ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ته‌قوای خواو به‌رهه‌مه‌كه‌ی

ته‌قوای خواو به‌رهه‌مه‌كه‌ی
ته‌قوا واته‌ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانی خواو پێغه‌مبه‌رو خۆپاراستن له‌وه‌ی خواو پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌یان كردووه‌، ته‌قوا ده‌ خه‌سله‌تی چاكی هه‌نه‌ به‌ ده‌قی قورئان:
 
 
1/ ته‌قوا وه‌سیله‌یه‌ بۆ هاوكاری خوای گه‌وره‌ وه‌: ده‌فه‌رمووێ: (إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ) واته: (به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن).
2/ ته‌قوا باشترین زه‌خیره‌یه‌ بۆ دین و دنیای مرۆڤ، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَاأُولِي الْأَلْبَابِ)، واته‌: (به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه‌، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان).
3/ ته‌قوا جوانترین به‌رگه‌ كه‌ مرۆڤی موسڵمان پێی ده‌رئه‌كه‌وێ له‌ ناو خه‌ڵكی وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: (يَابَنِي آدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَاڕي سَوْآتِكُمْ وَڕيشًا وَلِبَاسُ التَّقْوَى ذَلِكَ خَيْرٌ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ). واته‌: (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و به‌فه‌ڕتره‌، ئه‌و پۆشاکه (ماددی و مه‌عنه‌ویانه‌) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و (یادی به‌هه‌شت بکه‌ن)).
4/ ته‌قوا باشترین رێگایه‌ بۆ ده‌رچوون له‌ غه‌م و ناخۆشی و گه‌یشتن به‌ رزقی فراوان، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ)، واته‌: (جا ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه‌ * له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت).
5/ ته‌قوا رێگایه‌ بۆ ده‌رچوون له‌ ته‌نگانه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْڕهِ يُسْرًا)، واته‌: (جا ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات).
6/ ته‌قوا گوناه ره‌ش ده‌كاته‌وه‌و پله‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْرًا)، واته‌: (ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات).
7/ ته‌قوا رێگایه‌ بۆ ده‌رچوون له‌ ته‌نگانه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَاڕدُهَا كَانَ عَلَى رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا * ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا)، واته‌: (ئێوه (خه‌ڵکینه‌) که‌ستان نی یه تێپه‌ڕ نه‌کات به‌سه‌ر دۆزه‌خدا، (ئیمانداران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌دری به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوا بزانن، کافران بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناوی) ئه‌م پێشهاته بڕیاردراوه هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت. * له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون، سته‌مکارانیش له‌ناو دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین).
8/ ته‌قوا ته‌رازووی گه‌وره‌ییه‌ له‌ نێوان خه‌ڵك له‌لایه‌ن خواوه‌، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ)، واته‌: (به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه‌، بێگومان خوا زاناو ئاگایه به‌هه‌مووان).
9/ ته‌قوا رێگایه‌ بۆ چوونه‌ ناو به‌هه‌شت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ)، واته‌: (بێگومان پارێزکاران و خواناسان له‌ناخ و ڕوبارو تاڤگه‌کاندا ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر).
10/ ته‌قوا وه‌سیله‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ پله‌ی ئالی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌روه‌ك ئه‌نه‌س ده‌ڵێ: جارێك له‌ پێغه‌مبه‌ریان پرسی: كێ ئالی موحه‌مه‌ده‌؟ فه‌رمووی: (كل تقی)، واته‌: هه‌موو خواناس و له‌ خواترسێك.
به‌ڕێزان:
ته‌قوای خوا بكه‌ن چونكه‌ ته‌قواكاران ئه‌ولیاو خۆشه‌ویستی خوان ئه‌یانپارێزێ و رێزیان ده‌گرێت له‌ دنیاو قیامه‌تدا، ناترسێن له‌و كاته‌ی خه‌ڵك ده‌ترسێت عادز نابن له‌و كاته‌ی خه‌ڵك عادز ده‌بێت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ * الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ)، واته‌: (ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆ شه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه‌ترس و بیم ڕوویان تێده‌کات (له سه‌ره مه‌رگ و له ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌دا)، نه‌غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت (به‌ڵکو فریشتوه‌کان به‌ڕوو خۆشیه‌وه مژده‌ی سه‌رفرازی و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ)...* (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و تووڕه‌یی خوا).
به‌ڕێزان:
ئیمامی عه‌لی پێناسه‌ی ته‌قوای كردووه‌ ده‌فه‌رمووێ: (الخوف من الجليل والعمل بالتنزيل والرضا بالقليل والاستعداد ليوم الرحيل), واته: (ته‌قوا ترسانه‌ له‌ خوا، كاركردنه‌ به‌ قورئان، رازی بوونه‌ به‌ كه‌م رزق، خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ رۆژی مردن و ده‌رچوون له‌ دنیا). یه‌كێك له‌ شاعیره‌كان ده‌ڵێت: 
والله ما الإنسان إلاّ بدينه فلا تترك التقوى اتّكالا على النّسب
لقد رفع الإسلام سلمان فارس وقد وضع الشرك الشقي أبا لهب 
واته: سوێند به‌ خوا مرۆڤ ته‌نیا به‌ دین گه‌وره‌ ده‌بێت، كه‌واته‌ واز له‌ ته‌قوا مه‌هێنه‌ پشت به‌ نه‌سه‌ب ببه‌ستی، نازانی ئیسلام سه‌لمانی فارسی به‌ركرده‌وه‌و، بێ باوه‌ڕی و شیرك ئه‌بو له‌هه‌بی دابه‌زاند.
وەرگیراوە لە مالپەری یەكیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان //
http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=131
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز