سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( عبدالله‌ی کوڕی ڕه‌واحه ) ئه‌ی نه‌فسه‌که‌م گه‌ر نه‌شکوژرێیت هه‌ر ده‌مریت .. ( كۆتایی )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ .. ئه‌مجا سوپا به‌ره‌و ئامانجی خۆی كه‌وته ڕێ و، به‌ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دووسه‌د هه‌زاره بوویه‌وه كه رۆمه‌كان بۆ شه‌ڕێكی خوێناوی
ترسناك كۆی كردبوویه‌وه..هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد، هه‌ردوو سوپا به‌یه‌ك گه‌یشتن..سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌م (زه‌یدی كوڕی حاریسه) كه‌وت و پله‌ی به‌رزی شه‌هیدی به‌ده‌ست هێنا..
سه‌ركرده‌ی دووه‌م (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب) شوێنی گرته‌وه تا به‌و په‌ڕی كه‌یف و شادی و سه‌ربه‌رزیه‌وه ئه‌ویش شه‌هید بوو..
ئه‌مجا نۆره‌ی سه‌ركرده‌ی سێیه‌م هات، كه (عبدالله ی كوڕی ره‌واحه) بوو، هات ئاڵاكه‌ی به‌ده‌ستی راستی له جه‌عفه‌ر وه‌رگرت.. له كاتێكدا كه جه‌نگ له‌گه‌رمه‌دا بوو و، له‌وه‌دا بوو ئه‌و موسڵمانه كه‌مانه له‌نێو جه‌نجاڵی ئه‌و سوپا زۆر و بێ شوماره‌دا ون ده‌بوو، كه (هیرقل) هێنابووی..
ئه‌و كاته‌ی كه (عبدالله) وه‌ك سه‌ربازێك ده‌جه‌نگا، به‌بێ دوو دڵی و سڵ كردن ده‌هات و ده‌چوو..
به‌ڵام ئێستا.. كه بۆته سه‌ركرده‌ی سوپا و به‌رپرس له ژیانی، له به‌رامبه‌ر دڕنده‌ی رۆمدا خه‌ریك بوو دابمێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوو دڵی و ترس دایگرتبێت، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد هه‌موو هێزی مه‌ترسی له خۆی دوور خسته‌وه و هاواری كرد..
أقسمت یا نفس لتنـزلنه مالی أراك تكرهین الجنه
یا نفس إلا تقتلی تمـوتی هذا حمام الموت قد صلیت
وما تمنیت فقد أعطیـت إن تفعلی فعلهما هدیت
واته: ئه‌ی نه‌فسه‌كه‌م، سوێندم خواردووه كه ده‌بێت دابه‌زیته ناو جه‌نگه‌كه، چییه ده‌بینم رقت له به‌هه‌شته؟؟ ئه‌ی نه‌فسه‌كه‌م، گه‌ر نه‌شكوژرێیت هه‌ر ده‌مریت، ئه‌مه‌ش كۆتری مه‌رگه و واگه‌یشتووه. ئه‌وه‌ی ئاواتت بوو واپێت به‌خشرا، گه‌ر وه‌ك ئه‌وان بكه‌یت، ئه‌وا هیدایه‌ت دراویت.
مه‌به‌ستیشی له‌وان هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی هاوه‌ڵی بوو كه شه‌هید بوون: زه‌ید و جه‌عفه‌ر.
ئه‌مجا وه‌كو زریان به‌ربوویه سوپای رۆم..
خۆ گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه كه ئه‌و رۆژه وه‌ك واده‌ی له‌گه‌ڵ به‌هه‌شتدا نووسرابوو، ئه‌وا به شمشێره‌كه‌ی به‌رده‌وام لێی ده‌دان هه‌تا هه‌موو جه‌نگاوه‌ره كۆكراوه‌كانی له‌ناو ده‌برد.. به‌ڵام ساتی ماڵئاوای و كۆچكردنی زه‌نگی لێدا و سه‌ره‌تای به‌ره‌و لای خوای گه‌وره گه‌ڕانه‌وه‌ی راگه‌یاند و، شه‌هید بوو..
جه‌سته‌ی به‌لادا هات و، گیانی به‌جه‌رگی بێگه‌ردی به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری باڵا ده‌ست بوویه‌وه..
و گه‌وره‌ترین خۆزگه‌ی هاته‌دی:
حتی یقال إذا مروا علی جدثی یا أرشد الله من غاز، وقد رشدا
واته: هه‌تا گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌كه‌مدا تێپه‌ڕین بڵێن، چه‌ند جه‌نگاوه‌رێكی به‌توانا بوو، توانای خۆی نواند.
به‌ڵێ ئه‌ی (عبدالله ی كوڕی ره‌واحه)..
ئه‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره به‌توانایه‌ی، توانای خۆت نواند..!!!
له كاتێكدا جه‌نگ له‌سه‌ر خاكی (به‌لقا‌ء) له شام به‌رده‌وام بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلي الله عليه وسلم ) له (مه‌دینه) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانیدا دانیشتبوو، قسه‌ی بۆ ده‌كردن و قسه‌یان بۆ ده‌كرد..
له‌ناكاو، كه به‌دڵنیایی و خۆشیه‌وه بۆ یه‌ك ئه‌دوان، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلي الله عليه وسلم ) بێده‌نگ بوو، پێڵوی چاوه‌كانی كه‌مێك داخست و.. پاشان به‌رزی كرده‌وه و بریسكه‌ی غه‌م و ناسۆر و خۆشه‌ویستی ده‌ركه‌وت..!!
سه‌رنجی پڕ له داخ و كه‌سه‌ری بڕیه روخساری هاوه‌ڵانی و، فه‌رمووی:
{زه‌یدی كوڕی حاریسه ئاڵاكه‌ی هه‌ڵگرت و جه‌نگا تا شه‌هید بوو..
پاشان (جه‌عفه‌ر) لێی وه‌رگرت و پێوه‌ی جه‌نگا، تا ئه‌ویش شه‌هید بوو..
كه‌مێك بێده‌نگ بوو، دواتر ده‌ستی كرده‌وه به‌قسه‌كردن و فه‌رمووی:
پاشان (عبدالله ی كوڕی ره‌واحه) گرتیه ده‌ست جه‌نگا، تا شه‌هید بوو}..
بۆ جارێكی دی كه‌مێك بێده‌نگ بوو، ئه‌مجا چاوه‌كانی به‌رووناكیه‌كی، شادی، دڵنیا، په‌رۆش، دره‌وشاوه و فه‌رمووی:
{به‌رزكرانه‌وه بۆ لام له به‌هه‌شتدا}..!!!
چ گه‌شتێكی به‌رزه ئه‌و گه‌شته‌یان..
چ پێكهاتنێكی به‌خته‌وه‌رانه‌یه..
هه‌موویان پێكه‌وه بۆ غه‌زا چوونه ده‌رێ..
پێكه‌وه‌ش هه‌موویان به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌رز بوونه‌وه..
باشترین سڵاویش ئاراسته‌ی یادی نه‌مریان بكرێت، ئه‌م وشانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلي الله عليه وسلم ) بوو به‌رزكرانه‌وه بۆ لام له به‌هه‌شتدا}..!!

