سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (١١٠) سورەتی (الإسراء) :{قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى }
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / ئایەتەكە : (إبن مردویە) و ئەوانی دی لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕنەەوە ، دەڵێت : ڕۆژێكیان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە (مەككە) بوو، نزا و دوعای كرد لە دوعاكانی دا وتی :
ئەی (الله) ئەی (رحمان) ، موشریكەكانیش وتیان : تەماشای ئەو پیاوە ( صابئە) بكەن لە ئێمەی قەدەغەكردووە بانگی دوو خوا بكەین كەچی خۆی بانگی دوان دەكات ، پەروەردگاریش ئایەتی : {قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى } ی دابەزاند. سەبارەت بە ئایەتی : { وَلَا تَجْهَرْ} ئایەتەكە . (بخاری) و ئەوانی دی لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕێتەوە، دەڵێت : كاتێ نازڵ بوو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لەشاری (مەككە) دا خۆی شاردبوویەوە ،هەركات بیویستایە نوێژ بە هاوەڵەكانی بكات دەنگی قورئان خوێندنەكەی بەرزدەكردەوە،موشریكەكانیش بەگوێ بیست بوونیان پەست دەبوون و جنێوو قسەی ناشیرینیان پێ دەوت و قسەو جنێویشیان دەدا بەوەی ناردویەتیە خوارەوە ، لەسەر ئەمە ئایەتەكە نازڵ بوو. هەروەها (بخاری) و ئەوانی دێ لە (عائیشە) وە دەگێڕنەوە ، دەڵێت : ئەم ئایەتە دەرهەق بەنزا و دوعا ٠ (یەكەم فەرموودەیان (صحیح) ترینیانە چونكە (سند) ەكەی باشترین (سند) ەو (نووی) یش ئەوە هەڵدەبژێرێت) . (إبن حجر) یش دەڵێ : دەگونجێت هەردوو هۆكارەكە بەیەكەوە كۆبكەینەوە بەوەی لە دوعاكردنی ناو نوێژدا دابەزی بێت . (إبن مردویە) لە فەرموودەیەكی (أبی هریرة) ەوە دەگێڕێتەوە ، دەڵێت : كاتێ پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لەلای (بیت) كەعبەدا نوێژی بكردایە دەنگی دوعا و نزای بڵند دەكردەوە و ئەم ئایەتەش لەسەر ئەوە دابەزی. (إبن جریر) و (حاكم) لە (عائیشە) وە دەگێڕنەوە ، دەڵێت : ئەم ئایەتە لە (تەحیات) دا دابەزی و داوا و خواستەكانی لە فەرموودەی پێشوو دەخاتە ڕوو. (إبن منبع) یش لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕێتەوە ، دەڵێت : كاتێ دوعایان دەكرد دەنگیان هەڵدەبڕی و دەیان وت : خوایە لێمان خۆش ببە ، ئنجا ئەم ئایەتە دابەزی و فەرمانیان پێكرا نە بە سووكی و لە ژێر لێوەوە و نە بە دەنگی بەرز دوعا نەكەن ، بەڵكو ئاستێكی مام ناوەندی وەربگرن.

