سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پیاز (البصل) لە قورئانی پیرۆزدا...لە قورئاندا
نووسینی/سەروەر حسن //نووسینگەی تەفسیر ///خوای گەورە یەك جار لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە پیاز داوە لە سورەتی (البقرە)دا و لە میانەی چیرۆكی (بنو ئیسرائیل)دا.
پەروەردگار دەفەرموێت: {وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نَصْبِرَ عَلَى طَعَامٍ وَاحِدٍ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْڕجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ اهْبِطُوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُمْ مَا سَأَلْتُمْ وَضُڕبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْڕ الْحَقِّ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (61)} [البقرة] واتە: یادی ئەو نیعمەتە بكەنەوە كاتێك بە (موسا)تان وت: ئێمە هەرگیز لەسەر یەك جۆر خۆراك ئۆقرە ناگرین و بە تەنها جۆرێك خواردەمەنی ڕازی نین، لەبەرئەوە داوا لە پەروەردگارت بكە لە ڕزق و ڕۆزیی و بەروبوومی زەویمان بۆ بەرهەم بهێنێت لە ڕووەكی پاقلەیی و خەیار و سیر و نیسك و پیاز، موسا پێیوتن: باشە چۆن ئێوە شتی كەم و ناتەواو وەردەگرن لەجیاتی شتی لەو چاكتر و باشتر؟ دە دابەزن بۆ شارێك (بیابانی سینا بەجێ بهێڵن) ئینجا بەڕاستی ئەوەی داوای دەكەن دەستتان دەكەوێت. (جا بەهۆی ئەو بیروباوەڕ و بیانوگرتن و لاسارییەیانەوە) سوكی و ڕیسوایی و لاتی و زەبوونی درا بەسەریاندا و شایانی خەشم و قینی خوایش بوون، چونكە ئەوان بەڕاستی باوەڕیان بە ئایەتەكانی خوا نەدەكرد و بە ناهەق پێغەمبەرەكانیان دەكوشت، ئەوەش بەهۆی ڕۆچوونیانەوە لە یاخیبوون و نافەرمانیدا، هەمیشە دەستدرێژیان دەكرد.
لەگەڵ ڕووەكەكانی تردا پیاز لە ئایەتە پیرۆزەكەدا هاتووە، بەڵام ڕووەكی پاقلەیی كە لە ئایەتەكەدا هاتووە، وتراوە: دار نییە. وتراوە: ئەو ڕووەكەیە كە لە زستاندا دەڕوێت.
فەرموودەی خوایی لەسەر زمانی موسا پێغەمبەر (سەلامی خوای لێبێ):نكۆڵیكردنی داواكەیانە، ئەوان داوای خۆراكێك دەكەن پێویستی بە كاری گران هەیە لە كشتوكاڵ و ئاودێری و كۆكردنەوە، لەجیاتی خواردنێك كە ناڕەحەتی و تێچوونی نییە، ئەویش گەزۆ و باڵندەی شەلاقە (المن و السلوی)یە كە بۆیان دادەبەزێت. ئایا ئاقڵێك هەیە پیاز پێشبخات بەسەر گەزۆ و باڵندەی شەلاقەدا؟! لەكاتێكدا كە سەرچاوەن بۆ پرۆتین و شەكرە سادەكان و ئاڵۆزەكان و وزەبەخشن، مەسەلەكە لەوە دەرناچێت كە كەللەڕەقی و ڕازی نەبوونە لە (بنو إسرائیل)ەوە و هیچی تر.
ئەگەر بەدیدێكی زانستی ڕەهاوە بڕوانینە فەرموودەی پەروەردگار: دەبینین پاقلەمەنی و پیاز پرۆتینی ڕووەكین، بەڵام باڵندەی شەلاقە (سلوی) پرۆتینی ئاژەڵییە. زانستی نوێ سەلماندوویەتی پرۆتینی ئاژەڵی كە لە باڵندەكەدا هەیە زۆر باشترە لە پرۆتینی ڕووەكی. هەروەها توێژینەوە زانستییەكان دەڵێن پرۆتینی ڕووەكی لەكاتی گۆڕینیدا بۆ وزە جەستە شەكەت دەكات بەپێچەوانەی پرۆتینی ئاژەڵییەوە، ئەوەیە فەرموودەكەی پەروەردگار ئاماژەی پێدەدات و دەفەرموێت: [باشە چۆن ئێوە شتی كەم و ناتەواو وەردەگرن لەجیاتی شتی لەو چاكتر و باشتر]. كەمی و ناتەواوییەكە لە دوو ڕووەوەیە، یەكەمیان: پرۆتینی ڕووەكی هەموو ترشە ئەمینییەكانی تێدا نییە، دووەمیان: ڕێژەی سەدی ئەو ترشە ئەمینییانە كەمترە بە بەراورد لەگەڵ ترشە ئەمینییەكان لە پرۆتینی ئاژەڵیدا. ئەمەش بە پێشینەیەكی زانستیی قورئانی پیرۆز دادەنرێت. خوا بە نیاز و مەبەستی زاناترە.

