سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
رۆچوونی قارون..چیرۆكە قورئانیەكان
نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی //نووسینگەی تەفسیر ///خودا لەبەرچاوی (بەنوئیسرائیل) بە هەردوو كۆمەڵەكەوە (كۆمەڵی ئیماندارە بە ئارامەكان) و(كۆمەڵی ساویلكە خەڵەتاوەكان) قارون وماڵ وسامانەكەی بەزەوی دابردە خوارەوە.
دیارە ئەو ئیماندارە بەئارامانەی بە (قارون) نەخەڵەتابوون، سوپاسی خودایان كرد لەسەر ئەوەی قارون وماڵی وسامانەكەی لەنێو بردو فیتنەو فەسادیی نەهێشت هەروەها دیارە كۆمەڵەكەی تریشیان (واتە كۆمەڵی هەڵخەڵەتاوانیان) بەئاگاهێناوەتەوە لەو قسانەی كەپێشتر پێیان گوتبوون.
بێگومان ئەو ئیماندارانە قەناعەت وباوەڕیان بەو رێساو بنەماو یاسایانەی خۆیان زیاترو زۆر تربوو، هەروەها باوەڕو متمانەو دڵنیاییو یەقینیشیان بەو رێساو بنەمایانە یان زیاتر بوو كەخودا پێی گەیاندوون.
بەڵام ئەو ساویلكەو نەفامانەی كە بەقارون هەڵخەڵەتابوون، لەقورئاندا هەڵوێستە نوێ یەكەیان تۆمار كرا كەچۆن بەجۆرە لاقرتێو فرۆشان و سەرسامیو سەرسوڕمانێكەوە ئەورووداوەیان بینی وكاری تێكردن پاشان هەرئەم ساویلكانە دووهەڵوێستی لێك جوداو دژ بەیەكیان هەبوو، ئەوە بوو تارۆژی دوێنێ كە- قارون- یان دەبینی بەوشێوە خۆنواندنەوە بەنێویاندا دەسوڕێتەوە پێی دەخەڵەتانو هیوایان دەخواست وەك ئەو دەوڵەمەندببنو، وایان دادەنا كەئەو زۆر بەختەوەرە بەهۆی ئەوگەنجینەو سامانو كەرەسانەی كەشخەییو خۆڕازاندنەوەیەوە، هەر بۆیە تادوێنێ دەیانگوت .: بەڵام ئەمڕۆ (واتە رۆژی تیاچوونی قارونو سامانەكەی) دوای بەزەویدا دابردنی قارون هەڵوێستیان گۆڕاوەو، دەڵێن: (سوپاس بۆ خودا ئێمە وەك (قارون) نەبووینو وەك ئەو خاوەنی موڵكو وسامان نەبووین، دەنا گەر وەك ئەو بووینایە، ئەوا خودا ئێمەشی بەناخی زەویدا دەبردە خوارێ.. بەراستی خودا منەتو چاكەی لەسەرمان هەبووە، كە هەژار بووین).. جا سەیری ئەو گوتارە سەرزەنشتكارەی قورئان بكە، چۆن دەربارەیان دەدوێت: .. ئەو وشەیەی كە دركاندوویانە (ویكأن) چەندین بیروڕای زانایان لەسەر ماناكەی هەیە، امام (ابن كپیر) لەتەفسیرەكەیدا گرنگترین ئەو بیروڕاو وتانەی هێناوە، وەك:
1- هەندێكیان دەڵێن: وشەكە كورت كراوەی رستەی (ویلك اعلم ان…)، واتە (كورە وەیل بۆ تۆ بزانەكە) لەم رستەیەشدا پیتی (لام) لەو شەی (ویلك) لابراوە، هەروەها بۆ سووك كردنیش وشەی (أعلم) لابراوەو بووەبە (ویك ان) پاشان هەردوو وشەی (ویك)و (ان) پێكەوە لكێنراونو بووە بە (ویكأن).
2- (قتادە)ش دەڵێت: واتە (ئایا نەت دیوەكە/ أَڵم تَرَ أن ..).
3- چەند زانایەكیتریش دەڵێن: (وشەكە لە دوو وشە پێك هاتووە:-
أ- كەپیتی سەرسوڕمانە یان پیتی بەئاگاهێنانە.
ب- (كأن) بەمانای گومانم وایەو وای دادەنێم"..
جا ئەگەر سەرنج لەم سێ جۆرە بیروڕاو وتانە بدەین، دەبینین كەوتەی دووەمو سێیەم پەسەندنو لەگەڵا (مانای ئایەتەكەو ئەو شوێنەی تێیدا هاتووەو ئەو چیرۆكەی باسی لێوە دەكات"( ) دەگونجێن.
ئەم كۆمەڵە كەسە سەرسام بوون بەو ڕووداوەی بەسەر –قارون-داهاتو، تووشی راچڵەكانو دڵە خورپێ بوون. جائێستا كە ئەو رووداوە یان دیووەو بەچاوی خۆیان سەیریان كردووەو كارتێكراو بوون پێی، ئێستا باوەڕیان بەو ئیماندارە ئامۆژگارانەیان كردووە لەو ئامۆژگاریانەی پێشوویان دا، كە پێیان راگەیاندبوون. ئێستا زانیویانە، كە خودارزقورۆزی دەدا بەهەر كەسێك، یان كەمی دەكاتەوە بەگوێرەی خواستی دانایانەی خۆی..
ئێستا زانیویانە، كە قاروون بەختەوەرو خاوەن بەختی زۆر نەبووە..ئێستا زانیویانە كەمالو سامانەكەی هۆی لەنێو چوونی بووەو مایەی ڕقو تووڕەیی خوداش بووە،… ئێستا زانیویانە ئەوان خۆیان خاوەنی بەختی گەورە (حظ عظیم)و بەختەوەرن.. ئێستا زانیویانە، كە كەمیی ماڵاو سامانیان منەتو نیعمەتێك بووە لە خوداوە. ئێستا زانیویانە، كە كافران شادو سەركەوتوو نابن و لەدەست سزای خودا دەرباز نابن.
ئێستا هەموو ئەم واتاو ڕاستییانەیان زانیوە، بەڵام درەنگ زانیویانە، لەكاتێكدا باوەڕدارە بە ئارامەكان لەكاتێكی زووترەوە زانیبوویانو پەیییان پێ بردبووو دڵنیابوون لێیو ئارامیشیان لەسەر گرتبوو، هەر لەسەرەتای فیتنەی گرفتاریی لەستەمدا ڕۆچوون قارونەوە.
بێگومان هەردوو لا (هەر دوو جۆرە كۆمەڵەكەی (بەنو ئیسرائیل)) وەك یەك نین، نە لە هەڵوێستو نە لە زانینو نە لە بڕوای بێگەرددا، یەكسانو وەك یەك نیین، هەڵوێستێكی بەتینو دڵنیابەخش لەسەرەتای دەركەوتنی یەكەم پریشكی فیتنەو توندیی تاقیكردنەوە قارونیەكەوە یەكسان نییە لەگەڵا ئەو هەڵوێستەی، كە درەنگانێك لەدوای بینینی واقیعیی ڕاستیی مەسەلەكەوە دەگیـرێتەبەر..
هەردوو زانینەكەش هەر یەكسانو چون یەك نین، واتە زانینی زووترو لەپێشتری كۆمەڵی ئیمانداران، كە زانینێكی بەتینو ڕێنماكار بووەو هیچ شكوگومانو دڵەڕاوكێیەكی تێ نەكەوتووەو واقیعی قارونیش هەر چەندێك ستەمكارو بەهێزو لووتبەرز بووبێت ئەو زانینەی بۆ نە لە رزاندوون. ئەم زانینە وەك زانینی ئەو كۆمەڵەی دووەم نەبووە، كە زانینێكی لەناكاوو كتوپڕیی بووە، گەر دوای بینینی ڕووداوەكەش نەبوایە، نەیاندەدۆزییەوەو لایان سەری هەڵنەدەدا، بەتایبەتیش دوای ئەوە خەڵكی هەموویان لێی ئاگادار بوونو بڕوایان پێ كردووە (واتە بەو سەرەنجامەی –قارون).
بێگومان ئەم زانینەی كۆمەڵی دووەم، كە لای فریودراوانی (قارون) سەری هەڵداوەو، كە لەكاتێكی درەنگدا هەموو كەسێكی هەڵخەڵەتاوو فریودراوی وەك ئەوان، بێئەوەی پێوەی ماندووببن، هەستی پێ دەكەن، ئەمەش هیچ ئازایەتیو چاكەو تامو بەهایەكی تێدا نییە، چونكە دوای ڕووداوەكە پێیان زانیوە. بێگومان رووناكیی بەیان بۆ هەموو كەسێكی خاوەن دووچاو دەركەوتو، حەقیقەتیش بۆ هەر بینەرێك ڕوون بۆوەو هەموان لەپەی پێبـردنیدا یەكسان بوونو، لەوەدا كەس چاكەی بەسەر كەسەوە نییە.
پاشان ئاخۆ ڕۆڵی عەقڵا لەو زانینە پاشوەختەدا چی بێت؟
ئەی ئایا تێگەیشتنو هۆشیاریو زیرەكی، چ رۆڵێكیان هەبووە؟ بێگومان كەسانی ساویلكەو گەمژە ئەركی ئەم بەهرەو وزانە پەك دەخەنو هەست بە زانینی ڕاستی مەسەلەكە، ناكەن تەنها دوای ڕووداو نەبێت، باوەڕ بە حەقیقەتیش ناكەن، تەنها دوای بەدی هاتنی نەبێت لە وێنەیەكی دەرەكیدا..
بێگومان گەورەییو شكۆو پێشكەوتنو ئەمەكو سەربڵندیی، چەند سیفەتێكی دیاری كۆمەڵی باوەڕدارە بەئارامەكانە، كە لە كاتێكی زووترەوە حەقیقەتیان زانیوە، ئەم زانینە بەتین و لە پێشینەشیان لە دەرەنجامی شارەزاییو زیرەكیو هۆشیاریو بەگەڕخستنی عەقڵیانو، گەورەیی باوەڕیانو، ڕاستیی تێڕوانینیانو، هێزی چاوانیانەوەیە. هەردوو جۆرە زانینەكە (پێشینەكەو پاشینەكە) وەك یەك نینو جیاوازییەكی زۆر هەیە لە نێوان ئەو كەسەی زووتر پێ دەزانێتو بەتەنها پێش خەڵكی تر پەی بەراستی دەبات، لەگەڵا ئەوكەسەی درەنگ پێ دەزانێتو، لە خەڵكیتر دوادەكەوێت.
هەروەها خوویەكی تر لەلای كۆمەڵێ ساویلكەو تەفرەدراوان بەدی دەكەین، كە پەیوەستە بە زانینی دواكەوتوانەیو، گەمژەیییە ئاشكراكەیو، پەكخستنی سیفەتەكانی شارەزاییو زیرەكیو هۆشیاریو ژیریو تێڕوانینی، خووە بەدی كراوەكەشیان ئەو لاسەنگیو لێك جودایییانەی نێو هەڵوێستو ئاواتو حوكمەكانیانو، هەڵەی نێو تێڕوانینو هەڵسەنگاندنیانە.
تادوێنێ دەیانگوت: (خۆزگە ئێمەش وەك قارون ماڵاو سامانمان پێببەخشرایە)، ئەمڕۆش (دوای ڕووداوەكە) دەڵێن): (سوپاس بۆ خودا كە ئێمە وەك قارون ماڵاو سامانمان پێ نەبەخشراوە).. تادوێنێ (قارون) خۆشبەختو خاوەنی بەختی گەورە بوو، بەڵام ئەمڕۆ (دوای بەزەوی دابردنی (قارون)) خۆیان خۆشبەخت وخاوەنانی بەختی گەورەن.
تادوێنێ خۆیان بە بێبەش لە نازونیعمەت دادەنا، ئەمڕۆش خۆیان بەوە دادەنێن، كەوا خودا نازونیعمەتی زۆری پێ داون، جا ئاخۆ هۆكارو ڕازو نهێنیی ئەم شڵەژانو لاسەنگیو لێك نەچوونەی ئەو جۆرە كەسانە چی بێت؟ رازو نهێنیی ئەمە لە خوازیاریی ژیانی دنیادایە :
ئەی داخۆ ڕازو نهێنیی زیرەكیو شارەزایی كۆمەڵی یەكەم چی بێت؟ ڕازو نهێنیی ئەمەش ئەو زانستو زانیارییە بەتینو هەق بینەیە، كە خودا ئاماژەی بۆ كردووە: (قال الذین اوتوا العلم).. جالە كوێن ئەوانەی دەیانەوێت زانست فێربنو، پەندو وانە وەربگرن؟!!

