سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( خالیدی کوڕی وه‌لید ) ناخه‌وێت و لێناگه‌ڕێت که‌سیش بخه‌وێت !! (بەشی هەشتەم)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئه‌بوبه‌كر به هۆی تێگه‌یشتووی و به‌رچاو ڕوونیه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتبوو كه ئه‌و هێزه شه‌ڕ خوازانه‌ی له ده‌وری سنووری وڵاته‌كه‌یه‌تی
چ رۆڵێكی مه‌ترسیداریان هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئیسلام و په‌یڕه‌وكارانی..
فارسه‌كان له عێراق و.. رۆمه‌كان له‌وڵاتی شام، دوو ئیمپراتۆریه‌تی تێك‌شكاون و، چه‌ند تاڵه موویه‌كی له تاڵه‌مووه به‌سه‌ر چووكانیان گرتبووه‌وه و خه‌ڵكیان له عێراق و له شام تووشی خراپترین ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌كرد، به‌ڵكو به‌كاریان ده‌هێنان –كه زۆربه‌شیان عه‌ره‌ب بوون- بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی ئه‌و موسڵمانه عه‌ره‌بانه‌ی كه به‌یداخی ئاینی نوێیان به‌رز كردبوویه‌وه و، به‌پاچه‌كانیان له هه‌موو قه‌ڵاكانی جیهانی كۆنیان ده‌دا و، بۆگه‌نی و خراپیه‌كانیان لا ده‌برد..!
ئالێره‌دا، خه‌لیفه‌ی مه‌زن و پیرۆز رێنماییه‌كانی خۆی ئاراسته‌ی خالید كرد كه به‌سوپاكه‌یه‌وه به‌ره‌و عێراق بكه‌وێته ڕێ..
خالیدی پاڵه‌وانیش رووه و عێراق كه‌وته رێ و، ئه‌م لاپه‌ڕانه جێگای ئه‌وه‌ی تێدا بوایه‌ته‌وه كه له شوێن یه‌ك له دوای یه‌كی كه‌ژاوه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بڕۆشتینایه، تا به‌سه‌رهاتی سه‌رسوڕهێنه‌رمان به‌دی بكردایه.
كاری خۆی له عێراق به‌نووسینی نامه بۆ هه‌موو والی و نوێنه‌ره‌كانی كیسرا له‌سه‌ر شار و ناوچه‌كانی عێراق ده‌ست پێكرد..
{به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
له خالیدی كوڕی وه‌لیده‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانی فارس..
سڵاو له‌و كه‌سه‌ی شوێنی هیدایه‌ت كه‌وتبێت.
دواتر، سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه خزمه‌تكاره‌كانتانی بڵاوه پێ كرد و، پادشاكانتانی لێ سه‌نده‌وه و، فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی لاواز كردن.
ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك ئێمه نوێژ بكات و، روو بكاته قیبله‌مان و، گۆشتی شتی سه‌ربڕاوی ئێمه‌ی خوارد ئه‌وه موسڵمانه و، ئه‌وی بۆ ئێمه هه‌بێ بۆ ئه‌ویش هه‌یه و، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه بێت له‌سه‌ر ئه‌ویشه ئه‌م نامه‌یه پێتان گه‌یشت ئه‌وا بارمته‌م بۆ بنێرن و ببنه (ذمی)، ده‌نا، به‌و زاته‌ی جگه له‌و خودایه‌كی دیكه نیه كه‌سانێكتان بۆ ده‌نێرم مردنیان لا خۆشه‌ویسته هێنده‌ی خۆشه‌ویستی ژیان له‌لای ئێوه..!!!
هه‌واڵبه‌ره‌كانی كه به‌ره‌و هه‌موو لایه‌كی نارد بوون گه‌ڕانه‌وه بۆ لای و هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێدا كه سه‌ركرده‌كانی فارس له عێراق سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی سوپایه‌كی زۆرن، ئه‌ویش كاتی خۆی به‌فیڕۆ نه‌دا و، سه‌ربازه‌كانی خۆی برده سه‌ر ناڕه‌وا تا له‌ناویان ببات و.. زه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆی پێچرایه‌وه.
له (ئوبله)ه‌وه، بۆ (سه‌دیر) و، پاشان (نه‌جه‌ف) تا (حیره) و، (ئه‌نبار و، كاظمیة) له هه‌موویاندا كه‌ژاوه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌دوای كه‌ژاوه‌ی دیكه‌دا ده‌هات و، له‌هه‌موو جێگایه‌ك شنه بای موژده ئاڵای ئیسلامی به‌رز ده‌كرده‌وه و ژێر ده‌سته و بێ ده‌سه‌ڵاتان ده‌هاتنه ژێر سایه‌ی.
به‌ڵێ.. ژێر ده‌سته و بێ ده‌سه‌ڵاتانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی كه فارسه‌كان داگیریان كرد بوو خراپترین سزاشیان ده‌دان..
چه‌ند جوان و به‌جێ بوو كه خالید شاڵاوه‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ركردنی فه‌رمانێك بۆ هه‌موو هێزه‌كانی ده‌ستپێكرد:
{جوتیاره‌كان تووشی زیان مه‌كه‌ن و، لێیان گه‌ڕێن با به‌هێمنی له‌سه‌ر كاری خۆیان بن، مه‌گه‌ر كه‌سانێكیان كه بێن بۆ شه‌ڕكردن له دژتان، ئه‌و كاته به‌رامبه‌ر شه‌ڕكه‌رانیان بجه‌نگن}..
به سوپا سه‌ربه‌رزه‌كه‌یه‌وه وه‌ك چه‌قۆ به‌سه‌ر كه‌ره‌ی تازه‌دا بهێنی رۆیشت تا له‌سه‌ر سنووری شام راوه‌ستا..
ئا له‌وێدا سه‌دای بانگده‌ران و، (الله اكبر)ی رزگاریخوازان ده‌نگی دایه‌وه.
بڵێی رۆمه‌كان له شام گوێبیستی بووبن..؟؟
یان له‌و (الله اكبر)انه‌دا به‌سه‌ر چوونی رۆژگار و، جیهانی خۆیان بۆ ده‌ركه‌وتبێت..؟؟
به‌ڵێ، گوێیان لێ بوو و.. راچڵه‌كین و.. بڕیاریاندا كه سه‌رشێتانه جه‌نگی بێئومێدی تیاچوون ئه‌نجام بده‌ن..!
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئیسلام به‌سه‌ر فارسه‌كاندا له عێراق به‌ده‌ستی هێنا بوو مژده به‌خشی سه‌ركه‌وتنێكی هاوشێوه بوو به‌سه‌ر رۆمه‌كاندا له شام..
ئه‌نجا ئه‌بوبه‌كری صدیق چه‌ندین سوپای ئاماده كرد و، بۆ سه‌ركردایه‌تیشی چه‌ند كه‌سێكی لێهاتووی هه‌ڵبژارد كه بریتی بوو له ئه‌بوعوبه‌یده‌ی كوڕی جه‌ڕڕاح و، عه‌مری كوڕی عاص و.. یه‌زیدی كوڕی ئه‌بوسوفیان و، پاشان معاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان..
(كۆتایی بەشی هەشتەم )

