سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٩٠) سورەتی (الإسراء) : {وَقَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكَ حَتَّى تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنْبُوعًا }
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / ئایەتەكە : (إبن جریر)لە ڕێگەی (إبن إسحاق) ەوە ئەویش لە شێخێكی خەڵكی (میسر) ەوە لە (عكرمە) و لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕێتەوە، دەڵێت : هەریەك لە
(عتیة) و (شیبة) ی كوڕی (ربیعة) و (أبا سفیان) ی كوڕی (حرب) و پیاوێك لە (بنی عبدالدار) و (أبا بختری) و (أسود) ی كوڕی (مطلب) و (ربیعة) ی كوڕی (أسود) و (ولید) ی كوڕی (مغیرة) و (أبا جهل) و (عبدالله) ی كوڕی (امیة) و (امیة) ی كوڕی (خلف) و (عاصی) كوڕی (وائل) و (نبهە) و (منبهە) ی كوڕانی (حاج) كۆبوونەوە و وتیان : ئەی (محمد) ئێمە شك نابەین هیچ كەس لە عەرەبدا وەك تۆی كردبێت ، قسەت بە باوباپیرانمان وتوە و ئاینەكەمانت لەكەدار كردووە و خەونەكانمانت بەهەدەر بردووە و ، یەكێتی ڕیزەكانمانت هەڵوەشاندوەتەوە، هیچ شتێكی خراپ نەماوە تۆ نەیهێنی و لەنێوان ئێمە و خۆتدا زەقی نەكەیتەوە،ئەگەر تۆ مەبەستت لەم قسانە ماڵ كۆكردنەوەیە ئەوا ئەوەندەت ماڵ بۆ كۆدەكەینەوە تالە هەموومان زیاتر دەوڵەمەندتر دەبیت ، خۆ ئەگەر خوازیاری شان و شەوكەتبی وەهات لێدەكەین لەهەمووان ڕێزدار و پایەدار تربیت ، یان ئەوەی دێت بۆلات وەك خەوێك وایە تازە زاڵ بووە بەسەرتا ئەوا ماڵ و سامانمان دەخەیتە گەڕ بۆ ئەوەی چاكت بكەینەوە و باشترین پزیشكت بۆ دەهێنین ،لەوەڵامی ئەم قسانەدا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی : ئەو شتانەی ئێوە باسی دەكەن لەمنەوە دوورە ، بەڵام پەروەردگار منی ڕەوانە كردووە بۆلای ئێوە و كردوومی بە پێغەمبەر و كتێبێكی بۆناردوومە خوار و فەرمانی پێكردووم مژدە دەرو ئاگاداركاربم بۆتان ، (قریش) ی یەكان وتیان : ئەگەر تۆ ئەم داواكاریانەی ئێمە قبوڵ ناكەیت ئەوا ئێمە داواكاریمان هەیە و بۆمان جێ بەجێ بكە ، داواكەشمان ئاشكرا و بێ گرێ یە ، ئەوەتا خۆت دەزانی خەلكی هیچ شار و ناوچەیەك بەڕادەی ئێمە بەری شاریان تەنگ نیە و ژیانێكی رەزەڵیان نیە ، بۆیە داوا بكە لە خواكەت كەتۆی ڕەوانە كردووە با ئەم شاخانەی تەوقی داوین و ژیانی ئاوا لێ كردوین هەڵبگرێت و وڵاتمان فراوان بكات ، هەروەها با ڕووباری هاوچەشنی رووبارەكانی (شام) و (عێراق) مان بۆ دەرهێنێ و ، باوباپیری مردوومان بۆ زیندوو بكاتەوە ، گەربێت و داواكانمان بۆ جێ بەجێ نەكەیت ، ئەوا داوا بكە لە خواكەت با پەری یەك ڕەوانەبكات و ڕاستێتی تۆ دەربخات ، یان باغ و باغات و كۆشك و تەلای ئاڵتوون و زیومان بداتێ و كۆمەكی حاڵی تۆی پێ بكەین ، ئەوەتا بەچاوی خۆمان دەبینین تۆ بە بازاڕدا دەسووڕێیتەوە بەدوای ڕزق و ڕۆزیدا ، خۆئەگەر هاتوو ئەمەش نەتوانی با ئاسمان بكەوێت بەسەرماندا وەك خۆت دەڵێیت ، ئێمە هەرگیز بڕواناهێنین بەتۆ تا ئەو داوایانەمان بۆ جێ بەجێ نەكەیت . پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هەستاو لەگەڵیشیا (عبدالله) ی كوڕی (امیە) هەستا ووتی : ئەی (محمد) نەتەوەكەت پێشنیاری خۆیان خستە بەردەستت و قبوڵت نەكرد ، چەند داواكاری یەكیشیان لەتۆكرد هەتا پلە و ئاستی تۆیان بۆ دەربكەوێت لای خوا ئەویشت هەر نەكرد، دواتر داوایان كرد ئەو سزاو خەشمەی باسی دەكەیت دەستبەجێ بێت بەسەریاندا ، سوێند بێ بەخوا هەرگیز بڕواناهێنم بەتۆ هەتا نەبینم بەدیار چاوی خۆمەوە سەردەكەویت بۆ ئاسمان و لەوێ كتێبێكی ئاشكرا و ڕوون دەهێنیت لەگەڵ چوار فریشتەدا كەوا گەواهی بۆ قسەكانی تۆ بدەن ، ئنجا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بەغەم و پەژارەوە لێ یان دووركەوتەوە و پەروەردگار بۆ دڵنەوای پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وسلم) ئایەتی نازڵ كرد و باسی لە قسەكانی (عبدالله) ێ كوڕی (ابی امیە) ی كرد : {وَقَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكَ ..} تا { بَشَرًا رَسُولًا } . هەروەها (سعید) ی كوڕی (منصور) لە (سنن) ەكەیدا لە (سعید) ی كوڕی (جبیر) ەوە دەگێڕێتەوە ، دەڵێت : سەبارت بە ئایەتی : {وَقَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكَ} و دەڵێت : دەربارەی برایەكی (ام سلمە) (عبدالله) ی كوڕی (أبی امیە) هاتە خوارەوە ، ((مرسل)) ێكی (صحیح) ە .

