ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

خێرایی ڕووناكی لە بۆشاییدا..لە قورئاندا

خێرایی ڕووناكی لە بۆشاییدا..لە قورئاندا

نووسینی /سەروەر حسن /نووسینیگەی تەفسیر//خوای پەروەردگار دەفەرموێت:، واتە: ئەو خوایە لەژوور ئاسمانەوە كاروباری زەوی ڕێكدەخات و سەرپەرشتی دەكات، لەوەودوا ڕووداوەكان و بەسەرهاتەكان و كاروكردەوەی بەندەكان دەگەڕێتەوە بۆلای لە ڕۆژێكدا كە بەرامبەر هەزار ساڵە بەو حسابەی ئێوە دەیكەن. 

لەساڵی (1983ز)دا و لەكاتی بەستنی كۆنگرەی نێودەوڵەتی پێوەرەكاندا خێرایی ڕووناكی لە بۆشاییدا بە (299792.458كیلۆمەتر\چركە) دانراو سەلمێنرا. ئەم زانیاریە لە كۆتاییەكانی سەدەی بیستەمدا زانایان پێیگەیشتن، هەروەك لە ئینسایكلۆپیدیای بەریتانیدا هاتووە. 
گەر بگەڕێینەوە بۆ قورئانی پیرۆز دەبینین هاوكێشەیەكی وردی پێداوین دروستی ئەوە دووپات دەكاتەوە كە كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پێوەرەكان لەپاریس و لەساڵی (1983ز)دا پێیگەیشت. 
خاوەنی دۆزینەوەكە ئەمجارە زانایەكی موسوڵمانە و پسپۆڕی فیزیایە، ئەویش "د.محمد دودح"ـە ڕاوێژكار لە "هیئە الاعجاز العلمی". ئەو دۆزینەوەیەشی لە ئایەتی (5)ی سورەتی (السجدە) هەڵێنجاوە . مەبەست لە (اڵامر–كاروبار) بریتییە لە كاروباری گەردوونی فیزیایی لەژیانی دونیاماندا... "عەبدوڵڵای كوڕی عباس" ئەم چەمكەی باسكردووە، گێڕدراوەتەوە كە لە ڕاڤەی (اڵامر)ی ئایەتەكەدا وتویەتی: "ئەوە لەدونیادا، لەبەر خێرایی تێپەڕبوونی (واتە كاروباری گەردوونی) هەزار ساڵ دەبڕێت لە ماوەی یەكێك لە ڕۆژەكانتاندا".  
"أبوحیان التوحیدی"یش لە ڕاڤەی:دا دەڵێت: "ساڵ لەسەر جوڵەی مانگ بوونیاتە". ئەوەش مانای ئەوەیە عەرەب لە ژماردنی كاتدا جوڵەی مانگیان كردووەتە پێوەر، دووریشیان بە كات گوزارشت لێكردووە، وەك ئەوەی بڵێن: دووریی سێ ڕۆژ. قورئانیش بە زمانی عەرەب هاتووە، فەرمویەتی:
 لەژێر ڕۆشنایی ئەوەی ڕابورد و گەر زانیمان: (خێرایی تەن= دووری بڕاو ÷ كاتی خایەنراو) و بەراوردكردنی هاوكێشە زانستیەكە لەگەڵ هاوكێشە قورئانیەكە:
هاوكێشەی زانستی                هاوكێشەی قورئانی
كات  كاتی ڕۆژێكی زەوی
دووری  (بەكاتی مانگی)= 12000سوڕی مانگ
خێرایی= دووری÷ كات كاروباری گەردوونی= (هەزار ساڵی ئێوە حسابی دەكەن، واتە 1200سوڕی مانگ) ÷ (كاتی ڕۆژی زەوی)
 
بەدانانی ژمارەكان لە هاوكێشەكەدا:
خێرایی كاری گەردوونی (اڵامر الكونی) = هەزار ساڵ لەوەی حسابی دەكەن ÷ ڕۆژێك كە حسابی دەكەن
     = 12هەزار سوڕی مانگ ÷ (24كاتژمێر × 60خولەك × 60چركە)
     = 12000× درێژی سوڕی مانگ بەدەوری زەویدا × 86400 چركە
     = 334056.8 كیلۆمەتر\چركە
كاتێك ئەم ژمارەیەی كۆتایی لێكبدەین لە هەریەكە لە فاكتەری مانگی (المعامل الشهری) و فاكتەری ساڵانەیی (المعامل السنوی) مانگ (هەروەك د.منصور حسب النبی) پێشنیاری كردووە، دەگەینە:
 334056.8 × 0.9252 × 0.97 = 299792.5 كیلۆمەتر\ چركە 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز