سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! ( بەشی شەشەم )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد و درێژه‌ی كێشا‌و، موسڵمانان تێیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و مه‌زنیان به‌ده‌ستهێنا..سوپای موسڵمانان له (مه‌دینه) جێگیر نه‌بوو
بوویه‌وه، خه‌لیفه ئاماده‌ی كردن بۆ جه‌نگێكی دیكه..سات له دوای ساتیش هه‌واڵی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كانیان زیاتر مه‌ترسیدار ده‌بوو و..
(ئه‌بوبه‌كر) به‌سه‌ركردایه‌تی سوپایه‌ك بۆ جاری دووه‌م كه‌وته ڕێ، به‌ڵام گه‌وره هاوه‌ڵان ئارامیان نه‌ما و، یه‌كده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌لیفه له (مه‌دینه) بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌بوو ئیمامی (عه‌لی) رێگه‌ی به (ئه‌بوبه‌كر) گرت و جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌ی گرت كه به‌سواریه‌وه و له‌پێش سوپاكه‌یه‌وه ده‌ڕۆیشت و، پێی وت:
{به‌ره‌و كوێ، ئه‌ی جێ نشینی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)..؟؟
من هه‌ر ئه‌وه‌ت پێ ده‌ڵێم كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له رۆژی (ئوحود)ا پێی فه‌رمووی:
شمشێره‌كه‌ت بخه‌ره‌وه كێلان و به‌خۆت دڵته‌نگمان مه‌كه..}
خه‌لیفه‌ی موسڵمانان به‌رامبه‌ر یه‌كده‌نگییه‌كی سووری موسڵمانان رازی بوو كه له (مه‌دینه) بمێنێته‌وه و سوپاكه‌ی كرد به یازده كۆمه‌ڵه‌وه و.. رۆڵی هه‌ریه‌كه‌یانی دیار كرد..
(خالیدی كوڕی وه‌لید) سه‌رده‌سته‌ی یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵه گه‌ورانه بوو..
كاتێكیش خه‌لیفه ئاڵای ده‌دایه ده‌ست هه‌ر ئه‌میرێك، به‌ره‌و لای (خالید) هات و پێی وت:
{له پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله علیه وسلم) بیست ده‌یفه‌رموو: باشترین به‌نده‌ی خوا و، لێهاتووی هۆزه، (خالیدی كوڕی وه‌لید)، شمشێرێك له شمشێره‌كانی خوایه، خوای گه‌وره زاڵی بكات به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕ و دوو ڕووه‌كاندا}..
به‌مجۆره (خالید) به‌رده‌وام له‌سه‌ر رێبازی خۆی بوو و، سوپاكه‌ی له جه‌نگێكه‌وه ده‌گوێزایه‌وه بۆ جه‌نگێكی دیكه و، له سه‌ركه‌وتنێكه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنێكی تر، تا جه‌نگی یه‌كلاكردنه‌وه به‌رپا بوو..
ئه‌مجا له‌وێ، له یه‌مامه (به‌نو حه‌نیفه) و ئه‌و هۆزانه‌ی كه دابوویانه پاڵیان، مه‌ترسیدارترین سوپای هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانیان پێكهێنابوو، به‌سه‌رۆكایه‌تی (موسه‌یله‌مه‌ی درۆزن)..
هه‌ندێك له سوپای موسڵمانه‌كانیش روو به‌ڕووی سوپای موسه‌یله‌مه بوو بوویه‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێنا بوو..
جا فه‌رمانی خه‌لیفه به سه‌ركرده‌ی لێهاتوو راگه‌یه‌نرا به‌ره‌و لای (به‌نو حه‌نیفه) بكه‌وێته رێ..
(خالید)یش به‌ڕێكه‌وت..
(موسه‌یله‌مه)، هه‌ر كه‌زانی (خالید) به‌ڕێگه‌وه‌یه به‌ره‌و لایان، سوپاكه‌ی رێكخسته‌وه و، كردیه مه‌ترسیه‌كی راسته‌قینه و، ركابه‌رێكی ترسناك..
هه‌ردوو ده‌سته به‌یه‌ك گه‌یشتن..
كاتێك له په‌ڕاوه‌كانی مێژوودا سه‌ر گوزشته‌ی ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه ده‌خوێنیته‌وه، سه‌رسام ده‌بیت، چونكه خۆت له به‌رامبه‌ر جه‌نگێكدا ده‌بینیته‌وه كه له دڕندایه‌تی و جه‌ور و سته‌مدا له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌چێت، با له‌جۆری چه‌ك و ره‌وشی جه‌نگیشدا جیاواز بن..
( كۆتایی بەشی شەشەم .. )

