سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شێخ نیعمه‌توڵڵا له كۆریا .. ( بەشی یەكەم )
كاتێ له چین بوو، بیستی كه سێیه‌م مزگه‌وت له كۆریا له شاری (كوانجۆ) ده‌كرێته‌وه، كه سێ سه‌عات دوور بوو له سیئۆلی پایته‌خته‌وه، به په‌له چوو بۆ كۆریا، كه ئه‌مه‌ش دووه‌م
سه‌ردانی بوو بۆ كۆریا، پاش ئه‌وه‌ی كه له ساڵی١٩٧٨دا له‌گه‌ڵ بانگخوازی پاكستانی (سه‌ید جه‌میل) بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی كۆریای كردبوو.
شێخ نیعمه‌توڵڵا گه‌یشته سیئۆلی پایته‌خت و له ئوتێلێك دابه‌زی و چاوی به شاندی وڵاتانی ئیسلامی كه‌وت كه هه‌موو بانگهێشت كرابوون بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، یه‌كێك له میوانه گه‌وره‌كان له شێخی پرسی: كێ تۆی بانگهێشت كردووه؟ ئه‌ویش به عیززه‌تی موسوڵمانانه‌وه وتی: من هه‌موو ئه‌وانه‌م بانگهێشت كردووه!
یه‌كه‌م ڕۆژ كه شاندی وڵاتان له سیئۆل بوون بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی دواتردا بچن بۆ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه، شێخ نیعمه‌توڵڵا له مزگه‌وتی سه‌ره‌كیی سیئۆل بانگی دا، كه مزگه‌وته‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر لوتكه‌یه‌كی به‌رز له ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختدا.
دوای نوێژ له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌دا دانیشت و بیری ده‌كرده‌وه و به‌داخ و خه‌م و فرمێسكه‌وه به‌خۆی ده‌وت "ئه‌گه‌ر تاقه هاوه‌ڵێكی حه‌زره‌ت (ص) بهاتایه بۆ ئه‌م وڵاته یه‌كسه‌ر ده‌چوو بۆلای پادشای وڵات و بانگی ده‌كرد بۆ ئیسلام و، به‌مه‌ش هه‌موو خه‌ڵكی ده‌هێنا به‌ره‌و ئایین، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئێمه‌ی موسوڵمانه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌ڵكه له ئیسلام دوورن، به‌هه‌ر حاڵ من له‌سه‌ر ڕه‌ویه‌ی ئه‌وان و پێ به‌پێی هاوه‌ڵانی به‌ڕێز هاتووم، سا به‌ڵكو خوای گه‌وره ته‌وفیقم بدات و شتێك به‌دی بهێنم".

