سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ده‌لاقه‌ی ئاسمانی
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنْتَصِرَانِ (35)} [الرحمن]، واته: (ئه‌م ئایه‌ته باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر له سنوور ده‌رچوون) ئه‌وا بڵێسه‌ى ئاگر و مسی تواوه‌یان بۆ ده‌نێرین، ئیتر شكست ده‌خۆن و سه‌ركه‌وتوو نابن.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سه‌ر زمانی په‌رى (الجن) ده‌فه‌رموێت:{وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاءَ فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَسًا شَدِيدًا وَشُهُبًا (8)} [الجن]، واته: ئێمه به‌ره‌و ئاسمان كشاین و هه‌ست و هۆشمان خسته‌كار، (سه‌رنجماندا) پڕه له پاسه‌وانی به‌توانا و بێشوومار، و شوهبیش.
زاناكان دۆزیانه‌وه كه بۆشایى ئاسمان بارگاوییه به گه‌رده به‌ئایۆنبووه‌كان (پلازما)، هه‌روه‌ها پشتێنه‌یه‌كی گه‌وره له تیشكی مه‌ترسیداریان ئاشكرا كردووه (شواڤ من نار) كه له دوو چیندا ده‌ورى گۆى زه‌وى داوه و له‌زانستدا به "پشتێنه‌ى ڤان ئه‌لن" ناسراوه... ئه‌م تیشكانه پێكهاتوون له ئه‌لیكترۆن و پۆزیترۆنی بارگاوى كه به‌خێراییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌جوڵێن، ئه‌مه جگه له تیشكه‌كانی گاما و تیشكه گه‌ردوونییه‌كان.
له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا تێبینی كرا هه‌وا به‌ئایۆن ده‌بێت، گه‌رچی جیاكراوه بێت و له‌نێو ده‌فرى داخراویشدا بێت. تێبینی ئه‌وه‌ش كرا ئه‌م دیارده‌یه (به‌ئایۆنبوونی هه‌وا) هه‌ر ڕووده‌دات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌فره داخراوانه به چینێكی ئه‌ستورى قوڕقوشمیش داپۆشرابن كه تیشكی گاما نایانبڕن. لێره‌دا زانایان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ى ده‌بێت تیشكێكی تر ئه‌و كاره بكات كه له بۆشاییه‌كانی گه‌ردوونه‌وه به‌ره‌و زه‌وى دێت، ئه‌و تیشكه ناونرا " تیشكی گه‌ردوونی " كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌بۆشایى ده‌ره‌وه ده‌گاته زه‌وى. ئه‌م تیشكه وزه‌یه‌كی زۆر مه‌زنی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه تێكڕاى وزه‌ى تیشكی گه‌ردوونی نزیكه‌ى (10هه‌زار ملیۆن) ئه‌لیكترۆن ڤۆڵته بۆ هه‌ر تاكه ته‌نۆلكه‌یه‌ك، ئه‌م تیشكه پێكدێت له پرۆتۆن (به‌ڕێژه‌ى91.5%) و ته‌نۆلكه‌كانی ئه‌لفا (به‌ڕێژه‌ى 7.8%) كه هه‌موو ته‌نه‌كان ده‌بڕێت گه‌رچى ئه‌ستورى و سروشتیان هه‌رچه‌ندێك و هه‌رچۆنێك بێت.
زانایان (كلارك، هارلۆ، دیمۆند، هیل، فزیل) كه گه‌وره‌ترین زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن، ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه (پاسه‌وانی بێ‌توانا و بێ‌شومار و شوهبیش) ، واته چه‌ندین شوهب و نه‌یزه‌كی ده‌رچوو له ئاسمانه‌وه... كۆمه‌ڵێكی زۆر له زانایانی گه‌ردوون و فیزیای گه‌ردوونى نزیكه له‌سه‌ر ئه‌سته‌میه‌تی بڕین و تێپه‌ڕینی ئاسمانه‌كان ڕێكبكه‌ون، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه:
1. توندیى و بڕى تیشك له پشتێنه‌ى ڤان ئه‌لندا كه ده‌ورى زه‌وى داوه له به‌رزاییه جیاوازه‌كاندا، زۆر به‌هێز و مه‌ترسیدارن، به‌شێوه‌یه‌ك كه تێپه‌ڕبوونی ته‌نێك به‌و به‌ربه‌سته تیشكییه‌دا و كاریگه‌رنه‌بوونی به‌تیشكه مه‌ترسیداره‌كانی زۆر ئه‌سته‌مه، به هه‌زاران جار مه‌ترسیدارترن له‌و تیشكانه‌ى له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه ناوه‌كییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.
2. به‌هۆى وزه و توندى تیشكه گه‌ردوونییه‌كان له‌به‌رزاییه زۆره‌كانی ئاسماندا كه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌نه زیندووه‌كان دروستده‌كه‌ن.
3. مه‌ترسی كاریگه‌رى ئه‌و شێواندنه‌ى به به‌رده‌وام ڕووده‌دات له به‌رزاییه‌كانى به‌رگه‌هه‌وادا كاریگه‌رى هه‌ر ده‌مێنێت، چونكه چڕى هه‌وا زۆر كه‌مه و ناتوانێت هه‌ڵیانمژێت یان پێچه‌وانه‌یان بكاته‌وه.
4. ئه‌و شوهب و نه‌یزه‌كانه‌ى لێره‌وله‌وێ له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كانه‌وه ده‌رده‌چن، چه‌ند به‌رزبینه‌وه بۆ سه‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ش ڕێژه‌یان چه‌ند جار ده‌بێت... زاناكان مه‌ترسی نه‌یزه‌كه‌كان به گرنگترین مه‌ترسییه‌كان داده‌نێن كه ده‌گونجێت ڕووبه‌ڕووى كه‌شتییه ئاسمانیه‌كان ببنه‌وه و تێكیان بشكێنن، چونكه له ناوچه به‌رزه‌كانى بۆشایى ئاسماندا نه‌یزه‌كی په‌رته‌وازه و بلاَو هه‌ن كه هه‌ندێكیان بینراون و هه‌ندێكی تریشیان نه‌بینراون و بریتین له بارسته‌ى گه‌وره له ئاسن و مادده‌ى كانزایی تر كه كێشیان ده‌گاته هه‌زاران ته‌ن.
5. چه‌ند به‌ره‌و بۆشایى به‌رزبینه‌وه، توندى تیشكی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی مه‌ترسییه‌كه‌ى زیادده‌كات.
پشتێنه‌ى "ڤان ئه‌لن" هه‌ردوو زانا "فیرنوف"ى ڕوسی و "ڤان ئه‌لن"ى ئه‌مریكی دۆزیانه‌وه. ڕوونیان كرده‌وه كه زه‌وى له ناوچه‌ى هێڵی یه‌كسانیدا به سێ چین ده‌وره‌دراوه و ته‌نۆلكه بارگاوییه‌كان له تیشكه گه‌ردوونییه‌كاندا به‌هۆى بوارى موگناتیسی زه‌وى (كه بوارێكی ناڕێكوپێكه و له جه‌مسه‌ره‌كاندا چڕتره) كۆنترۆڵ ده‌كرێن... كاتێك ته‌نۆلكه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌م پشتێنه‌یه ناچارى دوو جۆر جووڵه ده‌بن:
1. به‌ده‌ورى خۆیاندا خول ده‌خۆن.
2. به‌درێژایی ئه‌و هێلاَنه خول ده‌خۆن.
به‌لاَم زاناكان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ن به‌تاڵن له ته‌نۆلكه كوشنده‌كان كه وزه‌یه‌كی زۆر به‌رزیان هه‌یه:{وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ (17)} [المؤمنون]، واته: به‌ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستكردووه و ئێمه هه‌رگیز له دروستكراوان غافڵ و بێ‌ئاگا نین.
ئه‌م ناوچه‌یه كه تێپه‌ڕین پیایدا ڕێپێدراوه و ده‌لاقه‌ى ئاسمانییه، له‌سه‌ر شارى (قودس)ه‌وه‌یه و چوونه ژووره‌وه لێیه‌وه به‌ره‌و بۆشایى ده‌ره‌وه گونجاو و ئاساییه به‌بێ توشبوون به هه‌ر گرفتێك، ئه‌م كاره‌ش له‌ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌بێت كه ئاسمان ده‌پشكنن و پاشان له ناوچه‌یه‌كی سه‌نته‌ریه‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌رو قودسه‌وه به‌رزده‌بنه‌وه، چونكه ئاسانترینى ناوچه‌كانه بۆ ده‌رچوون به‌ره‌و بۆشایى ئاسمان.
به‌ره‌نجامه زانستییه نوێیه‌كان دوپاتیان كردووه‌ته‌وه مانگه ده‌ستكرده‌كان به‌سه‌ر شارى قودسدا ده‌سوڕێنه‌وه و پاشان لێیه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ئه‌و موعجیزه‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى مه‌زن (صل الله علیه وسلم) ده‌دات له ڕووداوى شه‌وڕه‌وى و بڵندبوونه‌وه‌دا كه له مه‌ككه‌وه بۆ قودس ڕۆیشت، پاشان له مزگه‌وتی ئه‌قساوه كه له قودسدایه به‌ره‌و ئاسمان به‌رزكرایه‌وه.
شایانى ئاماژه بۆكردنه خاڵی سه‌ره‌تا كه بڕى ته‌نۆلكه كوشنده‌كان ده‌ست به‌كه‌مبوون ده‌كه‌ن دیسانه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌رو شارى قودس و به هێڵێكی لار ڕووه‌و سه‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى جه‌مسه‌رى باكور درێژده‌بێته‌وه... هیچ كه‌شتییه‌كی ئاسمانی ناتوانێت به‌هێڵێكی ڕاست به‌رزبێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌یدا به‌ده‌ورى خۆیدا بسوڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌یه كه قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ى پێده‌دات و ده‌فه‌رموێت:{وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا مِنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ (14)} [الحجر]، واته: (ئه‌و بێباوه‌ڕانه) ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌كمان له ئاسمانه‌وه بۆ بكردنایه‌ته‌وه تا پیایدا سه‌ربكه‌ون و تێپه‌ڕ ببن (عروج بكه‌ن) و (نهێنى دروستكراوانى ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن).
سه‌رچاوه کتيبي:
زنجيره‌ى قورئان و زانست (6)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

