سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( عبدالله‌ی کوڕی ڕه‌واحه ) ئه‌ی نه‌فسه‌که‌م گه‌ر نه‌شکوژرێیت هه‌ر ده‌مریت .. (بەشی سێ یەم )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ .. ئه‌م شاعیره شیعر زۆره، غه‌مبار بوو كاتێك ئایه‌تی:[ۆالشُّعَرَءُ ێتَّبِعُهُمْ الْغَاوُونَ: شاعیران، گومڕاكان له دوویان ده‌چن.] الشعرا‌ء / ٢٢٤-دابه‌زی..به‌ڵام
ده‌روونی سه‌بووری بۆ هات كه ئایه‌تێكی دیكه هاته خوارێ:
[إِلاَّ الَّذّینَ ئامَنُوا ۆعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ۆذَكَرُوا اللَّهَ كَثيیرًا ۆانتَصَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا ظٌلِمُوا: مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بڕوایان به خوا هه‌یه و ئاكارچاكن و زۆر یادی خوایان كردووه و پاش ئه‌وه‌ی چه‌وسێنرانه‌وه، هه‌ر تۆڵه‌ی خۆیان كرده‌وه.]الشعرا‌ء / ٢٢٧.
كاتێكیش ئیسلام ناچاركرا بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی بجه‌نگێت، (عبدالله ی كوڕی ره‌واحه) له غه‌زاكانی (به‌در) و (ئوحود) و (حوده‌یبیه) و (خه‌یبه‌ر)دا شمشێره‌كه‌ی گرتبووه ده‌ست و، ئه‌و وشانه‌ی هۆنراوه‌كه‌ی كردبوو دروشمی هه‌میشه‌یی:
{ئه‌ی نه‌فسه‌كه‌م، گه‌ر نه‌شكوژرێیت هه‌ر ده‌مریت}..
له هه‌موو جه‌نگ و غه‌زایه‌كیشدا هاواری له‌بێ باوه‌ڕان ده‌كرد:
خلوا بنی الكفار عن سبیله خلوا، فكل الخیر فی رسوله
واته: واز له بێ‌باوه‌ڕان بێنن به‌رێی خۆیاندا بچن، وازیان لێ بێنن، هه‌موو چاكه‌یه‌ك له پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌یه (صلی الله علیه وسلم ) .
غه‌زای (موئته) به‌رپا بوو..
(عبدالله) سێیه‌مین سه‌ركرده‌ی بوو، هه‌روه‌ك پێشتر له باسی (زه‌ید) و (جه‌عفه‌ر)دا خستمانه روو..
(عبدالله) له كاتێكدا كه سوپا مه‌دینه‌ی به‌جێ ده‌هێشت راوه‌ستا و، هۆنراوه‌ی ده‌هۆنیه‌وه ووتی:
لكنني أسأل الرحمن مغفـرة وضربة ذات فرع تقذف الزبدا
أو طعنة بيدي حران مجهـزة بحربة تنفذ الاحشاء والكبدا
حتىيقال إذا مروا على جدثي يا أرشد الله من غاز، وقد رشدا
واته: له خودای به‌خشنده ده‌خوازم لێم ببورێت و، لێدانێكی وام به‌ربكه‌وێت كه یا برینداربوونێكی وا، به ڕمێك كه ناوسك و جه‌رگ ببڕێت، هه‌تا گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌كه‌مدا تێپه‌ڕین بڵێن، چه‌ند جه‌نگاوه‌رێكی به‌توانا بوو، توانای خۆی نواند.
به‌ڵێ.. ئه‌وه خۆزگه‌ی بوو.. به‌س.. لێدانی شمشێرێك یان به‌ركه‌وتنی رمێك، كه بیگه‌یه‌نێته دونیای شه‌هیدانی سه‌رفراز..!!
سوپا به‌ره‌و (موئته) كه‌وته رێ، كاتێك موسڵمانان له دوژمنه‌كه‌یان نزیك بوونه‌وه سڵیان ده‌كرد له سوپای دووسه‌د هه‌زار كه‌سی رۆم.. ریزی وه‌هایان به‌دی ده‌كرد كۆتایی نه‌بوو، له ژماره نه‌ده‌هات..!!
موسڵمانان سه‌رنجی ژماره‌ی كه‌می خۆیانیان دا و، ده‌سته‌وسان بوون و.. هه‌ندێكیان وتیان:
((با هه‌واڵ بنێرین بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا و (صلی الله علیه وسلم )، له ژماره‌ی دوژمن ئاگاداری بكه‌ین، جا یا ئه‌وه‌تا خه‌ڵكمان بۆ ره‌وانه ده‌كات، یا ئه‌وه‌تا فه‌رمانمان پێده‌كات بگه‌ڕێینه دواوه و ئێمه‌ش گوێڕایه‌ڵی ده‌بین))..
به‌ڵام (عبدالله ی كوڕ ی ره‌واحه) له‌نێو ریزه‌كانیاندا وه‌ك رۆژی رووناك هه‌ستایه‌وه و، پێی وتن:
{ئه‌ی خه‌ڵكینه…
سوێند به‌خوا ئێمه.. له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌ماندا به‌ژماره و، هێز و، زۆری، ناجه‌نگین..
ته‌نها به‌هۆی ئه‌و ئاینه‌وه ده‌جه‌نگین كه خوای گه‌وره رێزی لێناوین پێی..
ده‌سا به‌ڕێ بكه‌ون.. سه‌ر ئه‌نجام یه‌كێك له‌م دوو چاكه‌یه ده‌بێت، یا سه‌ركه‌وتن، یان شه‌هید بوون}..
جا ئیماندارانی ژماره كه‌می، زۆر باوه‌ڕدار هاواریان كرد،..
{سوێند به‌خوا، (كوڕی ره‌واحه) راستی وت}.. (كۆتایی بەشی سێ یەم )

