سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بۆچی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لە شەوی ئیسرا و میعراجدا ڕاستەوخۆ لە مەككەوە بۆ ئاسمانەكان بەرز نەكرایەوە؟
كاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) هەواڵی شەوی ئیسرا و میعراجی بڵاوكردەوە، كافران زۆر بە توندی بەرەنگاری بونەوە و بە گاڵتەجاڕییەوە دەیانوت: خەڵكینە وەرن بزانن هاوەڵەكەتان
چی بەسەر هاتووە و چی دەڵێت؟! دەڵێت: لە بەشێكی ئەمشەودا سەردانی (بیت المقدس)م كردووە و لەوێشەوە چووم بۆ ئاسمان و هەموو ئاسمانەكان گەڕاوم، لە كاتێكدا ئێمە بە مانگێك دەچینە (بیت المقدس) و بە مانگێكیش دەگەڕێینەوە.
لەم گاڵتەكردنەدابوون، بەڵام هەندێكیان ژیرتربوون و وتیان: ئێستا كاتی شۆخی پێكردنی نییە.. بە ڕاستی پێویستە ئەم هەلە لە دەستنەدەین، چونكە دینەكەی شوێنكەوتەی زۆربووە و تەشەنەی سەندووە، پێویستە ئەم هەلە بقۆسینەوە و نەیەڵین لەوە زیاتر دینەكەی پەرەبسێنێت، بۆیە یەكێكیان بۆ شكاندنی پێغەمبەر هاتە پێشەوە و وتی:
ئەی موحەممەد ئێمە باوەڕت پێدەكەین كە ئەمشەو چوبیت بۆ (بیت المقدس)، بەڵام پرسیارێكمان هەیە: بێگومان ئەگەر تۆ ئەمشەو بۆ (بیت المقدس) چووبیت، دەزانیت (بیت المقدس) چۆنە؟ بێگومان شێوە و دیوار و سەقف و شتەكانی ناویت بینیوە، ئایا دەتوانیت ئەوەی بینیوتە بۆمان وەسفبكەیت؟
لێرەدا پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) كەوتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورس، چونكە ئەو لە (بیت المقدس) سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنبوو بۆ چوونە ئاسمانەكان و حزوری پەروەردگاری (جل جلالە)، خۆی خەریك نەكردبوو بە سەیری دار و دیوارەكەیەوە، بۆیە وەڵامەكەی لا قورس بوو، بەڵام ئایا پەروەردگار وازی لێهێنا، بێگومان نەخێر (بیت المقدس)ی هێنایە پێش چاوی، ئەویش دەستیكرد بە وەسفكردنی بەرد بە بەردی، وەسفەكان هێندە وردبوون، كافران خَوشیان كە چەندین جار چوبوون نەیاندەتوانی بەو جۆرە وەسفیبكەن، بۆیە ئەو كەسەی هەوڵیدا ئەم هەلە بقۆسَێتەوە و پێغەمبەر بە درۆ بخاتەوە، بەسەر خۆیا شكایەوە و ئەوەندەی تر خەڵك دڵنیابوون كە هەواڵەكە ڕاستە، لەوێدا یەكێكی تر هەوڵیدا بە پرسیارێكی تر ئاڵای كافرەكان هەڵبگرێتەوە و بەڵكو پێغەمبەر بە درۆ بخاتەوە، هەستا و وتی:
ئەی موحەممەد ئێمە قافڵەیەكمان چووە بۆ فەلەستین، ئەگەر تۆ چووبیت بۆ ئەوێ بێگومان ئەوانت لە ڕێگا بینیوە!
ئایا دەتوانیت هەواڵی ئەوانمان پێبدەیت و بۆمان وەسفبكەیت ئەو قافڵەیە چۆنە و كەی دەگەڕێنەوە؟
لە وەڵامی ئەمەشدا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) زۆر بە ڕوونی شوێنی قافڵەكەی پێوتن كە ئێستا گەیشتونەتە كوێ و بە وردی وەسفی قافڵەكەشی بۆكردن، و هەواڵیشی پێدان فڵانە ڕۆژ دەگەنەوە ئێرە.
دوای ئەوە خەڵكی چاوەڕێی بەڵێنەكەی پێغەمبەر بوون، هەتا ئەو ڕۆژە قافڵەكە دەركەوت و بەو شێوەیەی وەسفیكردبوو هاتنەوە شاری مەككە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر ئیمان بێنن و باوەڕدارانیش هێندەی تر ئیمانیان پتەو تر بوو.
لەبەر ئەوە هەندێك لە زانایان دەڵێن خوای گەورە دەیتوانی هەر لە مەككەوە میعراج بە پێغەمبەر بكات بۆ ئاسمانەكان، بەڵام ئیسراكردنی بۆ (بیت المقدس) بۆ ئەوە بوو كە خەڵكی بە هۆی بەشە زەوییەكەی كە ئیسرایە باوەڕ بە بەشە ئاسمانییەكەشی بكەن كە میعراجە.
سەرچاوە: وتاری عەبدول مەجید زیندانی
پەیجی گۆڤاری هەیڤ

