ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

كـێ‌ زۆر بەختــەوەرە..چیرۆكە قورئانیەكان

كـێ‌ زۆر بەختــەوەرە..چیرۆكە قورئانیەكان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی / نووسینگەی تەفسیر///ئەوانەی خوازیاری ژیانی دنیابوون‌و، بەقارون هەڵخەڵەتان‌و گرفتاری ئەو موڵك‌و سامانەی بوون‌و، كاتێك قارونیان بەو دیاردەی خۆڕازاندن‌و كەشخەیییەوە بینی، بەكەسێكی زۆر بەختەوەرو

(ذو حظ عظیم)یان دانا.. بەختەوەریی‌و خۆشبەختی لەلای ئەوان خۆنواندنی دنیایییەو، دیاردەكانی نازو نیعمەت‌و زیادەرۆییی كەرەسەكانی دنیایە، خاوەنی ئەم بەخت‌و بەشە گەورەیەی دنیاش هەر ئەو كەسەیە، كە ئەو دیاردەو كەرەسەو ئامرازانەیان هەبێت، بەڵام ئایا باری ڕاستی‌و حەقیقەتی مەسەلەكە ئاوایە؟! ئایا ئەمە پێوەری بەختی زۆرو گەورەیە؟! ئایا هەر كەس خاوەنی ئەوەبێت بەختەوەرو دەستڕۆیشتوو؟!

بەراستی دیاردەو ڕواڵەتەكانی ژیانی دنیاو، ڕەنگەكانی خۆڕازاندنەوەی نێو دنیا هەمیشەیی‌و نەمرنین، بەڵكو كاتی‌و سنووردارن، سەرەنجامیان نەمان‌و بڕانەوەیە، ئیدی چۆن موڵكدارێتیی ئەو ڕواڵەت‌و رەنگانە پێوەری خۆشبەختی‌و زۆریی بەخت‌و بەشن؟ چۆن شتەكان بە پێوەری كاتی‌و بڕاوە هەڵدەسەنگێنرێن؟! دیارە بەكارهێنان‌و خۆشی چەشتن لەو ڕواڵەت‌و رەنگ‌و ئامرازانە بەنازو نیعمەت‌و دەست بڵاویشەوە، هەمیشەیی‌و بەردەوام‌و هەتا هەتایی نیین، بەڵكو سەرەنجامیان هەر نەمان‌و تیاچوونەو، لەجێگەشیان دا هەژاری‌و بێ‌ بەشی دەچەسپێنن، جا چۆن خاوەنەكەیان خۆشبەخت‌و بەختەوەرە كە ئەمە سەرەنجام‌و ئاكامی بێت؟!
لەڕاستیشدا (قارون) خاوەنی بەختی گەورە (ذو حظ عظیم) نەبووە، ئەگەرچی ڕاستی‌و رادەی خۆڕازاندنەوەكەشی ئاوا بووبێت.. هەر ئەمەش چارەنووسی رابواردن‌و لێ حەوانەوەی بووە.. هەر كەسێكیش لەچۆنیەتی موڵكدارێتی‌و خۆڕازاندنەوەو ژیانی دنیایدا وەك (قارون)بێت، ئەوا ئەویش بەختەوەرو خۆشبەخت نییە سەرەڕای ئەوەی كە هەڵخەڵەتاوانیش واگومان بەرن.. لەراستیدا مرۆڤی بەختەوەرو خاوەنی بەختی مەزن ئەو كەسەیە، كە حەقیقەتی زیندووی مەسەلەكانی دەسگیر بووبێت نەك دیاردە ساختەو لەخشتە بەرەكانی.. مرۆڤی بەختەوەر ئەوەیە لەحەقیقەتی ژیاندا بژی‌و تام‌و شیرینییەكەی چەشتبێت.. مرۆڤی خاوەن بەختی مەزن ئەو كەسەیە، كە باوەڕو قەناعەت‌و دڵنیایی‌و كامەرانیی دیبێتەوە.. مرۆڤی بەختەوەر ئەوەیە، كە بەخۆشییە نەبڕاوەكان‌و بەهەشتی هەمیشەیی‌و پڕ لەنیعمەتی خوداوە سەركەوتوبێت. ئەمەش تەنها بۆ ئیمانداری راستگۆو بەئارام‌و جیهادكارە.. وەك خوداش فەرموویەتی: 
واتە: )ئەی پێغەمبەر.. خەفەت مەخۆ بۆ ئەوانەی بەپەلە بەرەو كفرو بێ‌باوەڕیی دەچن، چونكە ئەوانە ناتوانن هیچ زەرەرێك بەخودا بگەیەنن، خوداش دەیەوێت هیچ بەخت‌و بەشێكیان لەقیامەتدا پێ‌ نەبەخشێت‌و، سزایەكی گەورەشیان بۆ ئامادەكراوە(.
كەواتە بەختی مەزن (الحظ العظیم) ئەو بەختەوەرییەی رۆژی دوایییە نەك هی دنیا.. خۆشی‌و حەوانەوەی نێو نازو نیعمەتی بەهەشتە، جا هەر كەسێك لەو نازو نیعمەتەی بەهەشت بێ‌بەش بێت، ئەوە هیچ بەختێكی نیە. لەڕاستیدا كافرانیش بۆیە هیچ بەختێكیان نییە، چونكە لەو نیعمەتەی بەهەشت بێ‌بەشن، راستیی بەختەوەری‌و بەختی راستەقینەش لەدنیادا ئەوەیە كە لەناخی رەوشتبەرزی‌و خۆڕازاندنەوە بەئەدەب‌و ئاكاری جوان دایەو، لەمامەڵە لەگەڵا كەسانی دی بەگیانی لەخۆبوردوویی‌و سانایی‌و لێبوردن‌و بەزەیی یەوەیەو لەچەشتنی تامی قەناعەت‌و دڵنیایی‌و كامەرانی دایە، خاوەن بەختی مەزن ئەو كەسەیە كە خودا ئەم فەزڵەی پێ‌داوەو ئەو نیعمەتە گەورەیەی پێ‌ بەخشیوە، خودا فەرموویە: 
واتە: (بێگومان چاكەو خراپە وەك یەك نین، جا ئەی باوەڕدار بە جوانترین‌و چاكترین شێوە بەرەنگاری خراپە ببەرەوەو چاكە لەگەڵا خراپەكارەكەدا بكە، ئەوسا دەبینیت ئەو كەسەی، كە دوژمنایەتییەكت لەگەڵیدا هەبووە بووە بەدۆستێكی پارێزەرو گیانی بەگیانی، ئەم سیفەت‌و ڕەفتارە جوانەی لەخۆبوردووییش هیچ كەسێك ناتوانێت بینوێنێت تەنها كەسانی ئارامگر نەبێت، هەروەها هیچ كەسێكیش هەڵوێستی ئاوای بۆ پیشان نادرێت، تەنها كەسێكی بەختەوەرو خاوەن بەختێكی گەورە نەبێت).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز