سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! (بەشی پێنجەم)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئه‌م موعجیزه‌یه چۆن روویدا..؟؟چ راڤه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی روویدا؟هیچ.. هیچ شتێك نیه ته‌نها ئه‌و ئایه‌ته نه‌بێت كه لێشاوی سه‌ركه‌وتووان له میانی
(لا اله الا الله) و (الله اكبر)ه‌كانیدا ده‌یڵێن، له كاتێكدا كه هه‌ندێكیان به‌شادیه‌وه له یه‌كدی راده‌مێنن و ده‌ڵێن:[ۆعْدَ اللَّهِ ڵا یُخْلِفُ اللَّهُ ۆعْدَهُ: به‌ڵێنی خوایه و، خواش له‌به‌ڵێنی خۆی لا نادات]!!الروم/٦
(خالید) سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه و، به‌و په‌ڕی رێز و خۆشی و سنگ فراوانیه‌وه له ئاڵاكانی ئیسلام راده‌مێنێت كه له ئاسۆدا ده‌شه‌كێنه‌وه و، به‌خۆی ده‌ڵێت:
-به‌ڵێ.. ئه‌مه به‌ڵێنی خوایه و، خودا‌ش له به‌ڵێنی خۆی لانادات..!!
پاشان سه‌ری سوپاسگوزاری له به‌رامبه‌ر به‌خششی په‌روه‌ردگاردا داده‌نه‌وێنێت كه رێنموونی كرد بۆ لای ئیسلام و له‌م رۆژه مه‌زنه‌ی رزگاركردندا كردیه یه‌كێك له‌وانه‌ی ئیسلامیان به‌ره‌و (مه‌ككه) هه‌ڵگرتووه و.. نه‌ك ئه‌وانه‌ی رزگاركردن ناچاریان ده‌كات موسڵمان ببن..
(خالید) له په‌نای پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسام) ده‌مێنێته‌وه و، توانای لێهاتووی خۆی ده‌خاته خزمه‌ت ئه‌و ئاینه‌ی كه له‌ناخی دڵیه‌وه بڕوای پێ هێناوه و، هه‌موو ژیانی خۆی نه‌زر كردووه بۆی.
پاش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسام) گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری باڵا ده‌ست و، (ئه‌بوبه‌كری صدیق) ئه‌ركی جێ نشینی گرته ئه‌ستۆ و، گێژه ڵووكه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌ستدرێژیكار و فێڵبازه‌كان هه‌ڵیكرد و به نه‌ڕه‌ی سوور بوو و هه‌ستانه‌وه‌ی پڕ هات و هه‌رایه‌وه ئابڵوقه‌ی ئاینی نوێی ده‌دا و.. (ئه‌بو به‌كر) له‌یه‌كه‌م سه‌رنجداندا چاوی ده‌كه‌وێته سه‌ر پاڵه‌وانی ئه‌و هه‌ڵوێسته و پیاوی گونجاوی ئه‌و ساته.. باوكی سوله‌یمان، شمشێری خودا، خالیدی كوڕی وه‌لید..!!
راسته كه (ئه‌بوبه‌كر) ده‌ستی نه‌كرد به شه‌ڕ له‌دژی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان به‌و سوپایه نه‌بێت كه خۆی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد به‌ڵام ئه‌وه هیچ رێگر نه‌بوو له‌وه‌ی كه ئه‌و خالیدی دانا بوو بۆ رۆژی یه‌كلاكردنه‌وه و، خالید له جه‌نگی یه‌كلاكردنه‌وه‌دا كه مه‌ترسیدارترین جه‌نگی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان بوو، پیاوی لێهاتوو و قاره‌مانی خه‌مخۆری بوو..
له كاتێكدا ده‌سته‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان خۆیان ساز ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی پیلانه گه‌وره‌كه‌یان، خه‌لیفه‌ی مه‌زن (ئه‌بوبه‌كر) سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆی سه‌ركردایه‌تی سوپای موسڵمانان بكات و، گه‌وره هاوه‌ڵان هه‌وڵی زۆریان دا بۆ وازهێنان له‌و سووربوونه‌ی، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو و زیاتر سوور بوو..
له‌وانه‌یه ویستبێتی به‌وه ئه‌و ره‌وشه‌ی كه خه‌ڵكی بانگ كردبوو بۆ شه‌ڕ كردن گرنگی و بایه‌خێكی زیاتری پێ بدات، به‌بۆچوونی ئه‌و ته‌نها به‌شداری كردنی له‌و جه‌نگه خوێناویه‌دا كه له‌نێوان هێزی باوه‌ڕ و، سوپای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و تاریكی‌دا روو ده‌دات ئه‌وه‌ی پێ دووپات ده‌كرێته‌وه، كه هه‌ر ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆی به‌شێك یان هه‌موو سوپای موسڵمانان بكات..
له راستیدا گێره شێوێنی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی وه‌ك یاخیبوونێكی نه‌یار، به‌ڵام مه‌ترسی زۆر بوو..
هه‌موو ئه‌وانه‌ی داخ له‌دڵ بوون به‌رامبه‌ر ئیسلام و تێكڕای ئه‌وانه‌ی كه له بۆسه‌دا بوون بۆی ده‌رفه‌تی ده‌گمه‌نی خۆیان چنگ كه‌وت –ئیدی له‌نێو هۆزه عه‌ره‌به‌كاندا بێت- یا له‌سه‌ر سنوور، كه ده‌سته‌ڵاتی رۆم و فارسی زیاد ده‌كرد،
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌ستی ده‌كرد ئیسلام گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ری، هه‌ر بۆیه ده‌ستی دابوویه ئاشووب گێڕی له‌رێگای خۆیه‌وه و له پشت په‌رده‌وه..!!
ئه‌وه‌بوو ئاگری ئاشووب كه له‌نێوان هۆزه‌كانی ئه‌سه‌د و، غه‌طفان و، عه‌به‌س و، طيی‌ء و، ذبیان دا، هه‌ڵگیرسا..
پاشان هۆزه‌كانی (به‌نی عامر و، هه‌وازین و، سوله‌یم و، به‌نی ته‌میم)یشی گرته‌وه..
هێشتا پێكدا گژان رووی نه‌دابوو گۆڕدرابوو بۆ سوپایه‌كی ده‌یان هه‌زار جه‌نگاوه‌ری له‌خۆ گرتبوو..
خه‌ڵكی به‌حره‌ین و، عومان و، موهره‌ش، به‌ده‌م ئه‌و پلانه ترسناكه‌وه چوون و، ئیسلام رووبه‌رووی ترسناكترین گرفت بوویه‌وه و، خاكی ده‌وروبه‌ری موسڵمانان بوویه ئاگر..
به‌ڵام، ئه‌بوبه‌كر له‌وێدا ئاماده‌بوو !!
ئه‌بوبه‌كر جڵه‌وی سه‌ركردایه‌تی سوپای گرته ده‌ستی و له‌گه‌ڵیاندا كه‌وته ڕێ به‌ره‌و شوێنی هۆزه‌كانی به‌نی عه‌به‌س و، موڕه و، ذبیان، كه به‌له‌شكرێكی بێ شوماره‌وه بۆی هاتبوون... (كۆتایی بەشی پێنجەم)

