سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پوختەی گرنگتـرین وانەو پەند لەم چیـرۆكەوە لە چیرۆكی قارون..چیرۆكە قورئانیەكان
نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی /نووسینگەی تەفسیر///لێرەدا گرنگترین ئەو وانەو پەندو ئاماژانە دیاری دەكەین كە دەشێت لە چیرۆكی (قارون)دا بەكورتی دەریان بێنین:-
1- ستەمكاران لەسەر سیفەتی ستەمكاریی پێك دەگەن ئەگەرچی وڵاتیان لێك جوداو رەگەزیشیان جیاواز بێت، هەر بۆیەش قورئان (قارون)-ی ئیسرائیلی)ی لەگەڵا فیرعەون دا داناوەو، بە هاوشێوەو هاوكرداریی یەكدییان لەقەڵەمداوی.
2- هۆكارەكانی ستەم لەلای ستەمكاران هەمەچەشنن، ستەمی هەندێكیان بەهۆی ماڵو سامانەوەیە، هەندێكیشیان بەهۆی پلەو پایەوەیە، كۆڵكەی هاوبەشی هەموو چەشنەكانیشیان تەنها بەستەمو زۆرداری ناو دەبرێت.
3- (قارون) بەزۆریی موڵكو ماڵاو بارستایی گەنجینەكانی گرفتارو شەیدا ببوو، هەر ئەمەشهۆی لەنێو چوونو خەسارەتمەندیی بوو.
3- رای یەكلاكراوە لەسەرمانای (مفاتح)ی گەنجینەكانی قارون ئەو قاسەو كۆگاو مەخزەنانەیە كە موڵك وماڵی تێدا دەپارێزێت نەك چەندان كلیلی ئەو مەخزەنانەبێـت .
5- دابەشبوونی (بەنوئیسرائیل) لەڕووی تێڕوانینیان بۆ –قارون-و هەڵوێستیان لە گرفتكاری یەكەیەوە بەسەر دوو كۆمەڵادا، حاڵاو بارودۆخی گشت نەتەوەیەكەو بەرامبەر ئەو جۆرە بەڵاو فیتنەیەی ماڵاو سامان دەبنە دوو دەستەو كۆمەڵەوە.
6- زۆرن ئەوانەی لەسەر رێگەی(قارون) دەڕۆنو، بەو ماڵا وسامانەی خودا پێیان دەبەخشێت لەخۆیان بایی دەبن. زۆریشن ئەو كەسانەی بەو قارونانەش دەخەڵەتێنو لەخشتە دەبرێن..
7- پێویستە هەمیشە چەند كەسێكی باوەڕ دارو پیاو چاكو بەئارام هەبن كە ئامۆژگاریی ستەمكارو زۆرداران بكەن وەك چۆن ئیماندارانی (بەنو ئیسرائیل) ئامۆژگاریی (قارون) یان دەكرد.
8- ڕێسایەكی گشتیی قورئان ئەوەیە: بێگومان خودا ئەو جۆرە كەسە خۆشحاڵاو شادمانانەی خۆش ناوێت كە خۆشحاڵییان بە نازونیعمەتی خودا بەرەو لووتبەرزیو بەخۆ نازینو كەشخەییو لەخۆبایی بوونو زوڵمو بەدرەفتارییان دەبات.
9- شادی لەئیسلام دا دوو جۆرە، جۆرێكیان ڕەواو ڕێ پێدراوە، تەنانەت، داواكراوو حەزلێ كراوە، ئەویش دڵشادیی مرۆڤی باوەڕدارە بەنازونیعمەتەكانی خوداو، قایل بوونە بەرادەو میقداریانو، سوپاسكردنی خودایە لەسەریان جۆری دووەمیش ناڕەواو رێ لێ گیراوەو ئەوەیە مرۆڤ بەرەو لەخۆبایی بوونو بەخۆنازینو ستەمو نكووڵی لەفەزڵی خوداو پێنەزانیان هەڵدەنێت.
10- دڵشادیی ڕاستەقینە ئەوەیە مرۆڤ بەشتێكی نەبڕاوەی هەمیشەیی دڵشاد بێت كە ئەوەش فەزلو ڕەحمەتو نیعمەتو بەهەشتی خودایە، بەڵام شادبوون بەشتێكی لاوەكیو بڕاوەی وەك دنیاو باقو بریقو ئاڵاو واڵاكانی، ئەوە بەڵگەی ساویلكەییو بێئاگایی یە.
11- ئیسلام چەند ڕێسایەكی هەمە لایەنەی بۆ چۆنیەتی بەكارهێنانی نیعمەتەكانی خودا داناوە.
أ- بە ئامانج دانانی خانەی ڕۆژی دوایی لە نیعمەتەكاندا.
ب- تەرخانكردنی بەشێكی نیعمەتەكان بۆ خۆشی لێدیتنی ڕەوا لە ژیانی دنیادا.
ج- چاكەكردن لەگەڵا خوداداو، چاكەكردن لەگەڵا خەڵكی لەڕێی بەكارهێنانی ئەو نیعمەتانەوە.
د- حەرامیی نەشیانی بەكارهێنانی نیعمەت لەستەمو بەدكاریو شێواندندا.
ه- فاسیدو خراپەكاران دەكەونە بەر رقو تووڕەیی خوداو، خۆشەویستی خودایان لەكیس دەچێت، هەر بۆیەش ئەوان فەوتاوو دۆڕوان.
12- مرۆڤی باوەڕدار هەموو ئەو نیعمەتانە بەرەو ڕۆژی دوایی ئاڕاستە دەكات، بەهەشتیان پێ دەخوازێت بێ ئەوەی تاكە نیعمەتێكیان بۆ دنیا لـێ ببوێرێت.
13- ئیسلام مرۆڤ هاندەدات بۆ بەكار هێنانی ڕەوای نیعمەتەكانی خودا لەژیانی دنیاداو، ڕێ بەكەس نادات ئەوە حەرام كات، تەنانەت بەكارهێنانی رەوا بەو عیبادەتە دادەنێت كە پاداشتی خوداشی لەسەرە.
14- مرۆڤی موسڵمان دژایەتیی ماڵاو سامان ناكاتو خۆیشی لێیان ناگرێتەوە، بەڵكو بەپێی چەند ڕێسایەكی شەرعی لێی هەڵدەگرێتو خۆشی لێ دەبینێتو بۆی دەڕوانێت.
15- پێویستە لەبەرامبەر چاكەو نازونیعمەتی خوادا مرۆڤ چاكە لەگەڵا خوداو بەندەكانی خوادا بكات، بەو ڕەنگەش چاكە لەگەڵا خوادا دەكرێتەوە، كە سوپاسی شوكرانە بژێریی خودایان لەسەر بكات، چاكەكردنیشی لەگەڵا خەڵكیدا بەو ڕەنگەیە، كە لەڕێی نیعمەتەكانی خوداوە سوودیان پێ بگەیەنێت دەی ئایا پاداشتی چاكە هەرچاكە نیە ﮋ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ الرحمن ﮊ؟!.
16- چەند هەڵە كارو ساویلكەیە، ئەوكەسەی نیعمەتەكانی خودا لەخراپەو تێكداندا بەكاردێنێـت!! بەراستی بەو رەفتارە خۆی لەناو دەباتو ئەو نیعمەتانەش لادەبات، چونكە خودا تێكدەرو بەدكارانی خۆش ناوێت.
17- كەسی لەخۆباییو خەڵەتاو ئەوەیە لەبیری دەچێتەوە، كە بێگومان ئەم نیعمەتانە لەخوداوە پێی دراون، بەڵكو واگومان دەبات، كە بەكۆششو هەوڵی خۆی پەیدای كردوون، یاخود بەهۆی شایستەییو شایانبوونی خۆیەوە پێی دراوەو، وەك قاروون ئاسا دەڵێت: ﮋ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖﭗ ﮊ.
18- ڕێزلێنانی بنچینەیی خودا بۆ مرۆڤـ، بە هیچ جۆرێك لەڕێی ماڵو سامانو شكۆو گەورەیی و جوانیو بنەماڵەو ڕەگەزو پلەو پایەی نەبووە، بەڵكو لەڕێی باوەڕو لەخواترسانو پارێزكاریو كرداری چاكو سوودو خێرگەیاندنە بەخەڵكی.
19- ستەمكارانی بەدكارو لەستەمدا رۆچوو سوورن لەسەر دڵشكاندنی خەڵكیو چاندنی (هەست كردن بەتاڵی و بێبەش بوون) لە دەروونیاندا، بۆ ئەمەش خۆیان بەسەریاندا بادەدەنو، فیزیان بەسەردا دەكەنو بە هەموو زینەتێكیانەوە خۆیان پیشان دەدەنو، بەدكاریو بەدڕەوشتی خۆیان بەسەریاندا بڵاودەكەنەوە.
20- خواستنی ژیانی دنیاو ئارەزوو لە زۆركردنی كەرەسەكانی جوانكاریو ڕازاندنەوە، مرۆڤ دەخاتە چەند هەڵەیەكی دزێوەوە لە مەسەلەی تێڕوانینو حەزو حوكم دانو پێوانەو مەزەندەكاریدا، هەروەها ڕازو نهێنیی بەزینی ئەو كەسانە لەبەردەم كەسانی دەوڵەمەندی دنیاپەرستو بەدكاردا، كە وەك بەندەو كۆیلە دوایان دەكەونو لەدەوری خوانو سفرەو مێزەكانیان زمان دەدروێنن.
21- زۆرن ئەوكەسانەی واگومان دەبەن، كە (مرۆڤی بەختەوەرو خاوەن شانسی گەورەو فرە) ئەوكەسەیە، كەوا خاوەنی چەندین ئامرازو كەلوپەلی ناو ماڵەو، كەرەسەی جوانكاریو خۆشی ژیانی دنیای هەیەو، هیوا دەخوازن وەك ئەوبن.
22- مرۆڤی بەختەوەرو خاوەن بەختی زۆر ئەو كەسەیە، كە نیعمەتی ئیمانو دڵنیاییو قایل بوونو متمانەی دەستكەوتووەو رزگار بووەو بەهەشتی نەمریی بردۆتەوە.
23- ئەگەر خواستنی ژیانی دنیا رازو نهێنیی كەوتنو سەرشۆڕییو حەسرەت بێت، بەڵام بەدەست هێنانی زانستو ژیانی باوەڕداری بەنیعمەتی دنیا، رازی سەكەوتنە بەسەر مەینەتیداو، خۆڕاگرتنە لەبەردەم فیتنەو گرفتاریی داو، سەرفرازایی گەورەشە.
24- پێویستە سەرنج بەلای پاداشتی خوادا ببرێتو دڵیش بەخوداوە پەیوەست بێت، هەرئەمەش چاكترە بۆ كەسێك كەباوەڕی بەخودا هێنابێت وكاری چاكی كردبێت.. بەراستی جیاوازییەكی دورو درێژ لەنێوان (كەسێكی دنیا خواز)و (كەسێكی خواز یاری پاداشتی هەمیشەیی خوادا) هەیە.
25- ئارامگرتنی جوانو گەورە كۆمەكی هەمیشەییو توێشووی نەبڕاوەیە لە ڕووبەرووبوونەوەی فشاری فیتنەو هێزی فریودانو، توندیی زۆرداریو بەخۆدانازین .. ئەم نەریتە بەرزەی ئارامگرتنیش تەنها دەست ئارامگران دەكەوێت.
26- سووڕانەوەی (قارون) بەنێو گەلەكەیدا بەو شێوە خۆڕازاندنەوەیەو، زیادەرۆییشی لەگرفتاركردن وخەفەت پێ دانیاندا هۆیەكی ڕاستەوخۆی سزا پێگەیشتنیو بەناخی زەویدا بردنی خۆیو ماڵاو موڵكەكەی بووە.. هەموو دەوڵەمەندێكی بەدرەفتاریش ئاوا بوون. بەكردەوەو رەفتاری ناشیرینیان داوای پێشخستنی سزای خودایان كردووەو خودایان تووڕە كردووە كەسزای بەپەلەو خێرایان بداتو لەنێویان بەرێت.
27- (قارون) مایەی فیتنەو گرفتاریی گەلەكەی بوو، لەنێو گەلەكەشیدا كەسانی وا هەبوون پێی گرفتاربوون، كەسانی واش هەبوون، كە ورەیان بەرزو بەئارامو لەسەرهەق جێگیر بوون، كاتێك فیتنەو تاقیكردنەوەكە تەواو بووو، (قارون) ڕۆڵی خۆی نمایش كردو كاتی لەدنیا دەرچوونی هات، كەوتەبەر نەفرەتو سزای خوداو.. بەم رەنگە ژیاو رۆیشت.
28- مرۆڤ لەدیاردەو رواڵەتەكانی ژیانی دنیا هەرچی یەكی لەماڵاو شكۆو هێزو دەسەڵاتی هەبێت، هیچیان لەكاتی هاتنی سزای خوادا سوودی پێنادەنو فریای ناكەونو لە سزای خودا رزگاری ناكەن داخۆ زیانی ئەوانەی سەرقاڵی دیاردەكانی دنیانو پشتی پێ دەبەستنو دەیكەنە ڕوانگە ئاواتەكانیانو رووگەی هیواكانیان چەند بێت!!.
29- كاتێك خودا (قاروون)ی بەناخی زەویدا بردە خوارێ، پەردە لەسەرچاوانی ساویلكەو تەفرە خواردوانی نەماو، یەكسەر هەڵوێستو ئاواتەكانیان گۆڕا، تادوێنێ هیواو خۆزگەیان پێ دەخواست، ئەمڕۆش سوپاسی خودا دەكەن، كە وەك ئەو نەبوون، ئیدی بەم رەنگە، رازی لێك جوداییو شپرزەیی وهەڵەی ئەوانو –كەسانی وەك ئەوان تەنها ویستنی ژیانی دنیایە.
30- هەردوو زانینەكەی ئەو دوو كۆمەڵە كەسەی هۆزی (بەنو ئیسرائیل) زۆر لەیەك جودابوون، چەند جیاوازیشە زانینی باوەڕداران لەسەر ڕاستییەكان، كە زانینێكی بنچینەییو ڕەگ داكوتاوو دەرهاویشتەی شارەزاییو هۆشیاریو زیرەكییە) لەگەڵا زانینی درەنگو دواكەوتووی كەسانی ساویلكەو بێئاگا.
31- خودای گەورە خانەی ڕۆژی دوایی بۆ ئەو موسڵمانە پاكو ساغو ساڵحانە دادەنێت، كە لووتبەرزیو ستەمكاریو فەسادییان لەسەر زەویدا ناوێت.
32- سەرەنجامی چاك لە دنیاو لە رۆژی دواییشدا تەنها بۆ كەسانی پارێزكارەو، نەخشەو پلانی خراپو نامەردانەش لە ئاكامدا هەر بەزەرەرو لەناوچوونی داڕێژەرانی تەواو دەبێت.
33- خودا بەرەحمەتو فەزڵاو بەخششی خۆی مامەڵە لەگەڵا چاكەكاران دەكاتو پاداشتی چاكەكانیان بۆ زۆرو چەندان هێندەی چاكەكانیان دەكات. لەگەڵا خراپەكارانیش بە دادپەروەریی خۆی مامەڵە دەكاتولە ئەنجامی خراپەكانیاندا سزایان بەقەد كردەوە خراپەكانیان دەدات. ئەمەش رێساو دەستووری هەمیشەیی خودایە.

