ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چەند وتەیەكی هەڵبەســتراوی جوولەكەكان دەربارەی چیـرۆكی وێڵا بوونەكە..چیرۆكە قورئانیەكان

چەند وتەیەكی هەڵبەســتراوی جوولەكەكان دەربارەی چیـرۆكی وێڵا بوونەكە..چیرۆكە قورئانیەكان

نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی //نووسینگەی تەفسیر///زانایانی تەفسیرو گێڕانەوەی بەسەرهات، چەندین گێڕانەوەو وتەیان لە دەقە هەڵبەستراوەكانی ناوبراو بە (ئیسرائیلیات) دەربارەی درێژەو شیكاری چیرۆكەكە هێناوەتەوەو،

لەنێویاندا چەندین وتەی گێرڕاوەی ناڕاست‌و خەیاڵی‌و ئەفسانە چێتی تێدایە.لەو گێڕانەوەو ڕیوایەتانەش، دیاریكردنی ناوی ئەو شارەیە، كە موسا -سڵاوی لێ بێت- فەرمانی چوونە ناوییەوە پێ‌كردن‌و گوایە شاری (ئەریحا)یە، كە دەكەوێتە لێژاییی ناوەڕاستی فەلەستینەوە، هەروەها دیاریكردنی بارستایی لاشەی هەریەكە لەو گەلە بەزەبرەی نێو شارەكە، كە جوولەكەكان گوتبوویان: (ان فیها قوماً جبارین) لەو ریوایەتەدا گوتویانە گوایە: (موسا ـ سڵاوی خودای لێ بێت ـ دوازدە كەسی لە (بەنو ئیسرائیل) ناردووە بۆ زانینی هەواڵی شارەكەو، ئەوانیش چوونەتە قەراغی شارەكەو پیاوێكیان دیوە، كە بەرەو ڕوویان هاتووەو زۆر بەسام‌و بەزەبر دیاربووە، ئەوانیش لێی ترساون‌و لەنێو گژو گیاو دەغڵاو داندا خۆیان شاردۆتەوە.. ئەو پیاوە زلەش چۆتە نێو كێڵگەكەوەو جوولەكەكان دیویانە تیایداو، خۆیان لەبەردەمیدا لە كورتە باڵاكان بچووكتر دیوە، ئەویش دەستی كردوە بە گرتنیان‌و خستوونیەتە نێو قۆڵی كراسەكەی‌و بە پشتێن‌و پزووی شەڕواڵەكەیدا هەڵیواسیون. 

ئینجا هەڵیگرتوون‌و گەیاندوونیەتە كۆشكی پادشاو هەموویانی لەبەردەستی پادشاو پیاوەكانیدا هەڵڕشتووەو، ئەوانیش سەریان لە بچووكیی جەستەو بارستایییان سووڕماوە، پادشا لەو كاتەدا لەو پیاوەی پرسیوە: (ئەمانە كێن؟) گوایە باوەڕیشی نەكردووە ئەمانە لە مرۆڤ بن.. كاتێك زانیویەتی ئەمانە لە جوولەكەكانن، ڕێزی لێناون‌و هێشوویەك ترێ‌ی پێ‌داون، كە هەر دەنكێكیشی پیاوێكی تێركردووە. گوتووشیانە گوایە ئەو گەلە بەسام‌و هەیبەتە (عوج ی كوڕی  عناق)یشیان لەگەڵادا بووە كە ناوبراو كەسێتییەكی ئەفسانەییی خەیاڵیی خۆرئاوایە، بە ئیدیعای ئەفسانە چییە درۆزنەكان لەگەڵا بێ‌باوەڕەكانی گەلی (نوح)دا بووەو لەو لافاوە گەورەیەش رزگاری بووە كە لوتكەی چیا بەرزەكانیشی داپۆشیوە، بەڵام ئەو لافاوە سەرتاپاگیرەی هەموو شوێنە بەرزو نزمەكانی سەرزەمین نەگەشتۆتە هەردوو پاژنەی (عوجی كوڕی عناق)‌و گوایە بەهێمنی‌و سەلامەتییەوە، بەناوەڕاستی لافاوەكەدا رۆیشتووە، كاتێك برسیشی ببوایە بەئاسانی دەستی درێژ دەكرد تا دەگەشتە بنی دەریاو ماسیی لێ دەگرت‌و دەردەهێناو، ئینجا دەستی بۆ سەرەوە بەرەو رێڕەوی خۆر بەرز دەكردەوەو ماسییەكەی بەدەستی خۆی دەبرژاندو بەگەرما سوتێنەرەكەی ئەو خۆرە دەیكوڵاند. هەر لەم ڕووەوە ئیسرائیلییە ئەفسانە چییە درۆزنەكان گوتوویانە: (عوجی كوڕی عناق) بەزیندوویی تا سەردەمی (بەنوئیسرائیل) (ماوەتەوەو لە شاری (ئەریحا) شاری گەلە بەزەبرو بەهەیبەتەكان نیشتەجێ‌ بووەو لەریزی ئەواندا لەدژی (موسا)جەنگیوە). هەروەها گوتوویانە: (درێژی (عوجی كوڕی عناق)سێ‌ هەزارو سێ‌ سەدو سی‌و سێ‌ باڵاو سێ‌ یەكی باڵێكیش (3/1 3333) بووە. ئەو كاتەی (عوج) بەرەو ڕووی سوپاكەی موسا بۆتەوە تا (موسا) بكوژێت، لوتكەی چیایەكی گەورەی لەبن هێناوە تا بیڕووخێنێت بەسەر موساو ئەوانەی لەگەڵیدابوون، بەڵام باڵندەیەك هاتووەو ئەو چیا بەردینە گەورەیەی بەدەنووك كون كردووەو ئیتر چیاكە بووەتە كۆت‌و پێوەندێك لەملی (عوجی كوڕی عناق) ئاڵاوە، ئینجا موساش هەڵمەتی بردۆتە سەری‌و بازێكی بەدرێژایی دە باڵا داوەو (موسا) خۆیشی درێژییەكەی هەر دە باڵا بووەو گۆچانێكی بەدەستەوە بووە، كە درێژایییەكەی دە باڵا بووەو، گەیشتۆتە لای پاژنەی (عوج)و كوشتوویەتی. بەم ڕەنگەش (لافاوەكە) ئەم كابرایەی بۆ لەناو نەبراوە، بەڵام تەنها گوایە (بەنو ئیسرائیل) كوشتوویانە، هەروەها دەربارەی بارستایی ئەو كەسە بەزەبرو لاشە گەورانە گوتوویانە: (حەفتا پیاو لە هۆزی (بنو اسرائیل) لەژێر سێبەری بنی پیاوێك لەپیاوە زل‌و لاشە گەورەكاندا وەستاون) هەروەها گوتووشیانە:
(خۆی‌و بەچكەكانی لەنێوان دووچاوی پیاوێكی لاشە گەورەی بەهێزدا ڕاكشاون)
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز