سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
شەق بوونی مانگ ..لەقورئاندا
بەڵگەیەكی مێژوویی لەسەر موعجیزەی لەتبوونی مانگ بە ئاماژەی پەنجەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
مێژووی هیند ناوی پادشایەكی خۆی تۆماركردووە بەناوی (جاكروانی فرمان)، ئەم پادشایە ڕووداوی لەتبوونەكەی مانگ دەبینێت، یەكێك لە دەستنوسە مێژوویەكانی هیندیش بەم جۆرەی نوسیوە:
پادشا ماجبار (مالابار) لە هیند (جاكروانی فرماس) لەتبوونی مانگی بینی، كە بە دەستی موحەمەد ڕوویدا، كاتێك هەواڵ هات كه پێغەمبەرێك لە دورگەی عەرەبی هاتوە و بە دەستی ئەو لەتبوونەكە بووە، بۆیە پەرۆش بوو بۆ بینیی پێغەمبەر و، كوڕەكەی لە شوێنی خۆی دانا و بەرەو دورگەی عەرەبی بۆ لای پێغەمبەر بەڕێكەوت، كاتێك پێغەمبەری بینی موسڵمان بوو، لەسەر داوای پێغەمبەر بۆ نیشتمانی خۆی گەڕایەوە و لە مینای ڤفار وەفاتی كرد، ئەم زانیاریانە لە دەستنوسێكی هندی لە مەكتەبەی دائیرەی هیند هەیە، كە بەدرێژ تر باسی (جاكروانی فرماس)ی تیا كراوە. (دەستنوسە هندیەكە لە كتێبخانەی دائیرەی هیند لە لەندەن هەیە، ژمارەی 2807، 152 هەتا 173 ی پێ دراوە و، حەمیدوڵا لە كتێبی محمد رسول الله دەریهێناوە.)
لە كتێبەكانی فەرموودەش باسی ئەم پادشا هندیە كه هاتوە بۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كراوە، لە موستەدرەكی حاكم هاتوە لە ئەبو سەعیدی خودری خوا لێی رازی بێت، دەڵێت: پاشان پادشای هیند دیاری زەنجەفیلی بۆ پێغەمبەر نارد و، پیغەمبەریش پارچە پارچە دەیدا بە هاوەڵان و پارچەیەكیش بەر من كەوت (مستدرك الحاكم كتاب اڵاطعمة 4/ 150).
ئاشكرایە ئەم پادشایە بە گەشتنی بە پێغەمبەر و باوەڕ پێهێنانی و مردنی لەسەر ئیمان، بوو بە صەحابی، ئیبن حەجەری عەسقەلانی لە كتێبی (الاصابة) و لە (لسان المیزان) دەڵێت: ناوی ئەم پادشایە (سربانك) بووە، لە ناو عەرەبيش بەو ناوەوە ناسراوە. (الإصابة 3/ 279، لسان المیزان 3/ 10.)
سەرچاوە گۆڤاری هەیڤ

