سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پیاز (البصل)..لەقورئاندا
نووسینی /سەروەر حسن /نووسینگەی تەفسیر///پیاز لای میسرییە كۆنەكان ناسراوە و هەموو تاكەكانی گەل دەیخۆن جگە لە ڕاهیبەكان، ئەوان لەسەریان حەرام كرابوو. وەك نزیكبوونەوە لە خواوەندەكان پێشكەش دەكرا، دەڵێن:
فیرعەونەكان پیازیان پیرۆزكردووە، بەڵكو سوێندیان پێخواردووە.
لەڕووی كشتیارییەوە زۆربەی جۆرەكانی پیاز بۆ تەواوكردنی خولی ژیانیان پێویستیان بە دوو ساڵ هەیە. پیاز بە فسقە یان تۆو دەڕوێنرێت. پێویستی بە خاكێكی لاواز و دەوڵەمەند و بڕی زۆری ئاو هەیە، بەتایبەتی كە هێشتا بچووكە.
پیاز ئاوێتەی گۆگردیی تێدایە كە تام و بۆنەكەی پێدەبەخشێت. پیازەكان لەهێزی تامیاندا جیاوازن. خەڵك پیازی گۆیی زەردی تام توند لە دروستكردنی شۆربا (چێشت)دا بەكاردێنن، بەڵام پیازی ئیسپانی شیرین زۆرجار بە كاڵی لە زەڵاتەدا بەكاردێت، بەگشتی پیاز بە كاڵی و بەكوڵاوی دەخورێت.
بوونی پیاز لە ژەمەكاندا هانی دەردانی شلەمەنییە هەرسكارەكان دەدات و هەرسكردن ئاسان دەكات. میسر پیازی برژاو (مشوی) دەخۆن كە جەستە بەهێز دەكات و ڕووخسار سوور هەڵدەگەڕێنێت و ماسولكەكان توند و بەهێز دەكات. دەكرێت پیاز لە چارەسەری برینەكاندا بەكاربهێنرێت. توێژینەوە نوێیەكان سەلماندوویانە پیاز لە پێشەوەی ئەو ڕووەكانەیە كە میكرۆبەكان دەكوژێت.

