سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مالی جاڵجالۆكه
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (41)} [العنكبوت] نموونه‌ى ئه‌وانه‌ى جگه له خواى گه‌وره كه‌سانێكى تر ده‌كه‌نه پشتیوانى خۆیان، وه‌ك نموونه‌ى جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێك بۆ خۆى سازبكات (به مه‌رجێك) نابودترین و لاوازترین ماڵ ماڵى جاڵجاڵۆكه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجى بده‌ن و لێى تێبگه‌ن.
له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه لاوازترین ماڵ (بیت العنكبوت)ـه نه‌ك (خیط العنكبوت)، واته ماڵى جاڵجاڵۆكه‌یه نه‌ك ڕایه‌ڵى جاڵجاڵۆكه، چونكه ده‌زوو (یان ڕایه‌ڵ)ى جاڵجاڵۆكه (وه‌ك ئه‌وه‌ى له زانست‌دا سه‌لمێنراوه) به‌هێزتره له ده‌زوویه‌كى ڕه‌قى له ئاسن دروستكراو كه هه‌مان ئه‌ستووریى و درێژیى هه‌بێت به چوار ئه‌وه‌نده، بۆیه لاوازییه‌كه له ماڵى جاڵجاڵۆكه‌دایه نه‌ك ڕایه‌ڵه‌كه‌ى.
ماڵى جاڵجاڵۆكه شوێنگه‌ى تیاچوون و كوژرانه بۆ ئه‌هله‌كه‌ى، هه‌ر له‌دواى جوتبوون (تلقیح) مێیه‌كه نێره ده‌كوژێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستى ڕانه‌كات، هه‌روه‌ها بێچوه‌كانیش ئه‌گه‌ر له ده‌ستى ڕانه‌كه‌ن هه‌ر له‌دواى هه‌ڵهێنان (فقس) یه‌كسه‌ر ده‌یانخوات. به‌ڕاستى ماڵى جاڵجاڵۆكه جوانترین و ڕه‌وانبێژترین نموونه‌ى زانستییه بۆ خراپیى شوێنگه و به‌دیى سه‌ره‌نجام.
له گۆڤارى (Kosmos)ى ئه‌ڵمانى له شوباتى 1984دا وتارێكى زانستى (له ڕاستیدا دۆزینه‌وه‌یه‌كى زانستى) ده‌رباره‌ى جاڵجاڵۆكه بلاَوكراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه: پسپۆڕه‌كان ئاشكرایانكرد كه مێیه‌ى جاڵجاڵۆكه هه‌ڵده‌ستێت به ته‌نینى تۆڕى جاڵجاڵۆكه‌یى و نێره ئه‌م كاره ئه‌نجام نادات. قورئانى پیرۆزیش زۆر پێش زانست باسى ئه‌م ڕاستییه‌ى كردووه، وه‌ك له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه.
وشه‌ى (العنكبوت) بۆ نێره و مێیه‌ى جاڵجاڵۆكه‌ش هه‌ر به هه‌مان شێوه به‌كاردێت، به‌لاَم له ئایه‌ته‌كه‌دا باس له مێیه‌ى جاڵجاڵۆكه كراوه كه به كاره‌كه هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانى (تاء التأنیث) (كه ئاشكرایه له زمانى عه‌ره‌بیدا بۆ ڕه‌گه‌زى مىَ به‌كاردێت) و له وشه‌ى (بیوت) دا دیاره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له زمانى عه‌ره‌بیدا و له‌كاتى قسه‌كردن ده‌رباره‌ى پۆلێك زینده‌وه‌ر به‌گشتى و بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى یه‌كێك له سیفه‌ت یان نه‌ریته‌كانى ئه‌و پۆله ده‌سته‌واژه‌ى نێر به‌كاردێت، ئه‌مه‌ش واته قسه‌لێكردن یان وه‌سفى پۆله‌كه به‌گشتگیرى به (تاء التأنیث) واته به مىَ (وه‌ك له ئایه‌ته‌كه‌دا دیاره) ته‌نها و ته‌نها بۆ پێویستى یان جیاكردنه‌وه و هه‌لاَوێردنه. كه‌واته له مه‌فهومى وشه‌ى (بیوت)دا ده‌رده‌كه‌وێت كه نێره‌ى جاڵجاڵۆكه تۆڕ ناته‌نێت، به‌ڵكو مێیه ئه‌و كاره ده‌كات.
كۆتایى ئایه‌ته‌كه به ده‌سته‌واژه‌ى (لوكانوا یعلمون) دێت، وه‌ك ئاماژه به‌وه‌ى ئه‌م زانیارییه له‌دواییدا زانست ئاشكراى ده‌كات... ئاشكرایشه ئه‌م نهێنییه بایۆلۆژییانه له‌م دوادواییانه‌دا زانران.
سه‌رچاوه کتيبي:
زنجيره‌ى قورئان و زانست (5)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

