سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! (بەشی چوارەم)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ پاش ئه‌وه‌ی كه چاره‌نووسی جه‌نگه‌كه ده‌ركه‌وت، (خالید) سه‌ركردایه‌تی سوپای گرته ده‌ست، جا قوربانیانی موسڵمانه‌كان زۆر زۆر بوو، و باڵه‌كانیان شكابوو و.. سوپای رۆمی
بێ شوماری له‌راده‌به‌ده‌ر و راماڵه‌ریش، سه‌ركه‌وتوو، به‌ده‌ماغ بوو..
له‌توانای هیچ لێهاتووییه‌كی جه‌نگیشدا نه‌بوو كه هیچ له سه‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه بگۆڕێت، و تێیدا شكست خواردوو بكاته سه‌ركه‌وتوو، سه‌ركه‌وتوو بكاته دۆڕاو..
تاكه كارێكیش كه چاوه‌ڕێی بلیمه‌تێك بوو ئه‌نجامی بدات، راگرتنی زیان لێ كه‌وتنی سوپای موسڵمانان بوو، ده‌ربازكردنی پاشماوه‌ی بوو به‌ساغی، واته كشانه‌وه‌ی خۆپارێزی كه پاشماوه‌ی هێزی به‌شه‌ڕهاتوو له‌گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه‌دا له‌تیاچوون دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ش له‌و جێگایه‌دا به‌هیچ جۆرێك نه‌ده‌كرا..
به‌ڵام، گه‌ر راستیش بێت كه (هه‌رگیز نابێت مه‌حاڵ له‌دڵی كه‌سی مه‌رددا هه‌بێت) ئه‌وا كێ هه‌یه دڵی له (خالید) ئازاتر بێت و، له‌و بلیمه‌تتر و به‌رچاو ڕوونتر بێت..؟؟!
ئالێره‌دا شمشێری خودا هاته پێشه‌وه وه‌ك چاوی باز به‌هه‌ردوو چاوی له گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه ورد بوویه‌وه و، به‌لێزانیه‌كه‌ی خۆی زۆر خێرا نه‌خشه‌ی داده‌ناو.. سوپاكه‌ی دابه‌ش ده‌كرد له كاتێكدا كه جه‌نگ له‌گه‌رمه‌یدا بوو، ده‌یكرد به‌چه‌ند ده‌سته‌یه‌كه‌وه و، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك چالاكی خۆی بۆ دیاری ده‌كرد و، هونه‌ری له‌راده‌به‌ده‌ر و لێزانی زۆری خۆی خسته گه‌ڕ تا توانی كه‌لێنێكی فراوان و به‌رین له‌ریزی سوپای رۆمدا دروست بكات و، موسڵمانان ساغ و بێ زیان لێیه‌وه ده‌رباز بوون، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی بلیمه‌تی پاڵه‌وانی ئیسلامه‌وه له‌كاره‌ساتێك رزگاری بوو كه له‌وه‌دا بوو رووبدات..!!
له‌م جه‌نگه‌شدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و نازناوه مه‌زنه‌ی به‌خشییه (خالید)..
قوڕه‌یش په‌یمانی خۆیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) شكاند و، موسڵمانان به‌سه‌ركردایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) به‌ره‌و (مه‌ككه) كه‌وتنه ڕێ..
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) (خالیدی كوڕی وه‌لیدی) كرده سه‌ركرده‌ی لای راستی سوپاكه..
(خالید) وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی موسڵمانان و، ئوممه‌تی ئیسلام، چوویه ناو (مه‌ككه)، پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی سوپای بتپه‌رستی ده‌شت و كێوه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئاشنای بوون..
یاده‌وه‌ریه‌كانی منداڵی كه‌وته بیر، ساته شیرین و خۆشه‌كانی و.. یاده‌وه‌ری لاوێتی و، گاڵته و گه‌په به‌هاواره‌كانی.. هاته‌وه پێش چاو..
پاشان یاده‌وه‌ریه‌كانی ئه‌و رۆژگاره دوور و درێژه ده‌یهێنێته جۆش كه ته‌مه‌نی خۆی تێدا كرده قوربانیه‌كی دۆڕاو بۆ بته بێ ده‌سته‌ڵات و هیچ و پوچه‌كان..
به‌ر له‌وه‌ی كه دڵی هه‌ست به‌په‌شیمانی بكات له‌سایه‌ی دیمه‌نێكی جوان و به‌رزیدا راچڵه‌كی..
دیمه‌نی رووناكی داپۆشه‌ری (مه‌ككه).. دیمه‌نی ئه‌و بێده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه تا ئه‌و ساته جه‌سته‌یان شوێنه‌واری ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێوه‌یه و، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و زێده‌ی كه به سته‌م و زۆرداری لێی ده‌ركران، ئێستا له‌گه‌ڵ حیله‌ی ئه‌سپه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆی و، له‌ژێر سایه‌ی ئاڵا شه‌كاوه‌كانی ئیسلامدا و.. ئه‌وه‌ی دوێنێ به په‌نهانی به‌گوێی یه‌كدییاندا ده‌چرپان له‌ماڵی (ئه‌رقه‌م) ئه‌مڕۆ گۆڕاوه بۆ ده‌نگی به‌رزی (الله اكبر) كه (مه‌ككه) ده‌له‌رێنێته‌وه وه (لا اله الا الله)ی سه‌رسوڕهێنه‌ری سه‌ركه‌وتوو، كه وه‌ك ئه‌وه وایه گه‌ردوون له‌گه‌ڵیدا بێت و، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووی جه‌ژنی بێت..!!!
(كۆتایی بەشی چوارەم)

