سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی فەزڵی دانیشتن و مانەوە لە مزگەوتدا...فیقه
لە سونەنی فەرموودەكانی ابوداودی ئەسسەجەستانی //نووسینگەی تەفسیر ///عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (الْمَلاَئِكَةُ تُصَلِّى عَلَى أَحَدِكُمْ مَا دَامَ فِى مُصَلاَّهُ الَّذِى صَلَّى فِيهِ, مَا لَمْ يُحْدِثْ, أَوْ يَقُومْ, اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ, اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ).(صحيح)
/واتە: لە ئەبو هورەیرەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (بەردەوام مەلائیكە سڵاوات لەسەر كەسێ لە ئێوە دەدەن مادەم لە شوێنی نوێژەكەی بمێنێتەوەو دەسنوێژەكەی بمێنێ و پووچەڵ نەبێتەوە, یان هەتا هەڵنەسێت, دەڵێن: خودایە لێی خۆشبە, خودایە رەحمەت بڕێژە بەسەریدا).//عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لاَ يَزَالُ أَحَدُكُمْ فِى صَلاَةٍ مَا كَانَتِ الصَّلاَةُ تَحْبِسُهُ, لاَ يَمْنَعُهُ أَنْ يَنْقَلِبَ إِلَى أَهْلِهِ إِلاَّ الصَّلاَةُ).(صحيح)/واتە: لە ئەبو هورەیرەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (كەسێك لە ئێوە ئەگەر لە مزگەوتدا بمێنێتەوە بەردەوام بە نوێژ بۆی حسابە مادەم نوێژ گیری دابێت و چاوەڕوانی نوێژ بكات, وە هیچ شتێك رێگری نەبێت كە بگەڕێتەوە بۆ ناو خانەوادەو كەس و كاری جگە لە نوێژ).//عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ, أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لاَ يَزَالُ الْعَبْدُ فِى صَلاَةٍ مَا كَانَ فِى مُصَلاَّهُ يَنْتَظِرُ الصَّلاَةَ, تَقُولُ الْمَلاَئِكَةُ: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ, اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ, حَتَّى يَنْصَڕفَ أَوْ يُحْدِثَ). فَقِيلَ: مَا يُحْدِثُ؟ قَالَ: يَفْسُو أَوْ يَضْڕطُ.(صحيح)/واتە:لە ئەبو هورەیرەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (ئەگەر بەندە لە مزگەوتدا بمێنێتەوە بەردەوام لە نوێژدایەو بە نوێژ بۆی حسابە مادەم چاوەڕوانی نوێژ بكات, مەلائیكە دەڵێن: خودایە لێی خۆشبە, خودایە رەحمەت بڕێژە بەسەریدا, هەتا دەستنوێژی هەبێت یان دەڕوات). وتیان: (یُحْدِث) مانای چییە؟ فەرمووی: تسە یان تڕ. //عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ, قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَنْ أَتَى الْمَسْجِدَ لِشَىْءٍ فَهُوَ حَظُّهُ).(حسن)واتە: لە ئەبو هورەیرەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (هەركەسێ بە نیەتی هەر شتێكەوە بێت بۆ مزگەوت ئەوەی بۆ دەنوسرێت).

