ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بەدواداچوونی قورئان لەسـەر چیرۆكی (قاروون)..چیرۆكە قورئانیەكان

بەدواداچوونی قورئان لەسـەر چیرۆكی (قاروون)..چیرۆكە قورئانیەكان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی//نووسینگەی تەفسیر///دوای ئەوەی (قارون) لەنێو چووەو، چیرۆكەكەی بەپێی ئەو مەنهەجە قورئانییەی خستنە رووی چیرۆكەكەكانی گێڕراوەتەوە لەشیاوترین حاڵەتی بەدوا داچوون وبڕیاردان دا

كەدەروونەكان خرۆشان بەوەی بیستوویانەو، كەدڵەكانیش ئامادەن بۆ وەرگرتنی بەدوادا چوونی شیاوی قورئان، ئەم فەرمایشتەی خودا لەمەڕ بەسەرهاتەكەی قارونەوە هاتووەكە فەرموویە:  واتە: (ئەو خانەیەی رۆژی دوایی كە بەهەشتی بەرینە ئامادەمان كردووە بۆ ئەو كەسانەی كە باڵادەستیی ستەمكارانەیان لەزەویدا ناوێت‌و فەسادو تاوان لەزەویدا بڵاوناكەنەوە. سەرەنجامی چاكیش هەربۆ كەسانی لەخواترس‌و پارێزكارە. هەركەسێك كارێكی چاك ئەنجام بدات ئەوە چاكتر دێـتە ڕێ‌ی، هەر كەسێكیش كارێكی خراپە بكات ئەوا سزای خراپەكاران و گوناهباران بەگوێرەی خراپەو گوناهەكانیانە).

لەم بەدواداچوونەی قورئاندا هەندێك ماناو ئاماژە دیاری دەكەین، وەك: 
1- ئاراستەكردنی چاو‌و دڵا‌و ژیانی گوێگرەكان بەرەو خانەی ئاخیرەت‌و، بانگكردنیان بۆ سەرنەكردنە سەردنیاو كە نابێت دنیا بەگەورەترین ئەندێشەیان‌و دوا پلەی زانینیان‌و ئەوپەڕی هیواو ئاواتیان دابنێن.
2- دیاریكردنی سیفەتەكانی ئەوكەسانەی داوای خانەو ماڵی ئاخیرەت دەكەن، هەروەها دیاریكردنی رەوشتەكانی ئەوكەسانەی، كە خودا خانەی ڕۆژی دوایی پێ بەخشیون، كە ئەوانەن  (باڵا دەستی‌و لووتبەرزیی‌و خراپەیان لەسەر زەویدا ناوێت). 
لەڕێ‌ی ئەم سیفەتانەشەوە رازو هۆكاری لەنێوچوونی قارون دەزانین، ئەویش ئەوەبوو حەزی لەدنیابوو ئاخیرەتی نەدەویست، هەروەها خوازیاری باڵا دەستیی ستەمكاری‌وخراپەو شێواندن بوو لەزەویدا.
3- هەركەسێك خوازیاری لووتبەرزی‌و فەسادی سەرزەوی بێت‌و ژیانیشی بۆ ستەمكاری‌و فەسادی تەرخان كات ئەوە بێگومان هەردوو ژیانی دنیاو رۆژی دواییشی دۆڕاندووە. لەژیانی دنیادا سزای خودای تووش دەبێت، لەژیانی رۆژی دواییشیدا چارەنووسی هەرئاگری دۆزەخە. كەوابوو هەردوو خانەی دنیاو ئاخیرەت وەها دەدۆڕێنێت كە خانەی دنیای بەتیاچوون‌و ماڵكاولی لەدەست دەچێت‌و لە خانەی قیامەتیشدا دەبێتە سووتەمەنی ئاگری دۆزەخ. (قارون) یش دیارترین نموونەی ئەم راستییەیەو پەندێكیشە بۆ ئەو كەسەی سوودی لێوەردەگرێت.
4- سەرەنجام بۆ لە خواترس‌و پارێزكارانە (العاقبە للمتقین).. لەخوا ترسان‌و پارێزگاری (تقوی)و ڕازی پایەدار بوون لە دنیادا هۆی پەسەندبوونی كردەوەیە لای خوداو بەدەست هێنانی بەهەشتەكەیەتی. سەرەنجامی چاك لەم سەر زەوییەشدا بۆ تەقوا كارو لەخواترساوانە، چونكە هەر ئەوان شایستەی ئەو سەرەنجامەن، هەر ئەوانن ئیصلاحی سەر زەوی بەتەقواو لەخواترسانیان دەكەن‌و، بەهای بەرزو بیروباوەڕی جوان‌و راستی یەكان‌و كرداری جوانی تێدا پەخش دەكەن‌و، رێساكانی زوڵم‌و ستەمكاری‌و دەسدرێژیی تێدا قەڵاچۆ دەكەن.. بەڵام زۆردارانی لووتبەرزو بەدرەفتار هیچ سەرەنجامێكی باشیان لەسەر زەوی دانییە، چونكە بیروباوەڕی زوڵم‌و ناهەقی تێدا بلاودەكەنەوەو تۆوی فەسادو دوژمنكاریی تێدا دەچێنن‌و، زەوی وێران دەكەن‌و ژیان تێك دەدەن، ئەوان یەكەم كەس خۆیان لەناو دەبەن‌و یەكەم جاریش كەسانی خۆیان.
ئەمەش دەستوورێكی بنەبڕی خودایییەو، لە هیچ سەردەمێك لە سەردەمەكانی مێژووی مرۆڤایەتیدا دواناكەوێت، هەر بەم رێساو دەستوورەش (العاقبە للمتقین).
 چەندین ئایەتی قورئان بۆ دووپاتكردنەوەو جەخت كردنە سەر ئەم دەستوورە خودایییە هاتوون، بۆنمونەش: (موسا) كاتێك گەلەكەی لە (میسر)دا بێ‌دەسـەڵات‌و بێ‌هێز بوون، پێی گووتن: واتە: ((موسا) بەگەلەكەی گوت پشت بەخودا ببەستن‌و ئارامبگرن. چونكە بێگومان موڵكی زەوی هی خودایەو دەیدات بە هەر كەسێك لە بەندەكانی بە شایستەیان بزانێت سەرەنجامی چاكی سەربەرزی‌و سەرفرازییش لە دنیاو لە قیامەتدا هەر بۆ كەسانی لەخواترس‌و پارێزكارانە)، ئەم ئایەتانەی تریش هەمان ماناو مەبەستیان هەیە، وەك خودا تیایاندا دەفەرموێت:
واتای ئەم ئایانە هەموی باسی سەرەنجامی چاكی دنیایە، كە لەڕاستیدا هەر بۆ كەسانی لەخواترس‌و پارێزكارە، سەبارەت بەرۆژی دواییش، دیارە هیچ كەسێك گومانی لەوەدا نییە، كە سەرەنجامی چاك لەو ڕۆژەشدا هەر بۆ پارێزكارە خواناسەكانە، بەهەشتیش تەنها بۆ ئەوانە، وەك خودا فەرموویە: 
واتە: (ئەوكەسانەی پارێزكارو ئیماندارو لەخواترسی‌و گوێڕایەڵی پەروەردگاریان بوون‌و كاریان بۆ ڕۆژی دوایی دەكرد دەستە دەستەو پۆل پۆل بەڕێوە بەرەو بەهەشت بەڕێ‌ دەكرێن كاتێك دەچنە بەهەشتەوەو دەرگاكانیان بۆدەكرێتەوە فریشتەكانی بەهەشت، كە بەرپرس‌و سەرپەرشتیاری بەهەشتن پێیان دەڵێن: (سڵاوتان لێ بێت، هێمن‌و ئاسوودەیی تەواوو هەمیشەییتان لەسەر بێت كەوا خۆتان لەپیسی‌و چەپەڵیی تاوان‌و ستەمكاری پاك كردۆتەوەو لە هەموو بەدكارییەك بەدوور بوون) فەرمون بچنە بەهەشتەوە لەگەڵا ژیانی بەردەوام‌و نەمریدا)، ئینجا ئەمانیش (واتە ئیماندارە بەتەقواو پارێزكارەكانی نێو بەهەشت دەڵێن (سوپاس بۆ ئەو خودایەی كە بەڵێنی خۆی بۆ بەدی هێناین‌و كردین بە خاوەنی سەرزەمینی بەهەشت‌و لە هەر جێیەك‌و لە هەرشوێنێكی بەهەشتدا بمانەوێـت بەویستی خۆمان سەربەستانە ژیان دەبەینەسەر، ئای چەندە پاداشتی هەوڵدەرو كرێكارانی ڕێ‌ی باوەڕ چاك‌و گەورەو بەنرخە)).
 5- ئایەتەكەی دواییش دووپاتكردنەوەی رێسا خودایییەكانە لەسەر پاداشت‌و سزاو، پاداشت دانەوەو سزادان، ئەو رێسایانەش لەسەر بنەمای دادپەروەریی رەهای ئیلاهیین، هەركەسێك چاكەیەك بكات، ئەوا خوداش بەچاكی مامەڵەی لەگەڵادا كردووەو پاداشتێكی گەورەترو چاكتر لەكارە چاكەكەی دەداتەوە وچەندان هێندەش بۆی زیاد دەكات چونكە خودا بەچاكە پاداشتی چاكە دەداتەوە هەركەسێكیش خراپەیەك بكات ئەوا خۆی بەروبوومی دەچنێتەوەو خودا بەدادگەرێتی خۆی سزای دەدات‌و بەرەنجامی خراپەوكارە نابەجێ‌كەی پێ‌ دەگەیەنێت .
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز