ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئەندازەگیری لە بەدیهێنانی زەویدا..لە قورئاندا

ئەندازەگیری لە بەدیهێنانی زەویدا..لە قورئاندا

نووسینی /سەروەر حسن /نووسینگەی تەفسیر///بێگومان خوای گەورە، هەموو شتێكی بە ئەندازەی دیاریكراو بەدیهێناوە، وەك دەفەرموێت:{إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ (49) وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَڕ (50)} [القمر]واتە: بێگومان ئێمە هەموو شتێكمان

بە ئەندازە و نەخشەی دیاریكراو بەدیهێناوە، فەرمانی ئێمە تەنها یەك وشەیە دەڵێین ببە دەستبەجێ‌ دەبێت، وەك چاوتروكاندنێك. 

گەر تەماشای پێگە و شوێنی جوگرافی هەسارەی زەویمان كرد، بۆمان ڕوون دەبێتەوە هەموو شتێك لەم گەردوونەدا بە ئەندازەگیری تەواو و تائەوپەڕی وردیی و بە كارزانییەوە بەدیهێنراوە.
ئەم گەردوونە موعجیزەیە لە پێكهاتەیدا، سەرسامكارە لە فراوانیدا، كە زەویش لەخۆدەگرێت، بەپێی كۆمەڵێك ڕێسای چەسپاو دەڕوات، گەر نەنگی و كەموكوڕییەكی تێدا دەركەوت، ئێمە كە لەسەر زەوی دەژین، تیادەچین!
بارودۆخ و ئەو ڕێسایانەی دەستی بەسەردا دەگرن، دەتوانین لەم خاڵانەدا ڕوونی بكەینەوە:
1. گەر زەوی دوو ئەوەندەی ئێستای لە خۆر دوورتر بوایە، بڕی ئەو گەرمییەی دەمانگەیشتێ‌ دەبووە چارەكێكی ئەوەی ئێستا دەمانگاتێ‌.. زەویش بە ماوەیەكی درێژتر خولی خۆیی تەواو دەكرد، دوابەدوای ئەوەش وەرزی زستان درێژتر دەبوو و بەوەش هەموو زیندەوەرەكانی سەر زەوی ڕەق دەبوونەوە و دەیانبەست.
2. گەر زەوی لە خۆر نزیك ببێتەوە بە ئەندازەی نیوەی دووریی ئێستای نێوانیان، ئەوكاتە ئەو بڕی گەرمییەی زەوی لە خۆری وەردەگرێت دەبێتە چوار هێندی ئەوەی ئێستا وەریدەگرێت، خێرایی سوڕانەوەشی بەدەوری خۆردا خێراتر دەبێت و ئیتر ژیان ئەستەم دەبێت.
3. بەرگەهەوای دەوری زەوی دەبێتەهۆی پاراستنی زەوی لە ملیۆنان تەن لە شوهب كە لەفەزای دەرەوە دادەبەزن، هەروەها لە تیشكی گەردوونیش دەیپارێزێت كە ئەگەر بڕێكی لێ‌ بگاتە زەوی ژیان خاپوور دەكات.
4. ئەگەر بڕی ئۆكسجین بەڕێژەی (50%) یان پتر لە هەوادا هەبێت (زیاتر لە بڕی 21%)، ئەوكاتە هەموو ئەو ماددانەی توانای گڕگرتنیان هەیە لە جیهاندا ئەگەری كڵپەسەندنیان دەبێت، بەڕادەیەك كە یەكەمین پریشكی درەختێك دەبێتەهۆی سوتاندنی تەواوەتی دارستانێك.
خۆئەگەر ڕێژەی ئۆكسجین (10%) بێت، دیسانەوە ژیان لەسەر ڕووی زەوی نامێنێت.
5. گەر بڕی ئاوی بەستووی سەر جەمسەرەكان بتوێتەوە و ببێتە ئاوی سەر زەوی، ئەو ساتە ئاستی ئاوی دەریا و زەریاكان بەرزدەبێتەوە و زۆربەی زۆری ڕووبەری كیشوەرەكان و چی دیمەنی ژیانی لەسەرە، نقومی ئاو دەبن.
6. گەر ئاوی زەریاكان شیرین بوونایە، بۆگەنیان دەكرد و ژیانیش لەسەر زەوی توشی گەورەترین كارەسات دەبووەوە، بەڵام ئێستا سوێریی ئاوی دەریا و زەریاكان ڕێی لە خراپبوون و بۆگەن كردن گرتووە. خۆئەگەر كلۆر لەگەڵ سۆدیۆم یەكیان نەگرتایە، خوێ‌ بوونی نەدەبوو.
7. ئەگەر یاساكانی كێشكردن نەبوونایە، لەكوێ‌ گەردیلەكان گەردەكانیان دەگرت و گەردیش گەردیلەكان، لەكوێ‌ خۆر خۆر دەبووو زەویش زەوی؟
8. ئەگەر شاخەكان لەسەر ڕووی زەوی نەبوونایە، زەوی پەرتپەرت دەبوو و ئەم توێكڵە شیاوەی بۆ ژیان نەدەبوو.
لێرەدا ئیعجازی قورئانی پیرۆز لەو وتەیەی پەروەردگاردا دەردەكەوێت كە دەفەرموێت:{أَوَلَمْ يَنْظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ وَأَنْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ (185)} [الأعراف]واتە: ئایا بۆ سەرنجیان نەداوە لەو هەموو دەسەڵاتە گەورەیەی خوا لە ئاسمانەكان و زەویدا و ئەو هەموو شتانەی كە خوا بەدیهێناون؟ (بۆ ئەوەندە بێئاگان؟) خۆ بەڕاستی ئاكامیان نزیك بووەتەوە، جا بە چ گوفتارێكی تر لەدوای قورئان باوەڕ دەهێنن؟
یاخود دەفەرموێت:{وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ (20)} [الذاريات] واتە: بێگومان لەسەر گۆی زەویدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە (لەسەر دەسەڵات و زانیاری خوا) بۆ كەسانێك كە بەشوێن دڵنیاییدا دەگەڕێن.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز