سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌هره‌ى زانین
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
(وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُن تَعْلَمُ ۚ وَكَانَ فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكَ عَظِيمًا)النساْ : ١١٣ واته: (خواى گه‌وره فێرى زانینى کردووى که خۆت فێرى نه‌ده‌بووى چاکه‌ى خودا زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌رت).
ئه‌زانى کوشتنى ویژدانه, نه‌هێشتن و بڕینى ته‌مه‌نه(إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِي)هود: ٤٦ واته (من ئامۆژگاریت ده‌که‌م له‌وه‌ى ببى به‌یه‌کێک له نه‌فامه‌کان).
زانست ڕووناکیه بۆ چاوان, ژیانه بۆ گیانان,
سووته‌مه‌نیه بۆ خواپه‌رستى(أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَاڕجٍ مِنْهَا كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِڕينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)الا‌نعام:١٢٢ واته: (خودا ده‌فه‌رموێت (ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک مردوو بێت ئێمه زیندوى بکه‌ینه‌وه مه‌به‌ستى به‌که‌سى مردوو لێره‌دا که‌سى بێباوه‌ڕه زینووى بکه‌ینه‌وه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه رێنموویى بکات) باوه‌ڕهێنانه ڕوناکیشى پێ ببه‌خشین پێى بڕوات له ناو خه‌ڵکیدا وه‌ک که‌سێک وایه که‌له‌ناو تاریکیدا بێت و نه‌توانێ لێى ده‌رچێ و ڕزگار ببێ ئایا ئه‌م دوو که‌سه حاڵیان وه‌ک یه‌ک وایه؟!) , بێ گومان نه‌خێر.
زانست دڵخۆشى و دڵفراوانى ده‌به‌خشێت به مرۆڤ, چونکه زانست ده‌ست که‌وتنه‌وه‌ى ون بووه, سه‌ر لێده‌رچونى نه‌زانراوه‌کانه . ئاشکرابونى شاراوانه, ده‌رونیش هه‌رکات له هه‌وڵى ناسین و دۆزینه‌وه‌ى شته نوێیه‌کان و ئاشنا بوون به هه‌موو خۆشیه‌ک.
به‌لآم نه‌زانى ماندووبونه و خه‌مخواردنه, چونکه ژیامێکى نوێى تێدا نییه, بێ خۆشییه, بێتام بێله‌زه‌ته دوێنێ وه‌ک سبه‌ینێ وایه.
ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ریت ده‌وێت , به‌دواى زانست بکه‌وه , له نه‌زانین بگه‌رێ , سوده‌کان به‌ده‌ست بهێنه بۆ ئه‌وه‌ى په‌ژاره‌و و دڵه راوکێو دڵته‌نگى لێبڕوات (وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا)گه: ١١٤ واته: (ئه‌ى خودایه زانستم فێربکه)
(فَمَنْ يُڕدِ اللَّهُ أَنْ يَهدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ)الا‌نعام: ١٢٥ واته: خوا خێرى هه‌ر که‌سێکى بوێ شاره‌زاى ده‌کات له ئایین.
با هیچ که‌سێک نه نازێ به داهات و سامان و ده‌سه‌لآتى خۆى کاتێ که نه‌فام بێت و هێنده‌ى خالێک زانست و زانینى پێ نه‌بێت, چونکه ژیانه‌که‌ى ته‌واو نییه, ته‌مه‌نیشى که‌م و کورتى هه‌یه (أَفَمَنْ يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ)الرعد:١٩ واته: (ئایا که‌سێک بزانێ ئه‌وه‌ى نیگاى خواى خۆى بۆ دابه‌زیوه ڕاست و ته‌واوه وه‌ک که‌سێک وایه که کوێر بێ؟)
ئاى چه‌ند به‌ڕێزه زانین!؟ چه‌ند ده‌روونیش پێى خۆشحاڵن!؟ چه‌نده سینگ و سینه‌ى پێ فێنک ده‌بێ!؟ چه‌ند فراوانه خه‌یاڵى زانست کاتێ ده‌بارێ؟
(أَفَمَنْ يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَى إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ)الرعد: ١٩ واته: (ئایا که‌سێ له‌سه‌ر به‌لگه و نیشانه‌ى خواى خۆى بێت وه‌ک که‌سێ وایه خراپه‌کارى خۆى لا جوان کرابێ و شوێن ئاره‌زووه‌کانى که‌وتبێ؟)

