سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن نوێژ لای منداڵه‌کانمان خۆشه‌ویست بکه‌ین؟!
نوسینى: د.مسته‌فا ئه‌بو سه‌عد ....وه‌رگێڕانى: خالید محه‌مه‌د : بۆ ڕاهێنانى منداڵ له‌سه‌ر په‌روه‌رده و فێرکردنى نوێژ پێویسته ڕه‌چاوى ته‌مه‌نى منداڵ بکرێت، بۆ فێربوونى نوێژ، بۆچی هاندان نه‌ک ترساندن ؟، له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه ڕێگاى دروست فێرده‌بین.
١. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ (أدع الى سبيل ربك بالحكمة و الموعظة الحسنة).
٢. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان( د.خ) ده‌فه‌رموێت:(إن الرفق لايكون في شئ إلا زانه ولا خلا من شيئ الاشانة).
٣. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه ئه‌وه‌یه وایان لێبکه‌ین نوێژیان خۆشبوێت. ترساندنیش ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ڕق نه‌بێت هیچی تر نییه، گه‌ر نوێژیان خۆش‌ویست، خۆشه‌ویستییه‌که‌ی ده‌چێته دڵیانه‌وه و له‌گه‌ڵ خوێنیاندا ده‌ڕوات، به درێژایی ژیانیان ناتوانێ لێی دووربکه‌ونه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته!.
٤. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاندان له دووتوێیدا سۆز و به‌زه‌یی هه‌یه، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ئامۆژگاری کردوین: (الراحمون يرحمهم الرحمان) هه‌روه‌ها (ارحموا من في الأرض يرحمكم من في السما‌ء) که‌واته با دروشممان له کاتێکدا ئێمه له ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌داین بریتیبێت له (سۆز و ڕه‌حمه‌ت و نه‌رمونیانى) بێت .
٥. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترساندن له ده‌روونه بچکۆله‌که‌یاندا ترس دروستده‌کات، گه‌ر لێشمان ترسان ته‌نها له‌به‌ر چاوی ئێمه و له بوونی ئێمه‌دا نوێژده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ فێرکردنی له‌خواترساندا ناگونجێ له ئاشکراو نهێنیدا، ده‌ره‌نجامی ترسیش ته‌نها دروستبوونی گرێی ده‌رونییه و ڕۆیشتنه له ڕێگه‌یه‌کی داخراودا.
٦. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترس وایان لێ‌ناکات بتوانن ئه‌وه جێبه‌جێبکه‌ن که داوایان لێده‌که‌ین، به‌ڵکو وایان لێده‌که‌ین به دوای ڕێگه‌یه‌کدا بگه‌ڕێن که مانایه‌ک بۆ خۆیان بگێڕنه‌وه.. له یادیشت بێت: خۆشه‌ویست به‌رامبه‌ر به خۆشه‌ویسته‌که‌ی گوێڕایه‌ڵه.
٧. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه که به‌درێژایی ته‌مه‌نیان نوێژبکه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌کیش له‌سه‌ر ڕق و ترس و ڕاوه‌دوونان بیناکرابێ که ئه‌مانه هه‌موو ده‌ره‌نجامی ترساندنن له هیچ خاڵێدا به‌رده‌وامی بۆ نانوسرێ.
سه‌رچاوه
ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو ژماره‌١٠٣٠

