا بردیه‌وه.
ئاى له ره‌حم و به‌زه‌یى و میهره‌بانى خوا لاوێک پانزه ساڵ دووره و دێته‌وه به‌ره‌و لاى خوا، خواى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده‌ى پێخۆشه که‌به‌نده‌که‌ى تۆبه‌ى کردووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئیراده‌ى وابوو که سه‌رى له سوجده‌دایه بیباته‌وه، تا ئاوه‌هاش زیندووى بکاته‌وه، پاشان بیکات به په‌ند بۆ ئه‌وان و خه‌ڵکانى تریش که په‌له بکه‌ن و چى زووتره بگه‌ڕێنه‌وه لاى خوا، کێ ئه‌ڵێ ئه‌جه‌ل و مردن به‌دوایانه‌وه نیه‌و، ئێستا یا ساتێکى تر هاکا بیانبات، قورئان ده‌فه‌رموێت: (أَوَلَمْ يَنظُرُواْ فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَى أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ)(الأعراف185).
(وَأَنفِقُوا مِن مَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَڕيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ الصَّالِحِينَ)(المنافقون10)
دووه‌م:
شێخ محمد حه‌سان ده‌ڵێت: که چووم بۆ ئه‌مریکا له مزگه‌وتێکى شارى برۆکلن بۆیان گێڕامه‌وه ، که گه‌نجێکى ئه‌مریکى له نوێژى به‌یانیدا دێته لایان و ده‌ڵێت : ده‌مه‌وێ ببمه شوێنکه‌وته‌ى محمد ، ده‌مه‌وێ موسڵمان ببم، وتیان بچۆ خۆت بشۆو شایه‌تمان بهێنه ده‌بیته موسڵمان و شوێنکه‌وته‌ى محمد (د.خ) ، ئه‌ویش خۆى شت و شایه‌تمانى هێناو سێ رۆژ له‌مزگه‌وت مایه‌وه تا شاره‌زاى ئیسلام ببێ ،زۆر له سوجده‌دا ده‌بووگوێى له قورئان ده‌گرت و ده‌گریا، لێیان پرسى چۆنه وا موسڵمان بووى؟؟ وتى: چوار ساڵه هه‌موو شه‌وێک به‌گریانه‌وه له خوا ده‌پاڕامه‌وه که رێى راستم پیشان بدات ،ئه‌و به‌یانیه پێش ئه‌وه‌ى بێم بۆلاتان خه‌وم به حه‌زره‌تى عیساوه بینى سه‌لامى خواى لیبێت ، به په‌نجه‌ى ئاماژه‌ى بۆ کردم و فه‌رمووى ببه به محمدى ، ببه به شوێنکه‌وتووى محمد.
رۆژى سێیه‌م له نوێژى عیشادا ئه‌م براده‌ره له سوجده‌ى یه‌که‌م هه‌ڵنه‌ستایه‌وه‌وگیانى سپارده‌وه به‌خوا، دیاره که زیندووش ده‌کرێته‌وه له سوجده‌دایه ، چونکه حه‌زره‌ت (د.خ) ده‌فه‌رموێ( يبعث كل عبد على مامات عليه )(دواين رووداووةكان و كؤتايى جيهان _ محمد حةسان لاثةڕة 91 و.عبدالمجيد عبدالحميد ).

