ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پاداشتی خـودا لەژیانی دنیا بۆ كێ‌ چاكترە ..چیرۆكە قورئانیەكان

پاداشتی خـودا لەژیانی دنیا بۆ كێ‌ چاكترە ..چیرۆكە قورئانیەكان

نووسینی/د.صلاح عبدالفتاح الخالدی/نووسینگەی تەفسیر///ئەوانەی زانیاریان پێ‌ درابوو چییان گوت بەوانەی كە بەدیاردەكانی ژیانی دنیا خەڵەتابوون؟! پێیان گوت: (كوڕە وریابن پاداشتی خودا چاكترە بۆ ئەو كەسەی باوەڕی بە خوداو پێغەمبەران‌

و سەرجەم مەخلووقاتی دیارو نادیاری هێناوەو كارو كردەوەی چاكی كردوە)

بێگومان ئەو فریودراوانەیان بانگ كرد بۆ زانینی باری راستیی مەسەلەكان‌و، ئاراستەیان كردن بۆ داواكردن‌و بەئاوات خواستنی ئەو شتانەی، كە شایستەی داواكاریین، رێنماییان كردن بۆ خواستنی پاداشتی گەورەو نەبڕاوەی خودا.
پاداشتی خوداش چاكترە، چاكترە لەماڵاو موڵكی قارون‌و گەنجینەو كەرەسە ڕازێنەرەكانی، چاكترە لە دیاردەو نەخش‌و نیگارەكانی دنیا، چاكترە لەهەموو سامان‌و دارایییەكی ساماندارەكان، چاكترەو چاكترە لەهەموویان، چونكە هەر پاداشتەكەی خودا دەمێنێت‌و هەمیشەیی یە‌و لەنێو ناچێت، چاكترە لەبەرئەوەی هەر بەو پاداشتە دڵاو دەروون ئاشنا دەبێت‌و گیان شاد دەبێت‌و تام‌و چێژی ژیانیشی پێ‌ خۆش دەبێت. چاكترە لەبەرئەوەی بەڵگەی خۆشەویستیی خوداو رەزامەندی‌و بەخششەكانیەتی. پاداشتی خودا چاكترەو، شایستەی ئەوەیە كە دڵاو دەروون بیخوازێت‌و چاوەكانی بۆی بڕوانن‌و خەڵكی بە ورەو سووربوونەوە بەرەو لای بڕۆن، هەروەها پاداشتی خودا شایستەی ئەوەشە، كە هەموو ماڵاو كات‌و تەمەنی مرۆڤی لەپێناودا تەرخان بكرێت‌و، هەموو وزەو تواناو ئیمكاناتێكیشی بۆ بخرێتە گەڕ. پاداشتی خودا بۆ ئیماندار چاكترە چاكترە بۆ ئیمانداری چاكەكارو بەئەمەك.. 
پاداشتی خودا هەموو كەسێك بەتەمای نییەو، هەركەسێكیش بەتەمای بێت دەستی دەكەوێت، هیچ كەسێكیش وەك بەهرەوەری زانیاریی ئیماندارێتی بەتەمای پاداشتی خودا نییە.
هیچ كەسێك وەك ئەو كەسەی باوەڕی هێناوەو كارورەفتاری جوانی هەبووە پاداشتی خودای دەست ناكەوێت، چونكە رێگەی بەدەست هێنانی پاداشتی خوداو شاد بوون بەبەهەشتی هەمیشەیی، هەر باوەڕهێنان‌و چاكەكارییە، دیارە هەر تەنها بە ئاوات خواستن‌و بەخەیاڵا‌و خەوبینین پاداشتی خودا دەسگیر نابێت. هەر بەگومان‌و بۆچوون‌و پروپاگەندەش دەسگیر نابێت، پاداشتی خودا تەنها بەرۆیشتن بەسەر ئەو ڕێگەیەدا دەسگیر دەبێت كە مرۆڤی پێ‌ دەگەیەنێت، ئەویش رێگەی باوەڕهێنان‌و كرداری چاكەكردنە.. دەبا وریا بین ، ئەمە وتەی زانستمەندان بوو، ئەوەی شایەتی لەسەر راستیی ئەم وتەیەی بەختەوەرانی زانست دەدات، فەرمایشتێكی تری خودایە كە لە سوورەتی (كهف) تێیدا دەفەرموێت:هەندێك كەس تەنها ژیانی دنیاو جوانییەكانیان دەوێت، پاداشتی خودایان لەبیركردووەو تەنها پاداشتی دنیایان مەبەستە.. دیارە ئیماندارانی چاكەكاریش هەن‌و تەنها پاداشتی خودایان دەوێت، بەڵام خودا پاداشتی دنیاش‌و رۆژی دواییشیان پێ‌ دەدات، وەك دەفەرموێت: بێگومان خودا بەڵێنی داوە بەوانەی باوەڕیان هێناوەو كرداری چاكیان كردووەو بەتەمای پاداشتی خودان، ئەو پاداشتە چاك‌و بێ‌ وێنەیەیان لە رۆژی قیامەتدا پێ‌ دەبەخشێت، 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز