سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! (بەشی دووەم)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئه‌ویش له‌گه‌ڵمان دا هات و به‌رێكه‌وتین تا له‌یه‌كه‌م رۆژی مانگی (صه‌فه‌ر)ی ساڵی هه‌شتی كۆچی گه‌یشتینه مه‌دینه‌كاتێك چوومه خزمه‌ت
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلي الله عليه وسلم) وه‌ك پێغه‌مبه‌رێك سڵاوم لێی كرد، ئه‌ویش به‌ڕوویه‌كی گه‌شه‌وه وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌ی دامه‌وه و، ئه‌مجا موسڵمان بووم و شاهێدی حه‌قم هێنا..پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم) فه‌رمووی: عاقڵمه‌ندیم له تۆدا به‌دی كرد هه‌ر بۆیه له‌خوا پاڕامه‌وه كه بتگه‌یه‌نێته شوێنێكی حه‌ق..
په‌یمانم دا به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلي الله عليه وسلم) و وتم: داوای لێخۆشبوونم بۆ بكه له هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دروستم كردبێت له‌به‌رده‌م بانگه‌وازی خوادا..
فه‌رمووی: ئیسلام هه‌موو شتێكی پێش خۆی راده‌ماڵێت.
وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلي الله عليه وسلم) خوا له‌سه‌ر ئه‌وه (په‌یمان ده‌ده‌م)..
فه‌رمووی: خودایا له هه‌موو ئه‌و رێگریانه‌ی كه (خالیدی كوڕی وه‌لید) له‌به‌ر ده‌م ئاینه‌كه‌ت دا دروستی كردووه خۆش ببه.
ئه‌مجا (عه‌مری كوڕی عاص) و، (عوسمانی كوڕی ته‌ڵحه) چوونه پێشه‌وه و، موسڵمان بوون و په‌یمانیان دا به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلي الله عليه وسلم) …
ئه‌و داخوازیه‌تان بینی كه له پێغه‌مبه‌ری (صلي الله عليه وسلم) كرد: داوای لێخۆشبوونم بۆ بكه له هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دروستم كردبێت له‌به‌رده‌م بانگه‌وازی خوادا))..؟؟
هه‌ر كه‌سێك به‌چاوو و، به‌رچاو روونی له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی رابمێنێت، تێگه‌یشتنێكی راست و دروستی لا گه‌ڵاڵه ده‌بێت سه‌باره‌ت ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه وه‌ك لوغز وایه له ژیانی ئیمڕۆی شمشێری خودا و پاڵه‌وانی ئیسلامدا..
كاتێكیش ده‌گه‌ینه ئه‌و هه‌ڵوێستانه له به‌سه‌رهاتی ژیانییدا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه رێنیشانده‌رمان ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن و راڤه‌كردنی..
ئێستاش له‌گه‌ڵ (خالید) دا ده‌بین كه تازه موسڵمان بوو، تا له سوار چاكی قوڕه‌یش و شۆڕه‌سواره‌كه‌ی رابمێنین و، سه‌رنجی لێزانی هه‌موو عه‌ره‌ب له كشانه‌وه و دان به‌سه‌ردا بده‌ین، كه پشت له خواوه‌نده‌كانی باو و باپیری و سه‌ربه‌رزیه‌كانی هۆزه‌كه‌ی ده‌كات و، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم) و موسڵماناندا پێشوازی جیهانێكی نوێ ده‌كات، خودا بۆی دیاریكردووه كه له سایه‌ی ئاڵای پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم) و وشه‌ی یه‌كخواناسیدا راپه‌ڕێت..
له‌گه‌ڵ (خالید) داین –كه‌واته- دوای ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بوو، تا سه‌رگوزشته‌ی سه‌یری به‌دی بكه‌ین..
ئه‌رێ به‌سه‌رهاتی هه‌رسێ شه‌هیده پاڵه‌وانه‌كه‌ی جه‌نگی موئته‌تان له‌یاده..؟؟
كه (زه‌یدی كوڕی حاریسه) و، (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب) و، (عبدالله ی كوڕی ره‌واحه) بوون..
كه به‌ڕاستی پاڵه‌وانی غه‌زای موئته بوون له‌خاكی شام.. ئه‌و غه‌زایه‌ی كه رۆمه‌كان دووسه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌ریان كۆكردبوویه‌وه و،موسڵمان تێیدا تووشی ناڕه‌حه‌تیه‌كی بێ وێنه بوون.. (كۆتایی بەشی دووەم)

