سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یاده‌وه‌رى دکتۆر ساڵح سامه‌ڕائى .. ( بەشی یەكەم )
دکتۆر ده‌ڵێت :پانزه ساڵ هاوه‌ڵێتى شێخم کردوله شێوازى بانگه‌وازه‌که‌ى زۆر وردبوومه‌وه ، شێوازى کاره‌که‌ى زۆر به‌به‌ره‌که‌ت و سه‌رکه‌وتووبوو ،هه‌موو جار ده‌یووت : ئه‌گه‌ر هه‌ر
موسڵمانێک به ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌ستێت و به‌چى بۆى ده‌کرێت بانگه‌واز بکات ، دووساڵ نابات که ئیسلام به‌سه‌رتاسه‌رى دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه .
حه‌زره‌ت(صلی الله علیه وسلم) خه‌ڵکى بانگده‌کرد بۆ (لااله الا الله) وده‌یفه‌رموو ، بڵێن لااله الا الله سه‌رفرازده‌بن ، شێخ‌یش به‌هه‌مان شێوه رێى له‌هه‌رکه‌س بکه‌وتایه شا بێ یان گه‌دا ، پیاو بێت یان ئافره‌ت ، مناڵ بێت یان گه‌وره ،داواى لێده‌کرد که بڵێ لااله الاالله ، هه‌رچى بیوتایه ناوێکى ئیسلامى لێده‌نا .
ڕۆژێک له‌گه‌ڵ شێخ نیعمه‌توڵلآدا سه‌ردانى زانایه‌کى شارى جده‌مان کرد، له میانه‌ى گفتوگۆماندا، زاناکه باسى شێوازى بانگه‌وازى کرد بۆ (لا إله إلا الله) که شێوازێکى ساده و ئاسانه‌و ته‌نها گرنگیى پێدان و بوێریى ده‌وێت.. ناوبراو وتى: جارێک حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) به‌که‌سێکى فه‌رموو: "بڵێ: (لا إله إلا الله محمد رسول الله)"، کابرا وتى من به‌م وشانه زۆر قه‌ڵس ده‌بم و حه‌زم لێى نییه، حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: "بیڵێ با حه‌زیشت لێى نه‌بێت" کابرا هه‌رچۆنێک بێت وتى و بووه مایه‌ى هیدایه‌تى و دڵى دامه‌زرا له‌سه‌ر ئیمان.
گرنگیى پێدان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵێکت، یا مامۆستایه‌کت یا میوانێکت ناموسوڵمان بوون هه‌وڵ بده‌یت به نه‌رمونیانى ڕێى ڕاستى پیشان بده‌یت و مه‌به‌ستت بێت ڕزگارى بکه‌یت له تاریکییه‌کانى بێ بڕوایى، ئه‌مه بۆخۆى جۆرێک بوێریى و ئازایه‌تیشى ده‌وێت، من بۆخۆم پێنج ساڵ له شه‌سته‌کاندا له به‌شى ناوخۆیى قوتابییه یابانییه‌کان بووم، دراوسێیه‌کى قوتابى فلیپینیشم هه‌بوو، که باوکى ئه‌فسه‌ر بوو له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى فلیپینى، هه‌موو ڕۆژێک له قسه‌وباسدا ئه‌م هاوه‌ڵه‌م ده‌یوت: "ئێمه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک موسوڵمانین و، باووباپیرانم موسوڵمان بوون"، که‌چى منێک که هه‌ر له منداڵییه‌وه نوێژم کردووه و له ئیسلام شاره‌زام، ده‌ستم نه‌گرت وبانگم نه‌کرد به‌ره‌و ئیسلام، که ئه‌مه‌ش تا ئێستا خه‌مى لێ ده‌خۆم.. (كۆتایی بەشی یەكەم)

