سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خوا بناسه له‌کاتى خۆشگوزه‌رانیدا خواش له ناخۆشیدا دێت به‌هاناته‌وه.
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: حمید مصطفى,سامان مصطفى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
له‌کاتێکدا حه‌زره‌تى یونس هه‌ستى به ته‌نگه‌به‌رى کرد له‌سکى نه‌هه‌نگه‌که‌دا, له‌و تاریکى و ڕه‌شاییه گه‌وره‌دا, تاریکى ده‌ریا و تاریکى ناو سکى نه‌هه‌نگ, (و تاریکى شه‌و, سینه‌ى داگیراو توندبوو, خه‌م دایگرت), و ناڕه‌حه‌تیه‌کانى زیاد بوون, هاواریکرد له خواى به‌رزو بالآ, ڕژێنه‌رى شادى وپه‌ناگه‌ى دڵته‌نگان,خاوه‌ن به‌خشنده‌ى فراوان, وه‌رگرى ته‌وبه و په‌شیمانى
, به‌وته گه‌لێک که له‌یاقوت و مه‌رجان ده‌چوون ده‌ستى کرد به دوعاکردن (فننادى فى الضلمات أن لاإلة انت سبحانك اني كنت من الضالمين) واته: جا له ناو تاریکایه‌کاندا تاریکایى شه‌و و ده‌ریا و ناوسکى نه‌هه‌نگ. هاوارو نزاى لێ به‌رز بووه‌وه و ووتى: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نییه جگه له‌تۆ, پاکى وبێگه‌ردى هه‌ر بۆ تۆیه , به‌ڕاستى من له‌سته‌مکاران بووم کاتێک به‌بێ فه‌رمان قه‌ومه‌که‌م جێهێشت. وه به‌خێراییى وه‌لآمى درایه‌وه, وه‌ک خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێ: (فاستجبنا لة ونجينناة من الغم وكذالك ننجي المؤمنين), واته: ((ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمان کرد, له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ى که‌تێى که‌وتبوو, به‌و شێوه‌یه‌ش ئیمانداران ڕزگارده‌که‌ین کاتێک ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه و هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هێنن)).
خواى گه‌وره نیگاى بۆ نه‌هه‌نگه که کرد, که‌یونس به‌بێ پۆشاک فڕێبدات , که‌وته سه‌ر که‌نارێکى ده‌ریا که به ماندووى و برسیه‌تى و بێ زیهنى و لاوازى, چاودێرى خواى پێگه‌یشت, به‌خشنده‌یى خوایى بارى به‌سه‌ریدا, خواى گه‌وره ڕووه‌کى کوله‌که‌ى بۆ ڕوواند- که‌ڕووه‌کێکه قه‌دى نیه‌و گه‌لآى پانه- له‌ش ساغى و ژیرى بۆ گه‌ڕایه‌وه, بیر‌و هۆشى ژیانى لا په‌یدا بوویه‌وه, ئابه‌و شێوه‌یه هه‌رکه‌سێ خوا بناسێ له‌کاتى خۆشگوزه‌رانیدا خواش له ته‌نگانه‌دا به‌هانایه‌وه دێ و ده‌رووى بۆ ده‌کاته‌وه.

