سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ابراهیم علیه السلام و فەلسەفە و حیكمەتی حەج :قوربانی كردن
نووسينى /م.عادل كريم //ئامادةكردنى /نةجات رواندزى///١- قوربانى كردن بۆ تقرب و نزيك بوونەوەیە لە خواى گەورە بە هۆى سەر بڕين و پێشكەش كردنى شتێك کە لەلات خۆشەويستە.
٢- هەر لە سەردەمى ادم عليه السلام قوربانى كردن هەبووە ، ئەوەتا خواى گەورە داوا لە كوڕەكانى ادم دەكات قوربانى پێشکەش بکەن بۆ خواى گەورە ( وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الْآخَڕ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ) المائدة / ٢٧ لە ئەنجامدا لە يەكێكيانى قبول كرد چونكە متقي بوو بە إخلاص قوربانیيەكى باشی بۆ خوا پێشكەش كرد كەچى لە برایەكەی قبول نەكرد. کەواتە قبول بوونى قوربانيش مەرجى خۆى هەیە !!
٣- قوربانى كردن عبادة و پەرستشێكى مێژوويی و پيرۆز و گەورەیە و لە هەموو ئاينێك هەبووە لە كۆن و نوێ ، هەر يەك بە پێی بير و باوەڕى خۆى، مرۆڤ يان گيانلەبەرانى كردۆتە قوربانى و پێشکەش خواى خۆى يان خوایەكانى خۆيان كردووە بە نيازى نزيك بوونەوە و پەرستش و عبادەت كردن .
٤- خواى گەورە هەر جۆرە قوربانی يان سەر بڕينێك بۆ خوا نەبێ و ناوى خواى لەسەر نەهاتبێت بە شرك و حەرامى داناوە .
٥- ئەو كەسانەى نەچوونەتە حەج دەکرێ لە هەندێ پەرستش بەشدارى بكەن تاكو لە پاداشتەكانى ئەم ڕۆژانە بێ بەش نەبن ، لەوانە بە ڕۆژووبوون لە ڕۆژى عەرەفە و قوربانى كردن لە ڕۆژانى چەژن.
٦- خواى گەورە قبولی نیە مرۆڤ بكرێتە قوربانى يان خوێنى بڕژێ بە ناحەق با موسڵمانيش نەبێت ، چ جاى ئەوەى لە پێناو غەيرى خوا خوێن برژێت. بە هەمان شێوە بۆ خوێن ڕشتنى گيانلەبەران بۆ غەيرى خوا بە شرك و هاوەڵ دانان دادەنرێت و گوناهێكى گەورەیە .
٧- تەنها خوێن ڕشتنى گيانلەبەران بۆ خوا و لە پێناوى خوا و بە ناوى خوا ئەنجام بدرێت جا وەكو صدقة يان نذر يان قوربانى و خێر بە كارێكى پەسەند و خێرێكى گەورە دادەنرێت تاكو مرۆڤەکە خۆی لە ڕەزيلی و خۆشەويستى تر ڕزگار بكات و فێرى تەقوا ببێت و مرۆڤەكان لێی سوودمەند ببن چونكە هەموو شتەكان بۆ مرۆڤ مسخر و رام كراوە.
( لن ينال الله لحومها ولا دمائها ولكن يناله التقوى منكم)
٨- ابراهيم عليه السلام ويستى خۆشەويسترين کەسی پێشکەش خواى گەورە بكات و بيكاتە قوربانى بەڵام خواى رحمن و رحيم زۆر بە بەزەیی ترە لەوەی بهێڵێت خۆشەويسترين كەس جەرگ سوتاو بكات بۆیە بەرانێك دەكاتە فدية ( وفديناه) بذبح عظيم).
٩- محمد عليه الصلاة و السلام فەرمانى پێ كراوە ئەم كلتور و سونەتە زيندوو بكاتەوە بۆیە فەرمانى پێ كراوە ( فصل لربك وانحر) .

