ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

كـورتەی چـیرۆكەكەی بەنو ئيسرائیل ...چیرۆكە قورئانیەكان

كـورتەی چـیرۆكەكەی بەنو ئيسرائیل ...چیرۆكە قورئانیەكان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی /نووسینگەی تەفسیر ///خودا (بەنو ئیسرائیل)ی لە چنگی فیرعەون رزگاركردو بە سەرۆكایەتی (موسا) ـ سڵاوی لێ بێت ـ گەیاندییە سینا، لە بیابانی (سینا)دا چەندین نیعمەتی گەورەی بەسەردا رژاندن،

ئەوەبوو دوازدە كانیی لەبەردەكەوە بۆ تەقاندنەوەو سێبەری بە هەورەكان بۆ كردن‌و لەگەزۆو باڵندەی (قشقاڕە)ش خۆراكی بۆ دابین كردن.

دوای ئەم هەموو چاكەو بەخشش‌و نیعمەتە زۆرانەی خودا بۆ (بەنوئیسرائیل) (موسا) داوای لێكردن كە بچنە نێو خاكی پیرۆز (فەلەستین)ەوەو، هەواڵی ئەوەشی پێ‌گەیاندن كە بێگومان خودا ئەوان بەسەر دوژمنە كافرەكانی نێو ئەو خاكەدا سەرخات‌و ئەوانیش تەنها ئەوەیان لەسەر شانە كە لەپێناوی خودا بجەنگن.
بەڵام دیارە جوولەكەكان واتە: گەلی (بەنو ئیسرائیل) كە لە دێرزەمانەوە خوویان بە ترسنۆكی‌و سەرشۆڕییەوە گرتووەو، هەرگیز رێگەی ئازایەتی‌و مەردایەتییان نەزانیوە، فەرمانی (موسا)یان رەت كردەوەو جێ‌بەجییان نەكردو گوتیان: (بێگومان گەلێكی ئازاو بەزەبر لەو خاكەدا هەیەو ئێمەش توانای جەنگینی ئەوانمان نییە، لەبەر ئەوەتا خۆیان لێی دەرنەچن، ئێمە ناچینە ناوی).. لەو كاتەدا دوو پیاو لەنێو ئەو خەڵكەدا هاتنە دەرەوەو ئەم دوو پیاوە خودا نیعمەتی ئازایەتی‌و هێزی پێ‌ بەخشیبوون‌و سەریان لەهەڵوێستی گەلەكەیان سووڕمابوو، بۆیە هەردووكیان رێگەی جەنگین‌و سەركەوتنیان بۆ خەڵكەكە كێشاو پێیان گوتن: (ئێوە لەدەروازەی شارەوە بچنە ژوورەوەو خۆتان یەكەم جار دەست بەهێرش بردن بكەن (سەركەوتنیش بۆ ئەو لایەنەیە كە هێرشی كردووەو جەنگی دەست پێكردووە)، جا ئەگەر ئێوە واتان كرد ئەوا بێگومان سەردەكەون، پاشان بێگومان خودا خۆی سەركەوتنەكەی بۆ مسۆگەر كردوون، دە ئێوەش پشت بەخودا ببەستن‌و نزاو داوای سەركەوتنی لێ بكەن). لەو كاتەدا جوولەكەكان هەستیان بەوە كرد، كە ئەو دوو پیاوە دەمكوتیان كردون‌و بەبەڵگەوە ڕاستیان بۆ سەلماندوون‌و، هیچ پاساوێكیان بۆ نەهێشتوون، بەڵام شەرم نەیگرتن‌و شەرمەزار نەبوون، بەڵكو یاخی بوونی خۆیان دەربڕی‌و بە(موسا) یان گوت: (ئێمە هەتا ئەو گەلە بەزەبرەی تێدابێت ناچینە ناو شارەكەوە، ئیتر ئەی موسا تۆ بڕۆ خۆت‌و خوداكەت بجەنگن‌و ئێمەش وا لێرە دانیشتووین).
لەو كاتەدا (موسا) تەنها ئەوەندەی لەتوانادابوو كە بەدەم پاڕانەوەوە رووبكاتە خودای پەروەردگاری‌و بڵێت: (خودایە من تەنها دەسەڵاتم بەسەر خۆم‌و براكەمدا هەیە، لەبەر ئەوە من‌و براكەم لەو گەلە بەدڕەفتارە جیاكەرەوە).. سزای خودا بۆ ئەو نەوە ترسنۆكەی جوولەكە ئەوەبوو لە (شەڕەف‌و رێزی ئازایەتی‌و جیهادو خۆشیی سەركەوتن‌و نیعمەتی چوونە نێو خاكی پیرۆزەوە) بێ‌بەشی كردن‌و، بڕیاریدا بۆ ماوەی چل ساڵا لە بیابانی (سینا)دا ون ببن. ئەوەش ماوەیەكی تەواوە تا ئەو نەوە سەرشۆڕ رێسواو ترسنۆكە دەمرن‌و لەجیاتی ئەوان نەوەیەكی نوێ‌ پەیدا ببێت‌و لەسەر بارگرانی‌و ناڕەحەتی‌و چەلەنگی‌و ئارام گرتن گۆش كرابن‌و لە كەش‌و هەوای بیاباندا ژیابن‌و توانای جەنگینی كافرانیان هەبێت‌و، خوداش سەركەوتنی بۆ نووسیبن.. بۆیە خودا لەوەڵامی نزای (موسا)دا دەربارەی ئەو نەوە ترسنۆك‌و نالەبارەی (بنو ئیسرائیل) فەرمووی: (ئەی (موسا) چوونە نێو ئەو شارە بۆ ئەوان حەرامەو دەبێت، هەتا چل ساڵا لەزەویی بیاباندا ون بن‌و بێن‌و بچن، تۆش بۆ گەلی تاوانكارو بەدڕەفتار خەمبار مەبە).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز