سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌یی كار و ئادابی كرێكار له ئیسلامدا
كاركردن له ئیسلامدا پێگه‌یه‌كی به‌رز و شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه، وه‌ك خواپه‌رستییه‌كی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت، و هه‌ر به كاركردنه ژیان ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه، و وڵات و نیشتمان پێش ده‌كه‌وێت، و ئارامی و به‌خته‌وه‌ری جێگیر ده‌بێت،
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِن فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيراً لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] (الجمعة: 10)، وقال تعالی: [وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا] (النبأ: 11)، وقال سبحانه وتعالى: [هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولاً فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن ڕّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ] (الملك: 15).
ئیسلام كاركردن به جۆرێ له جۆره‌كانی جیهاد كردن ئه‌ژمار ده‌كات به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت كه یاوه‌رانی گه‌نجێكی به‌هێز و توانایان بینی په‌له ده‌كات بگه‌یه‌ته كاره‌كه‌ی، وتیان خۆزگه ئه‌مه له‌پێناو خودا بوایه، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی: وامه‌ڵێن، گه‌ر ئه‌م گه‌نجه ده‌رچوونی له‌پێناو به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی بێت، ئه‌وا له‌پێناو خودا دایه، و ئه‌گه‌ر ده‌رچوو بێت له‌به‌ر خۆڕه‌نجان له‌به‌ر خه‌ڵكی (ریا) خۆهه‌ڵكێشان و فیز، ئه‌وا له‌پێناو شه‌یتانه.
مه‌به‌ست له كاركردن له ئیسلامدا ته‌نها ده‌ستكه‌وتنی پاره نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ستهێنانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان خه‌ڵكدا، و هه‌روه‌ها ژیانی پێویستی به‌وه‌یه كه مرۆڤ كار بكات تا نه‌بێته بار به‌سه‌ر كه‌سدا، پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێت: (ما أكل أحد طعاما قط خیرا من أن یأكل من عمل یده) (رواه البخاری)، واتا: باشترین خواردن مرۆڤ بیخوات كه به‌ده‌ستی خۆی نرخه‌كه‌ی په‌یدای كردبێت.
موسڵمانان: ئیسلام كاری حه‌ڵاڵی پیرۆز كردووه له هه‌ر شوێنێك بێت، له كارگه یان له بازاڕ یان له نه‌خۆشخانه یان له هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومه‌ت بێت، باڵه‌خانه دروست بكات یان زه‌وی بكێڵێت، یان به‌رگری و شه‌ونخونی بكات بۆ پاراستنی ماڵ و حاڵی هاونیشتمانیان و سه‌روه‌ری وڵات.
موسڵمانان: كاركردن ئه‌م پێگه گه‌وره‌یه‌ی هه‌یه، كۆمه‌ڵێك ره‌وشت و ئادابی گرنگی هه‌یه له‌وانه: شاره‌زابوون له كاره‌كه‌ی خۆی، و دانه‌نیشی به‌بێ كار، و به‌هێز بێت، و ده‌ستپاك بێت، خیانه‌ت نه‌كات و غه‌ل و غه‌ش و خه‌ڵه‌تان ئه‌نجام نه‌دات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ] (القصص: 26).
له ڕه‌وشته‌كانی كاركردن پابه‌ند بوون به كاتی كار كردنی، و ئامۆژگاری كردنی خاوه‌ن كار گه‌ر بزانێت پێویستییه‌تی، دوركه‌وتنه‌وه له حه‌رام، و پاراستنی نهێنییه‌كانی كاره‌كه‌ی خۆی، نابێت نهێنی شوێنی كاركردنی بباته ده‌ره‌وه‌ی شوێنی كاركردنی، و پابه‌ندبوونی به یاسای كاركردن، و نه‌فه‌وتاندنی عیباده‌ته‌كانی و له‌كاتی خۆی ئه‌نجامیان بدات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا لا نَسْأَلُكَ ڕزْقاً نَحْنُ نَرْزُقُكَ وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَى] (طه: 132)، و هه‌روه‌ها له ڕه‌وشته‌كانی كار: زوو ئاماده‌بوون بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: (اللهم بارك لأمتی فی بكورها)(الترمذی وابن ماجة)، واتا: خوایه به‌ره‌كه‌ت بخه كاری ئوممه‌ته‌كه‌م له به‌یانیاندا.
اللهم تقبل اعمالنا وتجاوز عن تقصيرنا وهفواتنا, قلت ما سمعتم استغفر الله لي ولكم فاستغفروه.
سەرچاوەی مالپەری یەكیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ///
http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=135

